Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

وانه‌ی سێکس به‌ مامۆستایان فێر که‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 8 november 2007 kl 11.13

چۆنه‌تیی وانه‌ وتنه‌وه‌ی سێکس له‌ قوتابخانه‌کاندا زۆر نایه‌کسانه‌ و ئه‌مه‌ جێی قه‌بووڵکردن نییه‌ که‌ فێرگه‌ مامناوه‌ندیی وه‌ها هه‌بێت که‌ ئه‌م ده‌رسه‌ نه‌ڵێنه‌وه‌. ئه‌مه‌ش سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ که‌ شه‌ش له‌ سه‌دی مامۆستایانی فێرگه‌ مامناوه‌ندییه‌کان هیچ وانه‌یه‌کیان له‌‌مباره‌وه‌ نه‌بووه‌. له‌ حاڵێکدا که‌ سه‌د ساڵه‌ په‌رله‌مانی سوید بڕیاری داوه‌ که‌ سێکس و ڕه‌فتاری جینسیی هاوژییان، له‌ قوتابخانه‌کاندا بگوترێته‌وه‌ و په‌نجا ساڵیشه‌ ئه‌م ده‌رسوتنه‌وه‌یه‌ بۆته‌ ئیجباری. له‌ کۆمه‌ڵگاشدا ڕاده‌ی نه‌خۆشیی سیفلیس و کلامیدیا و هه‌وکردنی ڕه‌حم یه‌کجار زۆر بووه‌ و ژماری ئه‌و گه‌نجانه‌ی تووشی تاوانکاریی جینسی بوون له‌م ده‌ ساڵه‌ی دواییدا ده‌ به‌رامبه‌ر بووه‌. هه‌ر بۆیه‌ش حوکوومه‌ت ده‌بێ له‌م پێناوه‌دا هه‌ست به‌ به‌رپرسیی خۆی بکا و خولی په‌روه‌رده‌ (واتا کورس) له‌ سه‌ر سێکس و ره‌فتاری جینسیی له‌ په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌دا بۆ مامۆستایان بکاته‌ شتێکی ئیجباری.

مێتتا فیه‌لک‌نر (Metta Fjelkner) سه‌رۆکی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ریی مامۆستایانی سوید (lärarnas riksförbund) و ئۆسا رێگنر (Åsa Regner) سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی سه‌رانسه‌ریی ڕوونکردنه‌وه‌ی جینسی (RFSU ، Riksförbundet för sexuell upplysning) داوایان له‌ یان بیۆرکلوند وه‌زیری په‌روه‌رده‌ کردووه‌ که‌ وانه‌ی سێکس بۆ مامۆستایان ببێیه‌ ده‌رسێکی ئیجباری.

تالیب یاس هاوکاری به‌شی عه‌ره‌بی ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ ناوه‌رۆک و ڕه‌هه‌نده‌ جیاوازه‌کانی ئه‌و پێشنیاره‌ به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ مێتتا فیه‌لک‌نر دوا و لێی پرسی که‌ بۆ چی گرنگه‌ وه‌ها وانه‌یه‌ک بۆ مامۆستایان ببێته‌ ده‌رسێکی ئیجباری.

مێتتا فیه‌لک‌نر سه‌رۆکی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ریی مامۆستایانی سوید(lärarnas riksförbund) ده‌ڵێ یه‌که‌م هۆی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م ده‌رسه‌ له‌ فێرگه‌کاندا ئیجبارییه‌ که‌چی مامۆستایان هیچ خولێکی په‌روه‌رده‌یان له‌مباره‌وه‌ نه‌بینیوه‌. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ که‌ نابێ زانیاریی مامۆستایان له‌م وانه‌یه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بێ که‌ له‌ سه‌ر ته‌جروبه‌ی خۆیان ساغ بووبێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".