Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فڕینه‌ ڕاسته‌وخۆیه‌کان له‌ نێوان سوید و کوردستان ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 29 november 2007 kl 15.12

سوید جارێکی‌تر فڕینه‌کانی خۆی به‌ره‌و دوو باژاری هه‌ولێر و سلێمانی له‌ کوردستانی باشوور ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌. ڕه‌نگه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و فڕینانه‌ دیاری بکرێن.

پاش سێ مانگ ڕاوه‌ستان، جارێکی‌تر فڕینه‌ ڕاسته‌وخۆیه‌کانی سوید به‌ره‌و کوردستانی باشوور ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌و فڕینانه‌ پاش ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌یگووت گۆیا‌ فڕۆکه‌‌یه‌کی سویدی له‌ ئاسمانی سلێمانی مووشه‌کی پێوه‌ نراوه‌، ڕاگیران. ئه‌و کات حوکوومه‌ت بڕیاری دا که‌ ئاسمانی کوردستانی باشوور بۆ فڕۆکه‌کانی سویدی مه‌ترسی ده‌ئافرێنێ. ئه‌و کات بڕیاره‌که‌ له‌گه‌ڵ نه‌یاریی زۆری کورده‌کانی سوید به‌ره‌و ڕوو بوو. 

ئه‌مڕۆ له‌ وتووێژێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئاندێرش لوندبلاد (Anders Lundblad) سه‌رۆکی به‌شی زانیاریی ده‌زگای فڕینه‌ ئاسمانییه‌کانی سوید (luftfartsstyrelsen) سه‌ره‌تا لێم پرسی: ئایا له‌و بڕیاره‌ی داتان له‌ سه‌ر قه‌ده‌غه‌بوونی فڕین بۆ کوردستانی عێراق، پاشگه‌ز بوونه‌وه‌؟ لوندبلاد گوتی ئه‌م بڕیاره‌ ئێمه‌ نه‌ماندابوو حوکوومه‌ت دابووی. ئه‌و شته‌ داوای پێداچوونه‌وه‌ی لێکراوبوو و حوکوومه‌تیش دیتی ئه‌و شه‌ریکه‌یه‌ی پێشوو، مۆڵه‌تی فڕینی له‌ ٢٩ی ئۆکتۆبه‌ردا ته‌واو ده‌بێ دوایه‌ش هیچ شه‌ریکه‌یه‌کی تر مۆڵه‌تی فڕینی نه‌بوو بۆیه‌ ئێستا وه‌زعه‌که‌ ئاوایه‌ که ‌ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌توانن داوای مۆڵه‌تی فڕین بکه‌ن واتا باسه‌که‌ مۆڵه‌تی نوێ ده‌گرێته‌وه‌. 

لێی ده‌پرسم تۆ باسی مۆڵه‌ت ده‌که‌ی من باسی مه‌ترسییه‌کانی فڕین بۆ ئه‌وێ ده‌که‌م؟ گوتی ئێمه‌ ئێستا ئه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاو که‌ بێتوو مه‌ترسییه‌ک بێته‌ پێشێ چ بکه‌ن. هاوکاتیش گوتوومانه‌ و وامان لێکداوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ئاگوستی هاته‌ پێش ڕووداوێک بوو ته‌نیا بۆ جارێک قه‌وما. ئه‌مه‌ بۆته‌ بناغه‌ی لێکدانه‌وه‌که‌مان. 

هه‌رچه‌ند کاربه‌ده‌ستانی کورد هه‌رگیز ئه‌و زانیارییه‌یه‌یان نه‌سه‌لماند که‌  گۆیا‌ فڕۆکه‌‌یه‌کی سویدی له‌ ئاسمانی سلێمانی ته‌قه‌ی لێکراوه‌ و مووشه‌کی پێوه‌ نراوه‌. هه‌ر ئه‌وه‌شم به‌ ئاندێرش لوندبلاد به‌رپرسی زانیاریی ده‌زگای فڕینه‌ ئاسمانییه‌کانی سوید (luftfartsstyrelsen) گوت. له‌ وه‌ڵامدا گوتی وایه،‌ به‌ڵام ئێمه‌ گوێمان له‌و سێ که‌سه‌ گرت که‌ له‌ کابینی فڕۆکه‌خانه‌که‌ بوون و شته‌که‌یان بینیوه‌. دیاره‌ قسه‌ی ئه‌وان خاوه‌ن قورسایی بووه‌ له‌ لامان.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".