Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌ په‌رله‌مانی سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 23 november 2007 kl 13.57
1 av 2
2 av 2
به‌ختیار ئه‌مین و خالید ساڵح

له‌ سه‌عات یه‌کی دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ٢٢/١١/٢٠٠٧ سیمینارێک له‌ هۆڵی (Forstakammarsalen) هه‌ڵکه‌وتوو له‌ پارله‌مانی سوید له‌ ریکس پلانی ستۆکهۆڵم، بۆ دوان له‌ سه‌ر ئارێشه‌ی دیموکراسی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێکهات که‌ چه‌ند پرسیاری مه‌زنی له‌ ده‌ستووری لێدوانی خۆیدا دانابوو:

  • ئه‌وه‌ی که‌ سوید و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ پێناو یارمه‌تیگه‌یاندن به‌ پێشکه‌وتنی دیموکراسی له‌م ناوچه‌یه‌ی جیهان ده‌توانن چی بکه‌ن؟
  • خاڵێکی‌تری جێی گفتوگۆ ئه‌وه‌ بوو که‌ چ ده‌رسێک ده‌کرێ له‌و دژوارییانه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ پێکهێنانی ئامانجی ئارامی و گه‌شه‌ی ناوچه‌که‌‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌یانه‌ وه‌ربگیرێت.
  • خاڵی هه‌ره‌ دواییش ئه‌وه‌ که‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئیسلامی سیاسیی و توندڕه‌ویی ئایینیدا ده‌بێ چ هه‌ڵوێستێک بگیرێ.

سیمیناره‌که‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی حیزبی لیبرالی گه‌ل، فۆلکپارتیێت پێکهاتبوو و تێیدا بۆوێنه‌ بانگێشتنی هه‌ندێ سیمای ناسراوه‌ی سیاسیی کورد و عه‌ره‌ب کرابوو له‌ عێراق، باشووری کوردستان، لوبنان و میسر.

به‌ڕیوه‌به‌ری کۆڕه‌که‌ خانمی سێسیلیا مالمستروێم (Cecilia Malmström) بوو که‌ وه‌زیری سویده‌ له‌ په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا واتا (Sveriges EU-minister). زمانی کۆڕه‌که‌ش سویدی و ئینگلیزی بوو.

هه‌ر دوو به‌شداری کورد، به‌ختیار ئه‌مین و خالید ساڵح داکۆکییان له‌ گرنگیی ده‌وری سوید کرد بۆ یارمه‌تیگه‌یاندن به‌ پێشکه‌وتنی ڕه‌وتی ناهه‌مواری دیموکراسی له‌ عێراق و باشووری کوردستاندا و داوایان لێکردن که‌ بێن و له‌وێ سه‌رمایه‌گوزاری بکه‌ن و له‌و پێناو ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و گه‌شه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ کورد و عێراقییه‌کان بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".