Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌نانه‌ت پاش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 3 december 2007 kl 14.21

ئه‌و خانه‌نشینه‌ به‌ڕه‌گه‌ز بیانییانه‌ی ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان ده‌بێ وه‌رگرتنی یارمه‌تیی ئابووری بیانگرێته‌وه‌. لێره‌دا باسی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ین که‌ نه‌بوونه‌ته‌ هاووڵاتی سوید به‌ڵام ئیقامه‌تی دایمیی سویدیان هه‌یه‌.

ئه‌مه ‌پێشنیارێکه‌ که‌ مۆدێراته‌کان ده‌یانه‌وێ کاتی تازه‌کردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی هاوگونجی (integration) و به‌ربه‌ره‌کانی دژی هه‌ڵاواردن (segregation) بیری لێبکه‌نه‌وه‌.

سه‌رۆکایه‌تیی مۆدێراته‌کان بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ سیاسه‌تی خۆیان له‌ بواری هاوگونجی و خه‌بات دژی هه‌ڵاواردندا ده‌سته‌یه‌کی کارییان هه‌ڵبژاردووه‌ که به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ چه‌ند خاڵی نوێ دیاری و پێشکه‌ش بکا. یه‌کێ له‌ ئه‌رکه‌کان ئه‌وه‌ ده‌بێ که‌ له‌و ده‌رفه‌تانه‌ بکۆڵدرێته‌وه‌ که‌ یارمه‌تیی بیانیانی خانه‌نشین ده‌دا که‌ ئیزنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی‌، (permanent uppehållstillstånd) ئیقامه‌تی دایمیان له‌ سوید هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێ دڵخوازانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان (återvandra).

ئه‌مینا کرزۆڤیچ یارمه‌تیده‌ری‌ دایره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ستۆکهۆڵم ده‌ڵێ ئێستا ئه‌م پرسه‌ گه‌لێک گرنگتر بۆته‌وه‌: ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌و پێشنیاره‌ به‌ڵام به‌ته‌واوی ڕازیی نین. من پێم وایه‌ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خایێنێ، بۆیه‌ پێم وایه‌ ده‌بێ له‌ ئێستاوه‌ له‌مباره‌دا شتێک بکه‌ین، بڕێک په‌له‌ بکه‌ین تێیدا، یاسایه‌ک شتێک بگۆڕین و شته‌کان باشتر بکه‌ین. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌بدێ به‌رنامه‌ و چالاکیمان له‌ به‌ر چاو گرتووه‌ که‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ له‌ کۆمه‌ڵگادا زه‌ق کاته‌وه‌.

ئه‌و ده‌ڵێ ده‌بێ ئاگاداری له‌و گه‌وره‌ساڵانه‌ی خۆمان بکه‌ین که‌ به‌ته‌مه‌نتر ده‌بن و ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات، ئه‌وان نه‌یانتوانیوه‌ لێره‌ کار بکه‌ن چونکه‌ وه‌ک په‌ناخواز هاتوونه‌ ئێره‌، بیمه‌یه‌کیان پێده‌درێ که‌ ئه‌مڕۆ ناوی بیمه‌ی پایه‌یه‌ واتا گروند په‌نشوون، به‌شێک به‌و پاره‌یه‌ ده‌ژین و هه‌روه‌ها به‌ پاره‌ی یارمه‌تیی خانوو و هه‌ندێ پاره‌ی‌تری وه‌ک یارمه‌تییانه‌ی مرۆڤی به‌ ساڵاچوو.

هه‌ر ئێستا چه‌ندین گرووپی بیانیان ئه‌و بابه‌ته‌یان هێناوه‌ته‌ گۆڕێ که‌ بتوانن پاره‌ی خانه‌نشینیی خۆیان له‌ سوید، ببه‌نه‌وه‌ زێدی خۆیان. ئه‌وه‌ یه‌کێک له‌و مۆدێلانه‌یه‌ که مۆدێراته‌کان ده‌یانه‌وێ بیری لێبکه‌نه‌وه‌‌. له‌م ناوه‌دا ده‌بێ شیکارییه‌ک له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بکرێ که‌ له‌ سیسته‌می بیمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ئاڵوگۆڕ دروست ببێ و هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاتی زێد باشتر ببێ ته‌نیا یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ بدات.

ئه‌مینا کرزۆڤیچ یارمه‌تیده‌ری دایره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ باژاری ستۆکهۆڵم هه‌روه‌ها نوێنه‌ری گرووپێکی هاوکاره‌ که‌ له‌ سه‌ر یاسا و ڕێساکانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌ کار ده‌کا.

ئه‌و ده‌ڵێ ئێمه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆرمان له‌مباره‌وه‌ کرد و بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌و که‌سانه‌ چاوێکیان هێشتا هه‌ر له‌ وڵاته‌ و به‌ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ن به‌ڵام ئیمکاناتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ سوید ئه‌وه‌نده‌ خراپه‌ که‌ هه‌ست ده‌که‌ن لێره‌ قه‌تیس ماون هه‌روه‌ها له‌ وڵاتی خۆشیان پاره‌ی خانه‌نشینییان پێنادرێ. بۆیه‌ ئاواتی ئه‌وه‌یان خواستووه‌ که‌ به‌شێکی ئه‌و پاره‌یه‌ی لێره‌ پێیان ده‌درێ له‌گه‌ڵ خۆ به‌رنه‌وه‌ وڵات، تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌. ئه‌وه‌ش بۆ من زۆر مه‌تیقی ده‌نوێنێ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ به‌شێکی ئه‌و پاره‌یه‌ی لێره‌ ده‌یاندرێتێ وه‌رگرن و بتوانن بیگوازنه‌وه‌ وڵات تا بتوانن له‌ زێدی خۆیان ژیانێکی باشی پێ ڕابوێرن. به‌مجۆره‌ ئێمه‌ چیدی پێویست ناکا پاره‌ی یارمه‌تییان بده‌ینێ که‌ ئێستا لێره‌ ده‌یانده‌ینێ.

ئه‌مینا کرزۆڤیچ ده‌ڵێ بیرۆکه‌که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاته‌ پێشێ، ئه‌و کاته‌ی پرۆژه‌یه‌ک له‌ سه‌ر ‌لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ گرووپێکی گه‌وره‌ی بیانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان له‌گه‌ڕدا بوو.

به‌ گوێره‌ی قسه‌کانی ئه‌و، ڕێسا و یاساکان له‌وه‌ نادوێن که‌ هه‌موو بگرێته‌وه‌ به‌ڵکوو ئالترنایتڤێک چێ بکات بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه‌. ئێمه‌ له‌ حاڵی حازردا وه‌ها ئالترناتیڤێکمان نییه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".