Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ بوو به‌ دوو که‌رت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 25 september 2007 kl 14.44

دوو ساڵ ململانێ و کێشه‌ی ناوخۆیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ، گه‌یشته‌ ئینشعاب.

ڕه‌وتی‌ رێفۆرمی‌ كۆمه‌له‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێری‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێران راگه‌یاند. به‌ پێی ڕاگه‌یاندنێک که‌ ‌ كومیته‌ی‌ رێبه‌رایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵه‌_ره‌وتی‌ چاكسازی‌ و گه‌شه‌ بڵاوی کردۆته‌وه حه‌وله‌کانی چه‌ند مانگه‌ی دوای کۆنگره‌ی دوازده‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌،‌ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌، ته‌نانه‌ت پێكه‌وه‌ مانه‌وه‌ وه‌ك دوو باڵ به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شه‌وه‌، له‌ لایه‌ن زۆرینه‌ی ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه‌ ڕه‌د كرایه‌وه‌ و ئه‌مه‌ كه‌رت بوونی‌ كۆمه‌ڵه‌ی کردۆته‌ ئه‌مرێکی‌ واقیع.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ ”... زیاتر له‌ ساڵ ونیوێكه‌ كه‌ به‌شێك له‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ به‌ هه‌موو شێوازێكی‌ ناڕه‌وا بۆ كه‌مده‌ست كردن و وه‌لانانی‌ موخالیفینی‌ ته‌شكیلاتی‌ و سیاسی‌ تێده‌كۆشێ‌ و له‌ ته‌گه‌ره‌خستنه‌ سه‌ر رێگای‌ ئه‌و ئۆرگانانه‌ی‌ وا به‌ ده‌ست خۆیانه‌وه‌ نه‌بوون درێغیان نه‌كرد. به‌ تایبه‌تی‌ هه‌ر دوابه‌دوای‌ یازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌دا، به‌ حوكمی‌ زۆرینه‌یان له‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندییدا، هێرشێكی‌ به‌ربڵاویان بۆ وه‌لانان، ئه‌ستاندنه‌وه‌ی‌ به‌رپرسیاریه‌تی‌ و پاكتاوكردنی‌ ره‌خنه‌گرانی‌ نێو ته‌شكیلات ده‌ست پێكرد و له‌ هیچ چه‌شنه‌ بڕیارێكی‌ ناشه‌رعی‌ و دور له‌ هه‌موو نه‌ریتی‌ ناو كۆمه‌ڵه‌ خۆیان نه‌پاراست...”

ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ له‌ زمان ڕێبه‌رایه‌تییه‌که‌یه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌کا که‌ ”خه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی‌ چه‌پ و كوردستانی‌، وه‌ك ئاڵاهه‌ڵگری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و پارێزه‌ری‌ مافی‌ چه‌وساوه‌كان” به‌ خه‌تی‌ خۆی ده‌زانێ.

تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، هیچ ڕاگه‌یه‌نراوێکی ڕه‌سمیی لایه‌نه‌که‌ی‌تری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ به‌ ئێمه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

زایه‌ڵه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ڕۆژی هه‌ینیی خۆیدا له‌ سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ر دوو ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ گفتوگۆیه‌کی ڕاسته‌وخۆ ده‌کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".