Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"ده‌بێ په‌ناخوازێکی زیاتر هان بدرێ که‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان"

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 10 december 2007 kl 14.14

دان ئێلیاسسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای کۆچ (Migrationsverket) پاش ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی لێیگیرا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ ده‌بێ له‌ شیکردنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ر‌کردنی په‌ناخوازاندا کراوه‌‌تر بێ و که‌سانێکی‌ زیاتر هان بدا که‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان.

له‌ لاپه‌ڕه‌ی چواره‌می ڕۆژنامه‌ی داگێنز نیهێتردا وه‌ک هه‌موو ڕۆژێ دێباتێک ده‌ست پێکراوه‌ و ئه‌مڕۆ بابه‌ته‌که‌ له‌ له‌یه‌ن دان ئێلیاسسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای کۆچه‌وه‌ نووسراوه‌. ئه‌و له‌ وتاره‌که‌یدا ده‌بێژێ که‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ پێویسته‌ ڕێکوپێکییه‌ک بداته‌ ڕه‌وتی په‌ناخوازی ده‌نا ئه‌و سیسته‌مه‌ پێناسه‌ی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دا. له‌م ناوه‌دا ده‌بێ ئیمکانی ئه‌و ده‌زگایه‌ بۆ هاندانی په‌ناخوازان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان زێده‌تر ببێ. ئه‌و ده‌ڵێ ئێمه‌ ده‌بێ به‌ ڕاشکاوی له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی پێویستییان به‌ پاراستن و په‌نادان نییه بدوێین تا بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان. فایله‌ په‌ناخوازییه‌کان له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستادا حه‌وت مانگ ده‌خایێنێ تا ده‌گه‌نجه‌ قۆناغی بڕیار که‌چی ئێمه‌ ئامانجمان ئه‌وه‌یه که ‌تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ لانی که‌م نیوه‌ی ‌ئه‌و فایله‌ په‌ناخوازیانه‌ی له‌ لامانن ئه‌وپه‌ڕی له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌ سه‌ر بکرێ و وڵامیان‌ بدرێته‌وه‌. له‌م ناوه‌دا ڕێکخستنه‌‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازی وه‌ک خاچی سوور (Röda korset) و لێخۆشبوونی گشتی (Amnesty) ده‌رفه‌تی زیاتریان ده‌بێ بۆ شیکاریی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ سیاسه‌ت و شێوه‌کاری ئێمه‌.

ئه‌مه‌ به‌شێک بوو له‌ خاڵه‌ گرنگه‌کانی وتاری ئه‌مڕۆی لاپه‌ره‌ی دێبات له‌ ڕۆژنامه‌ی داگێنزنیهێتر که‌ دان ئێلیاسسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای کۆچ (Migrationsverket) نووسیویه‌تی.

ئه‌وه‌نده‌ی په‌ناخوازانی کوردی باشوور و عێراقی له‌ سوید ده‌گرێته‌وه‌ پێشتر حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ حازر نییه‌ هیچ په‌ناخوازێک که‌ به‌ تۆبزی ده‌نێردرێته‌وه‌ وڵات وه‌ربگرێته‌وه‌. عه‌ونی عه‌لی قسه‌بێژی حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ وڵاتانی باکوور له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ زایه‌ڵه‌ به‌شدار بوو. ...

گه‌لۆ په‌ناخوازانی کورد که‌ له‌ سوید داوای په‌نابه‌رییان کردووه‌ و وه‌لامیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌ یا وه‌ڵامی نا یان وه‌رگرتووه‌ له‌ سه‌ر قسه‌کانی دان ئێلیاسسۆن چ ده‌بێژن. ئه‌فشار محه‌مه‌دی په‌ناخوازێکی کوردی پارچه‌ی ئێرانه‌ و ئێستا له‌ ڤێسته‌رۆس ده‌ژی. ...

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".