Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

منیش له‌ ئه‌لتاش له‌دایکبووم

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 20 november 2007 kl 11.18

چیمه‌ن موحه‌مه‌دی که‌ کچێکی نۆزده‌ ساڵه‌یه‌، خۆی و حه‌وت خوشک و براکانی له‌‌م که‌مپه‌دا له‌دایکبوون، ئه‌و بۆ ساڵێک ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ له‌ سنووری ئه‌رده‌نه‌وه‌ له‌ سوید نیشته‌جێ بووه‌. چیمه‌ن له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هیوا قادر، له‌ به‌سه‌رهاتی خۆی و که‌مپی ئه‌لتاش ده‌دوێ.

دوای سه‌رکه‌وتنی ته‌واوه‌تی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، زۆرێک له‌و کوردانه‌ی له‌ بزوتنه‌وه‌ی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا‌ به‌شداربوون، بوونه‌ په‌ناهه‌نده‌ له‌ عێراق، به‌تایبه‌تی ئه‌و کوردانه‌ی دانیشتووی ناوچه‌کانی کرماشان بوون که‌مپێکیان له‌ نزیک شاری ڕومادییه‌ بۆ کرایه‌وه‌ به‌ناوی که‌مپی ئه‌لتاش. ئه‌م که‌مپه‌ به‌ دێرساڵترین که‌مپکی دنیا ده‌ژمێردرێت، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاوه‌ که‌ ئه‌م که‌مپه‌ دروستبووه‌ تا دوای ڕووخانی سه‌دام به‌چه‌ند مانگێک هه‌ر مابوو. هه‌ر به‌ ده‌ستپێبوونی شه‌ڕی ئه‌مریکا دژی سه‌دام، به‌شێک له‌ خه‌ڵکانی ئاواره‌ی ناو ئه‌م که‌مپه‌ له‌به‌ر نائارامی و ترسی ژیان له‌و ناوچه‌یه‌‌دا ڕوویان کرده‌ سه‌ر سنووری ئه‌رده‌ن و هه‌ندێکیشیان چوونه‌ شاره‌ ئارامه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".