Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

به‌نزین له‌ ساڵی داهاتۆوه‌ له‌ سوید گران ده‌بێ

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 18 september 2007 kl 11.54
وێنه‌: Scanpix

هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ جێژنی سه‌رکه‌وتنی حیزبه‌ ده‌سته‌ ڕاسته‌کانی سوید له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ڕابردووی وڵاتدا، ئه‌مڕۆ ئالیانسی ده‌سه‌ڵاتدار پێشنیازێکی له‌ سه‌ر ماڵیاتی وزه‌ به‌ بڕی سێ میلیارد کرۆن پێشکه‌ش کرد.

له‌ سه‌ری ساڵه‌وه‌، ماڵیات له‌ سه‌ر دی ئوکسیدی کاربۆن بۆ هه‌ کیلۆیه‌ک شه‌ش ئوێره‌ زیاد ده‌بێ و ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌یه‌ که‌ نرخی به‌نزین لیتری ٢٩ ئوێره‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و گازۆئیل (دیزێل)یش لیتری ٥٥ ئوێره‌ زیاد ده‌کا. هاوکات له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی ماڵیاتیدا بۆ هه‌ر ده‌ کیلومه‌تره‌ی سه‌فه‌ری کار،  په‌نجا ئوێره‌ زیاتر که‌م ده‌کرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ ١٨ کرۆن و په‌نجا ئوێره‌. ماڵیاتی ئوتومبیلی دیزێلیش  ساڵێ ٢٨٤ کرۆن داده‌به‌زێ.

یان بیۆرکلوند سه‌رۆکی نوێی پارتی لیبرالی گه‌ل، فۆلک پارتیێت ده‌ڵی ئه‌م سیاسه‌ته‌ هیچ کارتیکه‌رییه‌کی له‌ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاره‌بادا نابێ چونکه‌ نرخی کاره‌با به‌دوای نرخی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ سه‌ر دی ئوکسیدی که‌ربۆن و ڕه‌ژی و نه‌وت ساغ بوونه‌ته‌وه‌ دیاری ده‌کرێ و نرخی به‌رهه‌مه‌کانی وزه‌ی ئه‌تۆمی و ئاو، زیاد نابێ و ئه‌مه‌ سوودێکی به‌رچاوی ئابوورییه‌ که‌ به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌ ناو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌.

یۆران هێگلوند سه‌رۆکی مه‌سیحییه‌ دیمۆکراته‌کان که‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ڕابردوو به‌گوڕترین که‌سایه‌تیی ناو حیزبه‌ ڕاسته‌کان بوو له‌ کێشه‌ی دابه‌زاندنی ماڵیاتی به‌نزین، نه‌ک زیادبوونه‌که‌ی، به‌م چه‌شنه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ نوێیه‌ی له‌ پشتی ڕاوه‌ستاوه‌ ده‌نرخێنێ:

پێم وایه‌ ئه‌مه‌ زۆر زیره‌کانه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ کردوومانه‌، نرخه‌کان ه‌ شیوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی بڕێک ده‌چنه‌ سه‌رێ به‌ڵام پاره‌یه‌کی زیاتر له‌ سه‌ر سه‌فه‌ری کاری، بۆ خه‌ڵک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ له‌ وه‌ها ئاڵوگۆڕێکدا به‌ سوودی جانتای باغه‌ڵیانه‌.

فردرێک ڕاینفێڵد سه‌رۆکوه‌زیر و سه‌رۆکی پارتی مۆدێرات که‌ پێشتر ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێگیرابوو که‌ وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتننامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌رباره‌ی که‌شوهه‌وا وه‌دوا که‌وتووه‌ ئێستا ده‌ڵێ سوید له‌م بواره‌دا وه‌پێش هه‌موو وڵاتێک که‌وتووه‌:

ئێمه‌ ئاماده‌ین ته‌نانه‌ت سیاسه‌تێکی وه‌ها بگرینه‌ به‌ر که‌ ده‌زانین له‌سه‌ری ڕه‌خنه‌شمان لێده‌گیرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بتوانین له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌‌وانی‌تره‌وه‌ جێی بڕوا بین. من له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاتانی برزیل، چین و ئه‌مریکا دانیشتنم هه‌بووه‌. ده‌زانم مه‌ترسییه‌که‌‌ چییه‌. ئه‌مانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ چاره‌سه‌رکردنی مه‌ترسی له‌ سه‌ر که‌شوهه‌وا، له‌ هه‌رێمی به‌رپرسێتیی که‌سێکی‌تردایه‌‌. من وه‌هام بیر کردۆته‌وه‌: سه‌رۆکایه‌تی له‌ وڵاتی خۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کا. من ئاماده‌م شتی زۆرتریش بکه‌م. چونکه‌ ده‌بێ ئێوه‌ش به‌رپرسیی خۆتان وه‌ربگرن.

سه‌رۆکی سوسیال دیمۆکراته‌کانی ئۆپۆزیسیۆن مۆنا سالین له‌ کۆمێنتارێکدا رایگه‌یاند که‌ ئه‌و وه‌ک پره‌نسیپ لاگیری زێده‌بوونی ماڵیاته‌ له‌ سه‌ر دی ئۆکسیدی که‌ربۆن، به‌ڵام پێی وایه‌ که‌ ئالیانسی ڕاست و سه‌رۆکوه‌زیر فریدریک ڕاینفێڵد خه‌یانه‌ت به‌ ده‌نگده‌رانی خۆیان ده‌که‌ن چونکه‌ له‌ خه‌باتی هه‌ڵبژاردنیاندا هیچ شتێکیان ده‌رباره‌ی به‌رز‌کردنه‌وه‌ی ماڵیاتی به‌نزین نه‌گوت.  

سالین ده‌ڵێ له‌ لایه‌کی‌تر ڕاینفێڵد ره‌خنه‌ی له‌ من و هاوکارانی من ده‌گرت له‌ به‌ر ئه‌و بۆچوونه‌مان له‌ سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ماڵیاتی به‌نززین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی ژیان‌ بۆ خه‌ڵکی ئاسایی، ئاسووده‌تر و له‌بارتر بکه‌ین. دیاره‌ من هێشتا بودجه‌ی پێشنیارکراویانم بۆ ئه‌مساڵ نه‌دیتووه‌ و نازانم ئایا ئه‌مه‌ ته‌نیا لێزیادکردنێکه‌ و ئیمکانی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌‌ بۆیه‌ ده‌بێ تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕاوه‌ستم و ئه‌و کات هه‌ڵیسه‌نگێنم به‌لام به‌هه‌رحاڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستایان دژی به‌ڵێنیی هه‌ڵبژاردنیانه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".