Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خۆپێشاندانه‌کانی بو‌رمه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 27 september 2007 kl 14.18

خۆپێشاندانه‌ به‌ربڵاوه‌کانی بورمه‌ گه‌یشتۆته‌ ده‌یه‌مین ڕۆژی خۆی. له‌م ناوه‌دا هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران به‌ توندی ڕووبه‌ڕوو بوون و ته‌قه‌ و پێکدادان له‌ گه‌لێ ناوچه‌ی شاره‌ گه‌وره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ هاتۆته‌ پێش که‌ چه‌ندین بریندار و کوژراوی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ جڤینێکی نائاساییدا داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ کرد که‌ له‌ به‌کارهێنانی توندوتیژی دژی خه‌ڵک خۆبپارێزن. هاوکات داوای لێکردن که‌ ئیزن بده‌ن نوێنه‌رێکی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ بێته‌ ئه‌و وڵاته‌ تا ڕاپۆرتێک له‌ سه‌ر ڕووداوه‌کان ئاماده‌ بکات.

ئه‌مریکا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا داوایان له‌ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان کردبوو که‌ دژی بورمه‌ بیر له‌ گه‌مارۆی تازه‌ بکاته‌وه‌ به‌ڵام چین دژی ئه‌و پێشنیاره‌ ده‌رکه‌وت هه‌رچه‌ند هاوکات داواشی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ کرد که‌ هیچ کرده‌وه‌یه‌کی وا نه‌که‌ن که‌ توندوتیژیی لێبکه‌وێته‌وه‌. هه‌ردوو وڵاتی چین و ڕووسیه‌، بڕیارنامه‌کانی تا ئێستای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیان ده‌رباره‌ی مه‌حکوومکردنی بورمه‌ ره‌ت کردۆته‌وه‌ به‌و پاساوه‌ی که‌ ئه‌مه‌ کێشه‌یه‌کی ته‌واو ناوخۆییه‌.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".