Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆنفرانسی ئاشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئاناپۆلیس

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 27 november 2007 kl 14.10

ڕێبه‌رانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین له‌ به‌ره‌به‌ری کۆنفرانسی ئه‌مڕۆی ئاناپۆلیسدا هیوایان ده‌ربڕیوه‌ که‌ کۆنفرانسه‌که‌‌ بتوانێ بۆ گفتوگۆیه‌کی جیدیی له‌ سه‌ر ئاشتی ببێته‌ خاڵی ده‌ستپێک. ئێهوود ئۆلمێرت سه‌رۆکوه‌زیری ئیسرائیل، پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م کۆنفرانسه‌ی وه‌ک هۆیه‌کی گرنگ له‌ خۆشبینیی خۆیدا به‌ناو کرد و مه‌حموود عه‌بباس، ڕێبه‌ری حوکوومه‌تی خۆجێی فه‌له‌ستینیش گوتی ئه‌و زۆر هیواداره‌ له‌م جڤینه‌دا، خشته‌یه‌کی کاتی بۆ گفتوگۆ له‌ سه‌ر دانوستاندنی ئاشتیی هه‌میشه‌یی دیاری بکرێت. به‌محاله‌وه‌ هه‌واڵنێران چاوه‌ڕوانییه‌کی وه‌ها له‌م جڤینه‌ به‌دی ناکه‌ن.

ئه‌مڕۆ کۆنفرانسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌ باژاری ئاناپۆلیس له‌ واشنگتن ده‌ست پێده‌کا. سه‌رۆککۆماری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، جۆرج دابڵیوو بوش، خانه‌خوێی ئه‌و کۆنفرانسه‌‌یه.

کۆنفرانسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌که‌مین کۆنفراسنه‌ که‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٠ه‌وه‌ تا ئێستا ‌له‌ ئه‌مریکا له‌ سه‌ر کێشه‌کانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌به‌سترێ. به‌ر له‌ جڤینه‌که‌ گشت به‌شداران له‌ خوانێکی شێوخورادندا کۆبوونه‌وه‌ و جۆرج بوش له‌ چه‌ند په‌یڤێکی به‌خێرهێنانی میواناندا که‌ پێشکه‌شی کرد گوتی ئه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ ئیسرائیلییه‌کان و فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌ستیان به‌ گفتوگۆ کردووه‌.

بوش گوتی ئامانجی هاوبه‌شی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌توانن له‌ پاڵ یه‌کتردا هه‌بن و له‌ ئاشتی و ئاسایشدا بژین.

ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جاره‌ له‌ ماوه‌ی خولی سه‌رۆککۆماریی بوشدا که‌ کۆشکی سپی هه‌وڵێکی ئاشکرا ده‌دا بۆ پێکهێنانی ئاشتی و ئارامی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. سه‌ره‌ڕای به‌شدارییه‌کی زۆر به‌ربڵاو، واتا نوێنه‌رانی پتر له‌ چل‌ وڵات له‌م کۆنفرانسه‌دا، که‌چی  که‌م که‌س پێی وایه‌‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاناپۆلیس بتوانێ کارتێکه‌رییه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی له‌ سه‌ر ڕه‌وتی ئاشتی له‌‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بێ. که‌م لایه‌ن له‌وێدا له‌گه‌ڵ یه‌کتر دانوستاندنیان ده‌بێ به‌ڵام كێشه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئیسرائیلییه‌کان و فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌ست به‌ گفتوگۆ بکه‌ن. ئه‌مه‌ بوچوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید کارل بیلده‌ که‌ پاش کۆبوونه‌وه‌ی خوانی شێو له‌گه‌ڵ بوش، ڕایگه‌یاند:

کارل بیلد گوتی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ گرنگه‌ چونکه‌ داکۆکی له‌ سه‌ر دامه‌زراندنی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌کات. من پێموایه‌ ئێمه‌ ئه‌و ئامانجه‌ ده‌پێکین. بۆیه‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا کۆبوونه‌وه‌که‌ زۆر سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.

له‌ کارل بیلد پرسیار کرا که‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ش پێکدێ تا بتوانێ ڕه‌وتی دانوستاندنه‌کان بگه‌یێنێته‌ ڕێککه‌وتنێک و دواتریش ڕێککه‌ووتنه‌کان بگه‌یێنێته‌ ئه‌نجام. ده‌ورێ تۆ و سوید له‌م ناوه‌دا چییه‌؟

کارل بیلد له‌ وه‌ڵامدا گوتی له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا پشتگیرییه‌ له‌ پرۆسه‌که‌. دواتر هه‌ندێ موناقه‌شه‌ی ترمان له‌ پێشه‌ که‌ بۆ یارمه‌تیگه‌یاندن به‌ سازکردنی ده‌وڵه‌تێکی فه‌له‌ستینییه‌. ئێمه‌ له‌ ڕیزی یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین یارمه‌تیده‌رانی ئه‌و بواره‌ین و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌وری خۆمان له‌م ناوه‌دا هه‌یه‌.

له‌ کارل بیلد پرسیار کرا: یانی پێت وایه‌ بتوانین له‌ بواره‌کانی‌تردا ده‌ورێکمان هه‌بێ؟ له‌ وه‌ڵامدا گوتی به‌ڵێ من ناتوانم ئه‌وه‌ ره‌د بکه‌مه‌وه‌ به‌ڵام با ئه‌و کات لێی بدوێین.

ئایا سوید له‌ داهاتوودا ده‌وری نێوبژیکاری پێده‌درێ؟

کارل بیلد ده‌ڵێ هه‌ر ئێستا ئێمه‌ ناتوانین ده‌ورێکی نێوبژیکاریی وه‌هامان هه‌بێ. من لام وایه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ حاڵی حازردا ده‌توانن ده‌وری ته‌شویقکارانه‌مان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی دوو لایه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کتر بدوێن. پێم وایه‌ بێتوو تۆ چه‌ند مانگی‌تر وتووێژم له‌گه‌ڵ بکه‌ی وه‌ڵامی زۆر جیاوازم لێ ده‌بیسی به‌ڵام جارێ له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که‌ هه‌بوونی یه‌ک نێوبژیکار هه‌ڵه‌یه‌.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".