Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

په‌نابه‌ران ناتوانن تا دوو ساڵ له‌ هه‌ر شوێنێک خۆیان حه‌زیان لێیه‌ بژین

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 5 oktober 2007 kl 10.56
1 av 2
2 av 2
ئاستۆدیلیۆ

سوسیال دیمۆکراته‌کان ده‌یانه‌وێ ئازادیی په‌نابه‌رانی ئیقامه‌توه‌رگرتوو بۆ نیشته‌جێ بوون له‌و جێیه‌ی خۆیان حه‌زیان لێیه‌ سنووردار بکه‌ن. له‌ بودجه‌ی پێشنیازکراوی سوسیالدیموکراته‌کاندا که‌ وه‌ک پێشنیازی ئالترناتیڤ پێشکه‌ش ده‌کرێ په‌نابه‌ران مه‌جبوور ده‌کرێن له‌و ماوه‌یه‌دا که تازه‌ دێنه‌ ناو کۆمه‌ڵگا و پاره‌ی یارمه‌تیی ناودێر به‌ (introduktionsersättning)‌ وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌ لانی زۆر دوو ساڵ ده‌خایێنێ، له‌ هه‌ندێ کۆمۆنی دیاریکراودا بژین.

ئامانجی ئه‌و پێشنیازه‌ی سوسیالدیمۆکراته‌کان بۆ سنووردارکردنه‌وه‌ی شوێنی ژیانی په‌نابه‌ران ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاپۆره‌ی په‌نابه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کسانتر له‌ ناو کۆمۆنه‌کانی وڵاتدا دابه‌ش بکرێن. ئه‌مه‌ ناوئاخنی قسه‌کانی لوسیانۆ ئاستۆدیلیۆ (Luciano Astudillo) قسه‌بێژی سوسیال دیمۆکراته‌کانه‌ له‌ بواری کێشه‌کانی هاوگونجی، (ئینتگراشوون)دا‌.

ئه‌و ده‌ڵێ: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ که‌سێک که‌ ئیزنی ڕۆنیشتن له‌ سوید وه‌رده‌گرێ شوێنێکی دیاریکراوی له‌ کۆمۆندا هه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌دا که‌ خۆی بۆ هاتنه‌ ناو کۆمه‌ڵگا حازر ده‌کا له‌ هه‌ندێ کۆمۆنی له‌به‌رچاوگیراودا بژی. ئێمه‌ هه‌ر ئه‌و هێڵه‌شمان بۆ سیسته‌می کۆچ (asylsystemet) له‌به‌رچاو گرتووه‌.

له‌ حاڵی حازردا که‌سێکی په‌ناخوازیش وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی ئیزنی ڕۆنیشتن، (ئیقامه‌ت)ی وه‌رگرتووه‌ بۆی هه‌یه‌‌ له‌و شوێنه‌دا که‌ ده‌یه‌وێ بژی. که‌چی له‌ کرده‌وه‌دا هه‌ندێ کۆمۆنی تایبه‌ت وه‌ک سوێدرتێلیه‌ و مالموێ بارگرانییه‌کی زۆری ئابوورییان له‌ باری وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر، په‌روه‌رده‌کردنیان بۆ هاتنه‌ ناو کۆمه‌ڵگا و بابه‌تی له‌م چه‌شنه‌ که‌وتۆته‌ سه‌ر شان‌. ‌ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ که‌ نیقاشیك چی ببێ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئایا مافی په‌ناخواز له‌ هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیانیدا پشتگوێ بخرێ یان نا.

ئێستا به‌و پێشنیازه‌ی سوسیال دیمۆکراته‌کان بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای ئازادیی هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیاندا داویانه‌، په‌نابه‌ران ته‌نیا ئه‌و کاته‌ی له‌و کۆمۆنانه‌دا‌ که‌ بۆیان دیاری کراوه‌ بژین،‌ پاره‌ی په‌روه‌ده‌ی هاتنه‌ ناو کۆمه‌ڵگا (introduktionsersättning) یان بدرێتێ. هه‌رچه‌ند هه‌ندێ نه‌رمونیانیی‌تریش ده‌کرێ بیریان لێبکرێته‌وه‌.

لوسیانۆ ئاستۆدیلیۆ (Luciano Astudillo) قسه‌بێژی سوسیال دیمۆکراته‌کان له‌ بواری کێشه‌کانی هاوگونجی، ئینتگراشووندا ده‌ڵێ: ده‌کرێ چه‌ندین کۆمۆن تێکه‌ڵ بن و شوێنی ژیان له‌ کۆمۆنێک بێ به‌ڵام شوێنی کارکردن له‌ کۆمۆنێکی‌تر.

ئه‌م سیاسه‌ته‌ی سوسیال دیمۆکراته‌کان شتێک نیه‌ که‌ دوو حیزبی پێشتر هاوپشتیان له‌ حوکوومه‌تدا، واتا حیزبی چه‌پ (vänsterpartiet) و حیزنی ژینگه‌، سه‌وزه‌کان (miljöpartiet) قه‌بووڵیان بێ. کاللێ لارشۆن (Kalle Larsson) به‌رپرسی سیاسه‌تی هاوگونجی و په‌نابه‌ران له‌ حیزبی چه‌پدا ده‌ڵێ: نا ئێمه‌ هه‌رگیز بیر له‌ قه‌بووڵکردنی ئه‌و پێشنیازه‌ ناکه‌ینه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ له‌ کرده‌وه‌دا به‌واتای زیندانیکردنی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ ده‌یانه‌وێ پاره‌ی یارمه‌تیی (introduktionsersättning) وه‌ربگرن له‌ ناو کۆمۆنێکی دیاریکراودا.

کاتێ پرسیار له‌ لوسیانۆ ئاستودیلیو (Luciano Astudillo) کرا که‌ ئه‌ی بۆچی ئه‌و کاته‌ی خۆتان له‌ سه‌ر حوکم بوون ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستاتان ڕه‌چاو نه‌کرد،ئه‌و خه‌تاکه‌ی خسته‌ سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌و حیزبانه‌ی هاوپشیتاین بوون، واتا دوو حیزبی چه‌پ و ژینگه‌.

ئاستودیللۆ ده‌ڵێ: به‌شێکی ده‌توانم بڵێم هی ئه‌وه‌ بوو که‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی هاوپشتمان ڕێککه‌وتنمان نه‌بوو، دواتریش ئه‌وه‌ که‌ خودی کێشه‌که‌ پرسێکی زه‌حمه‌ت و بابه‌تێکی ئاڵۆزه‌ و بۆ نموونه‌ سه‌ربه‌خۆیی کۆمۆنه‌کان دێنێته‌ گۆڕێ. یا ئه‌وه‌ی که‌ کۆمۆنه‌کان چه‌نده‌ له‌و باره‌دا ده‌توانن قسه‌ی خۆیان به‌رنه‌‌ پێشێ.

ئێستا لوسیانۆ ئاستودیللۆ هیوای بڕیوه‌ته‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ گه‌ڵ حیزبه‌کانی بلۆکه‌که‌ی ئه‌وبه‌ر، واتا بلۆکی ڕاست. نیامکۆ سابوونی وه‌زیری هاوگونجی (Integrationsminister) له‌ حیزبی ده‌سته‌ ڕاستی لیبرالی گه‌ل فۆلکپارتیێت، پشتگیریی له‌ وه‌ها ڕێککه‌وتنێکی ئه‌و په‌ڕی بلۆکه‌کان له‌ وه‌ها پرسێکدا ده‌کا و ده‌ڵێ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ئێستا له‌ بواری وه‌رگرتنی په‌نابه‌ردا به‌ڕێوه‌یه‌، باس له‌ جێکردنه‌وه‌ی که‌سانی ئیقامه‌ت وه‌رگرتووش له‌ کۆمۆنه‌کاندا ده‌کات.

سابوونی ده‌ڵێ به‌هه‌ر حاڵ له‌ سیسته‌می داهاتووی په‌نابه‌ر وه‌رگرتندا خاڵی ده‌ستپێک ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤه‌کان له‌و شوێنه‌ بژین که‌ ده‌رفه‌تی کاری لێیه‌. ئه‌و ده‌ڵێ ئێمه‌ ئێستا ئه‌وه‌شمان زیاد کردوه‌ یا لێی زیاد ده‌که‌ین که‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بکرێ له‌ سه‌ر چاوپۆشی یا گۆڕینی یاسای ئازادیی نیشته‌جێ بوون. ده‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم که‌ یه‌کێ له‌و پێشنیازانه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ لێوه‌ی ده‌دوێ ئه‌وه‌ ده‌بێ که‌ چاوخشاندنێک به‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌دا بکرێ.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".