Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ته‌نیا مۆدێراته‌کان نین فێڵ له‌ سیسته‌می سوید ده‌‌که‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 7 november 2007 kl 14.25

له‌ ڕاپۆرتێکی تایبه‌تیدا که‌ له‌ سه‌ر گفتوگۆی گه‌رموگوڕی کۆمه‌ڵگا ده‌رباره‌ی کێشه‌ی نه‌بوونی ئێتیک  وئه‌خلاق له‌ ناو سیاسه‌توانانی حیزبی مۆدێراتدا پێشتر پێشکه‌شم کردن چه‌ند نموونه‌یه‌کم هێنایه‌وه‌ که‌ چۆن سیما ناسراوه‌کانی ئه‌و حیزبه‌، فێڵی ئابوورییان له‌ سیسته‌می حوکوومه‌تی سوید کردوه‌ و تووشی نه‌هامه‌تی بوون. له‌م ڕاپۆرته‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌مه‌ بڵێم که‌ ئه‌وه‌ هه‌ر مۆدێراته‌کان نین خاوه‌ن فایلی فێڵی ئابووری له‌ سیسته‌می وڵاتن. ئه‌مانه‌ی ئێستا چه‌ند نموونه‌یه‌کن له‌ لای سیاسته‌وانانی حیزبی سوسیال دیمۆکرات و حیزبی چه‌پ:

مۆنا سالینی سوسیال دیمۆکرات ساڵی ١٩٩٥ ڕێگه‌ی نه‌درا که‌ پاش ئینگڤار کارلسۆن ببێته‌ سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ قاو درا ئه‌و خانمه‌ کارتی ئیعتیباریی حوکوومه‌تی به‌ دانسته‌ یان به‌ هه‌ڵه‌،‌ بۆ شت کڕینی تایبه‌تیی خۆی به‌ کار هێناوه‌، بۆ نموونه‌ جلوبه‌رگ و شۆکۆڵاتی پێکڕیوه. چی وای پێنه‌چوو که‌ ئه‌و قسه‌ و باسانه‌ش هاتنه‌ گۆڕێ که‌ خانمی سالین به‌ سه‌دان به‌رگه‌ جه‌ریمه‌‌ی ئوتۆمبێل ئاژۆتنی بۆ هاتووه‌ و تا ئه‌و کاته‌ی دایره‌ی ده‌وڵه‌تیی کۆکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان ناسراو به‌ (kronofogden)‌ هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئیجازه‌نامه‌ی ئوتۆمبیل لێخوڕینی لێنه‌کرد، پاره‌ی هه‌ندێ له‌و جه‌ریمانه‌ی هه‌ر نه‌دابوو.

ساڵی ١٩٩٨ له‌ قاو درا که‌ ماتس هولت (Mats Hulth) جێگری شاره‌داری ستۆکهۆڵم له‌ کاروباری داراییدا و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیزبی سوسیال دیمۆکراتی سوید له‌ سه‌ر حیسابی باجده‌ران، گه‌لێ جارمیوانیی تایبه‌تیی خۆی داوه‌. هولت به‌ به‌رچاوی میدیاوه‌، کارته‌ ئیعتیبارییه‌کانی خۆی دڕی. دواتریش که‌ سوسیال دیمۆکراته‌کان له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌سه‌ڵاتی ستۆکهۆڵمیان له‌ ده‌ست دا، ئاغه‌ی هۆلت بۆ هه‌میشه‌ ده‌ستی له‌ سیاسه‌ت هه‌ڵگرت.

توماس بودستروێم که‌ ساڵی ٢٠٠٠ بوو به‌ وه‌زیری دادی حوکوومه‌تی ئه‌و کاتی حیزبی سوسیال دیمۆکرات، دانی به‌وه‌ دا هێنا که‌ له‌ ماڵه‌وه کارکه‌رێکی بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ هه‌بووه‌ و به‌ ڕه‌ش پاره‌ی پێداوه‌، ئه‌ویش ٧٥ کرۆن بۆ‌ سه‌عاتێک.‌ هه‌روه‌ها وه‌ختی خۆی حه‌شیشه‌شی کێشاوه‌‌. یۆران په‌رشۆنی سه‌رۆکوه‌زیر پێی وا نه‌بوو که‌ بودستروێم ده‌بێ له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ له‌م پۆسته‌ لابدرێ.

ساڵی ٢٠٠٢ له‌ قاو درا که‌ یان ئۆ کارلسۆن وه‌زیری یارمه‌تیی حوکوومه‌تی ئه‌و کاتی سوسیال دیمۆکرات، پاره‌ی میوانییه‌کی قرژانگخۆریی داوه‌ که‌ به‌ سویدی پێی ده‌ڵێن (kräftskiva) و پاره‌که‌ی له‌ سه‌ر‌ ناوی میوانیی وه‌زیر، له‌ کیسه‌ی باجده‌ران حیساب کردووه‌.  له‌ لایه‌کی‌تریشه‌وه‌ خاوه‌نی دوو مووچه‌ بووه‌ هه‌م له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و هه‌م له‌ حوکوومه‌تی سوید. ئه‌مه‌یان بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ندین سه‌رۆکی سه‌ندیکا داواکاری ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی بن.

ساڵی ٢٠٠٣ خانمی گودرۆن شیمان سه‌رۆکی ئه‌و کاتی حیزبی چه‌پ، ڤێنستر پارتیێت، پاش ئه‌وه‌ی ئاکامی توێژینه‌وه‌یه‌کی دایره‌ی باج له‌ قاوی دا که‌ فێڵی ماڵیاتیی کردووه‌ مه‌جبوور کرا ده‌ست له‌ سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌م حیزبه‌ به‌ردا. شیمان دانی به‌وه‌ دا هێنا که‌ زۆر که‌مته‌رخه‌می کردووه‌ و بۆ نموونه‌ له‌ به‌رگه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌ی ماڵیاتییدا داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ندێ پاره‌ی کردبوو که‌ ده‌وڵه‌ت پێشتر خه‌رجه‌که‌ی بۆ دابوو. خانمی شیمان زیاتر له‌ ٢١ هه‌زار کرۆن جه‌ریمه‌ی بۆ بڕایه‌وه‌ و بڕی ٢٨ هه‌زار کرۆنیش باجی نه‌دراوه‌ی له‌ سه‌ر نووسرا.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".