Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

که‌موکووڕی له‌ سیسته‌می کۆمپیۆته‌رییدا، مه‌ترسییه‌ک بۆ وڵات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 5 november 2007 kl 23.59

که‌موکووڕی له‌ سیسته‌می کۆمپیوته‌ریی کۆمۆن و به‌رپرسانی کاربه‌ده‌ستی‌تری سوید ده‌توانێ له‌ لایه‌ن تاوانکاران و تیرۆریسته‌کانه‌وه‌ که‌ڵکی لێوه‌رگیرێ. ئه‌مه‌ به‌ پێی ڕاپۆرتێک که‌ کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بۆ ئاماده‌یی کاره‌سات (Krisberedskapsmyndigheten, KBM) بڵاوی کردۆته‌وه‌ و ده‌یه‌وێ به‌رپرسانی که‌مته‌رخه‌م له‌م بواره‌دا بناسێنێ.

لێکۆڵینه‌وه‌کان هه‌شسه‌د کاربه‌ده‌ست و ڕێکخراوی ئه‌هلی ده‌گرێته‌وه‌ که‌ بوونیان بۆ کۆمه‌ڵگا زۆر به‌ پێویسته‌. باشترین ئاسایش له‌ به‌شی دارایی هه‌یه‌ و خراپترینیش له‌ کۆمۆنه‌کان، پارێزگاکان و ناوه‌نده‌کانی کاربه‌ده‌ست.

شیکاری حوکوومه‌ت سڤانتێ نیگرێن (Svante Nygren) ئاکامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌ سه‌ر خراپبوونی باری ئاسایشی ته‌کنیکی زانیاریی ناسراو به‌ ئی‌تێ ی له‌ وڵاتدا هیچ به‌لاوه‌ سه‌یر نییه‌ و ده‌ڵێ:

ـ مرۆڤ ده‌توانێ له‌مه‌ دڕدۆنگ بێ. ده‌کرا له‌و ماوه‌ی زۆره‌ی ده‌رفه‌ت بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ هه‌بوو ئه‌م کاره‌ کرابا. له‌ پاشان کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بۆ ئاماده‌یی کاره‌سات (Krisberedskapsmyndigheten, KBM) ،هیچ به‌رپرسییه‌کی نییه‌ له‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ چۆناوچۆن بکرێ. به‌ڵام ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ بخه‌ینه‌ به‌ر چاو و گرفته‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ین.

سڤانتێ نیگرێن زیاد ده‌کا و ده‌ڵێ:

ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نگوست به‌ره‌و هیچ تا‌که‌ که‌سێکی به‌رپرس ڕانه‌کێشین که‌ کاره‌که‌یان خراپ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ ساڵی داهاتووش توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ین و له‌وانه‌یه‌ به‌ ئاکامێکی‌تر بگه‌ین. به‌و واتایه‌ که‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ چ به‌رپرسێک ده‌بێ کاردانه‌وه‌ی هه‌بێ و له‌ بیری چاره‌سه‌ری دابێ.

به‌ پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، سێرڤری چه‌ندین ناوه‌ندی کاربه‌ده‌ستی حوکوومه‌ت ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ به‌کار بهێنرێن که‌ زانیاریی هه‌ڵه‌ و نه‌راست بڵاوبکه‌نه‌وه‌. زۆربه‌ی ئه‌و سێرڤرانه‌ش ناتوانن به‌ری هێرشێکی کۆمپیوته‌ریی له‌ده‌ره‌وه‌ بگرن. واتا له‌ ده‌ سێرڤر، شه‌شیان. له‌ هه‌ر ده‌ سێرڤریش، چواریان که‌موکووڕیی وه‌ها جیدییان هه‌یه‌ که‌ ده‌بێ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ڕێگه‌ چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه و ‌‌هه‌ڵه‌کانیان چاره‌‌سه‌ر بکرێن‌.‌

یه‌کێ له‌و مه‌ترسییه‌ گه‌ورانه ئه‌وه‌یه‌ که‌ کراککاره‌کان خۆده‌خزێننه‌ ناو سێرڤر و ده‌چن تێکست و ئامانجی ماڵپه‌ره‌کان ده‌ستکاری ده‌که‌ن. ئه‌م گرفته‌ له‌ شیرکه‌ت و دامه‌زراوه‌ی زۆر زلی وه‌ک ئێف‌بی‌ئای، سی‌ئا‌ی ئه‌ی و تێلیاش ڕووی داوه‌. تاوانکاران یا که‌سانی‌تریش ده‌توانن به‌مجۆره‌ زانیاری نه‌ڕاست بڵاو که‌نه‌وه‌ و خه‌ڵک به‌ لاڕێ به‌رن.

به‌ڵام کارین هێدمان به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی حوکوومه‌تی سوید ده‌ڵێ ئه‌م شته‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ئێمه‌دا ڕوو نادا. ئه‌و ده‌ڵێ من پێم وا نییه‌ شتی وا ڕوو بدات. ئێمه‌ به‌ به‌رده‌وامیی چاومان به‌ کێشه‌‌کانی ئاسایشه‌وه‌ هه‌یه‌.

هاوینی ساڵی ٢٠٠٦ ماڵپه‌ڕی حوکوومه‌تی سوید که‌وته‌ به‌ر هێرشی ناودێر به‌ زێده‌باری (överbelastningsattack) و ئیمه‌یلێکی ئه‌وه‌نده‌ زۆریان بۆ به‌ڕێ کرا تا به‌شکوو ماڵپه‌ڕه‌که‌ له‌ کار بخا.

هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی دایره‌ی پۆلیسیش که‌وته‌ به‌ر هێرش. عه‌لیره‌زا حافزی به‌رپرسی ته‌کنیکی زانیاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سه‌رانسه‌ریی‌ (Rikspolisstyrelsen) ده‌ڵێ: هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م موزاحیمه‌ته‌، ئێمه‌ ده‌ستمان دایه‌ چه‌ند کرده‌یه‌کی ته‌کنیکی و ئیداری. هه‌روه‌ها هاوکارییه‌کیشمان له‌گه‌ڵ شیرکه‌تی خاوه‌ن سێرڤر و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئینترنێتیمان ده‌ست پێکردووه تا له‌ کاتی خۆیدا بتوانین وه‌ها هێرشێک که‌شف بکه‌ین و چاره‌سه‌ریشی بکه‌ین.

به‌ڵام ئایا له‌وانه‌یه‌ دیسانیش وه‌ها هێرشێک ماڵپه‌ڕه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیس له‌ کار بخات. عه‌لیره‌زا حافزی به‌رپرسی ته‌کنیکی زانیاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سه‌رانسه‌ریی (Rikspolisstyrelsen) ده‌ڵێ ڕه‌نگه‌ ڕوو بدات به‌ڵام ئێمه‌ پێمان وایه‌ و وای لێکده‌ده‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ چاو ساڵێک له‌وه‌ پێش ئێمه‌ ئاماده‌ییه‌کی باشترمان هه‌یه‌.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".