Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندیی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ دانی ڤاکسینی HPV دڕدۆنگه‌.

بڵاو کرایه‌وه‌ söndag 23 september 2007 kl 22.30

هه‌موو مانگێک زیاتر له‌ هه‌زار کچ و ژنی گه‌نج له‌ سوید بڕیار ده‌ده‌ن خۆیان دژی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی گه‌رووی منداڵان، بکوتن ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هێشتا کاربه‌ده‌ستان بڕیاری ته‌واویان نه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئایا ڕاسپێریی ئه‌م ڤاکسینه‌ نوێیه‌ بکه‌ن یان نا. له‌م حاڵه‌‌ته‌ چاوه‌ڕوانییه‌دا پارێزگاکانی ولات هه‌ر کامه‌ی به‌ شێوازێکی تایبه‌تی جیاوازی هه‌ڵبژاردووه‌. بۆ وێنه‌ له‌ هه‌رێمی گۆتالاندی ڕۆژئاوا کۆمیسیۆنی نه‌خۆشه‌وانی بڕیاری داوه‌ که‌ تا وه‌ڵامی یه‌کجاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندیی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی (socialstyrelsen) له‌ سه‌ر پرۆگرامی ڤاکسین کوتانی منداڵان، کوتانی کچانی نیوان سێزده‌ و حڤده‌ ساڵ ڕابگرێت. پارێزگای سوێرمله‌ند به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕاسپێریی کچان ده‌کا که‌ خۆیان دژی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بکوتن.

له‌ یێمتله‌ند کچان پێشنیازیان پێکراوه‌ که‌ بچنه‌ لای ڕاوێژکارێکی نه‌خۆشه‌وانیی ئه‌هلی تا باری نه‌خۆشه‌وانیی گشتی، قورس نه‌که‌ن. یه‌کێ له‌و هۆیانه‌ی که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندیی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی (socialstyrelsen)  له‌م ڤاکسینه‌ نوێیه‌ دردۆنگه‌، ڕه‌نگه‌ خه‌رجه‌که‌ی بێ. ئاندێرش لیندبه‌ری پسپۆڕی ڤاکسین ده‌ڵێ ئا ئه‌م هۆیه‌ ده‌رهه‌ق به‌ چه‌ندین جۆره‌ ڤاکسینی‌ نوێی‌تریش هه‌ر ڕاسته‌.

ئه‌مه‌‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ڤاکسینێکی نوێوه‌ دێته‌ گۆڕێ. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڤاکسینه‌ نوێیه‌کان له‌ چاو ئه‌وانی پێشوو گرانترن.

به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ زۆر که‌س ده‌خوازن خۆیان بکوتن. تا ئێستا زیاتر له‌ ٦٢٠٠ که‌س، یه‌ک یا چه‌ند جار ڤاکسینه‌که‌یان لیدراوه‌ که‌ به‌ سوبسیده‌وه‌ گه‌یشتۆته ئاستی خه‌رجی ده‌وا و ده‌رمان واتا ١٨٠٠ کرۆن. ‌بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسیی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ ناو کچاندا به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌ کرده‌ی جینسی بکه‌ن، ده‌بێ سێ جار ڤاکسینه‌که‌یان لێبدرێ.

گۆڕانکاری له‌ به‌رنامه‌ی گشتیی ڤاکسینی منداڵاندا له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندیی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ‌کاتێکی زۆر ده‌بات. ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ که‌ چێکه‌رانی ئه‌و ڤاکسینه‌ هه‌موو کاروباره‌کان بگرنه‌ ده‌ستی خۆیانه‌وه‌ و ڕیکلامی ڤاکسینه‌که‌یان ده‌ست پێکردووه‌ بۆ وێنه‌ ڤاکسینی ناودێر به‌ HPV که‌ به‌رگری له‌ گیرۆده‌ بوون به‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی گه‌رووی منداڵدان ده‌کات.

له‌ ڕۆژانی داهاتوودا بڕیاره‌ ڤاکسینێکی‌تری HPV له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ده‌واو ده‌رمانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاوه‌ قه‌بوڵ بکرێت و ژماره‌ی ڤاکسینه‌کان دیسان زۆرتر ده‌بێت  که‌چی ڕاسپێریی گشتی هه‌روا وه‌دوا ده‌که‌وێ.‌

ئاندێرش لیندبه‌ری پزیشک و پسپۆڕی ڤاکسین ده‌ڵێ چه‌ند تێبینی هه‌یه‌ که‌ ده‌بێ به‌ر له‌ ده‌ستپیکردنی به‌رنامه‌ی ڤاکسینی نوێ ده‌بێ سه‌رنجیان بدرێتێ.

ئه‌و ده‌ڵێ ده‌بێ خه‌ڵک به‌ ته‌واوی قه‌بووڵی ئه‌م شته‌ی کردبێ، ده‌بێ ئه‌م شته‌ به‌ ته‌واوی له‌ سیسته‌می ده‌رمانیی سوید قه‌بووڵ کرابێ که‌ ئه‌مه‌ شتێکی مه‌نتیقی بێ. کاتێک کاربه‌ده‌ستان وه‌ها بڕیارێک ده‌گرن ده‌بێ نیشان بده‌ن که‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسێتیش ده‌که‌ن. ئه‌مه‌‌ باسی گرووپێکی گه‌وره‌ی هاوکێشه‌یه‌‌، سه‌د هه‌زار مرۆڤی ته‌ندروست، بۆیه‌ مرۆڤ ده‌بێ هۆی گه‌لێ باشی هه‌بێ تا ئه‌و ئاپۆره‌ زۆره‌ بخاته‌ ناو حاڵه‌تێکه‌وه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ نه‌باش بێت‌.

ئاندرش لیندبه‌ری ده‌ڵێ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رنامه‌ی سوید بۆ ڤاکسینه‌کردن له‌ سه‌ر بنچینه‌ی وه‌ها یه‌کجار سه‌قامگیر دامه‌زراوه که‌ ده‌کرێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بێژی به‌کارهێنانی ئه‌و ڤاکسینانه‌ زیاتر سوودبه‌خشن تا زیانهێنه‌ر.

چه‌ند فاکتایه‌ک له‌ سه‌ر ڤاکسینه‌که‌:

ئه‌و ڤاکسینه‌ قه‌بووڵکراوه‌‌ی له‌ سوید هه‌یه‌ ناوی (Gardacil)ه‌ و‌ له‌ ناو لیسته‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ دایه‌ که‌ نه‌خۆش له‌ ساڵێکدا ته‌نیا ١٨٠٠ کرۆن پاره‌ی کڕینیان ده‌دا و دواتر له‌ دریژه‌ی ساڵدا هه‌موو ده‌رمانێک هه‌ر به‌ خۆڕایی ده‌کڕێ.

نرخی ده‌رمانه‌که‌ به‌بێ سوبسید، نزیکه‌ی ٣٤٠٠ کرۆنه‌.

هه‌فته‌ی داهاتوو ڤاکسینێکی‌تر به‌ناوی (Cervarix) له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ده‌واو ده‌رمانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاوه‌ (EMEA) قه‌بووڵ ده‌کرێ.

ئه‌م ڤاکسینه‌ ده‌بێ سێ جار به‌کاربهێنرێ. هه‌تا ٢١ی سێپتامبر ٩٨٨٩ جار به‌کارهێنراوه‌.

ڤیرووسه‌‌که ناوی ئه‌مه‌یه‌: هیومانت پاپیلۆم ڤیووس (humant papillomvirus, hpv)‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".