Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سیسته‌می نوێی خزمه‌ته‌ ده‌رمانییه‌کان له‌ پارێزگای ستۆکهۆڵم

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 december 2007 kl 13.19

له‌ سه‌ری ساڵه‌وه ڕیفۆرمێکی گه‌وره‌ له‌ لایه‌ن حوکوومه‌تی ئالیانسی راست له‌ پارێزگای ستۆکهۆڵمدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ ئه‌ویش سیسته‌مێکی نووژه‌ن که‌ له‌ ڕوانگه‌ی زۆر که‌سه‌وه‌ شیاوی ئه‌و وڵاته‌یه‌ که‌ زۆرترین باجی دنیا ده‌داته‌ حوکوومه‌ته‌که‌ی.

له‌ ساڵی داهاتۆوه‌ بودجه‌ی گه‌وره‌ی ده‌رمانیی پارێزگای ستۆکهۆڵم له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا ده‌درێ به‌و ده‌رمانگا و پزیشکانه‌ی باشترین ئاکامیان له‌ بواری پێشکه‌شکردنی خزمه‌ته‌ نه‌خۆشه‌وانییه‌کان به‌ده‌ست هێناوه‌ و نه‌خۆشه‌کانیان زیاتر ڕازین. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی ناکارامه‌ن و داخراون، ده‌درێنه‌ به‌شی ئه‌هلی.

هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کان ڕاحه‌تتر بتوانن ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌کانی خۆیان هه‌ڵبژێرن، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ به‌ پێی ده‌نگ و بۆچوونی نه‌خۆشان و بنه‌ماله‌کانیان له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌رمانیی سوید ناودێر به‌ ڕێپێشانده‌ری خزمه‌ته‌ ده‌رمانییه‌کان، ڤۆرد گایدن، نمره‌یان پێده‌درێ و ئه‌مه‌ش ده‌خریته‌ سه‌ر نێت تا نه‌خۆشانی‌تریش بۆیان هه‌بێ باشترین ناوه‌ندی ده‌رمانی هه‌ڵبژێرن و ئاگایان له‌ بۆچوونی نه‌خۆشانی دیکه‌ش هه‌بێ.

سیسته‌می ئێستای نه‌خۆشه‌وانی، وا له‌ نه‌خۆشه‌کان ده‌کا که‌ نزیکترین ناوه‌ندی ده‌رمانی هه‌ڵبژێرن که‌چی سیسته‌می داهاتوو، مافی هه‌ڵبژاردن ده‌دا به‌ نه‌خۆشان که‌ هه‌ر خۆیان بڕیار بده‌ن کام ناوه‌ندیان پێ باشتره‌. بۆ وێنه‌ نه‌خۆشێکی نیشته‌جێی Rinkeby ده‌توانێ بجێته‌ ناوه‌ندێکی ده‌رمانی له‌ Täby تا Danderyd. له‌م حاڵه‌ته‌دا پاره‌ و ئیمکاناتی ناوه‌ندی یده‌رمانیی رینکه‌بی ده‌درێته‌ تێبی یا داندرید که‌ توانیویانه‌ خزمه‌تی ده‌رمانیی باشتر و خێراتر بده‌نه نه‌خۆشه‌کانیان. دیاره‌ نرخه‌کان هیچ ئاڵوگۆڕیکیان ‌به‌ سه‌ر نایه‌ و سیسته‌می ده‌رمانیش دژوارتر ناکات به‌ڵکوو ده‌رفه‌تێکی باشتر ده‌داته‌ که‌سه‌کان که‌ خۆیان بڕیار بده‌ن کامه‌ ناوه‌ندیان پێ باشتره‌.

هه‌ندێ ئاڵوگۆڕی تریش له‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌دا به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ نموونه‌ ئورژانس (فریاکه‌وتنی خێرا) تا سه‌عات نۆی شه‌و کراوه‌ ده‌بێ، ‌یارمه‌تیده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونناس له‌وێ ده‌بن و ده‌رفه‌تی به‌کارهێنانی خزمه‌ته‌ ده‌رمانییه‌کان له‌ ماڵه‌وه‌ش گونجاو ده‌بێ.

پارێزگای ستۆکهۆڵم که‌ به‌رپرسی پێشکه‌شکردنی خزمه‌ته‌ ده‌رمانییه‌کانه‌ له‌و پارێزگایه‌دا، پێی وایه‌ سیسته‌می ده‌رمانیی نوێ، ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ کارتێکردن، ئاڵوگۆڕپێکهێنان و هه‌ڵبژاردنی به‌ زاناییی.

بێتوو له‌ ناوه‌ندیی ده‌رمانیی ئێستای خۆت ڕازی نیت، ئه‌وا بیگۆڕه‌، له‌وی نوێش ڕازی نه‌بووی دیسان بیگۆره‌. ئه‌و ده‌رمانگایه‌ نوێیه‌ جێگه‌شی نه‌مابوو ئه‌وا ده‌توانی له‌ نۆبه‌دا بیت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕازیت پێویست ناکا بیگۆڕیت.

زانیاریی زیاتر له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕێپێشانده‌ری ده‌رمانیی ناودێر به‌ Vårdguiden ده‌ست ده‌که‌وێ. له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا هه‌موو ماڵێک کاته‌لۆگێکی بۆ دێته‌ ماڵێ که‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌کانی گشت ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌کانی پارێزگای ستۆکهۆڵمی تێدایه‌ به‌ڵام جارێ کۆمۆنی نۆرتێلیێ له‌ ڕیزی ئه‌و ناوه‌ندانه‌دا نییه‌ که‌ بکرێ هه‌ڵیبژێری.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌مباره‌وه‌ به‌ زاراوه‌ی سۆرانی ته‌له‌فۆن له‌ ژماره‌ی 7374717 بکه‌ و بۆ کورمانجی له‌ 7374713.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".