Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

په‌روازه‌کانی ستۆکهۆڵم بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 26 februari 2008 kl 17.33

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٦ی فێبروا‌ریی ٢٠٠٨ه‌ و من ناسری سینا له‌ ستۆدیۆی ۴٨ی ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید له‌ ستۆکهۆڵم میوانداری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌‌م.

هه‌موو ساڵێ سه‌د و سی میلیۆن کرۆن، پاره‌ی باج، له‌ سوید ده‌بردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌م پاره‌یه‌ که‌ ده‌بێ به‌ شێوه‌ی باج بخرێته‌ ناو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌، ده‌چێته‌ ناو بانکی وڵاتانی تره‌وه‌ بۆ وێنه‌ لیختن شته‌ین و له‌وێ ده‌شاردرێته‌وه‌. ئێستا حوکوومه‌تی ئاڵمان لیسته‌یه‌کی ده‌ست که‌وتووه‌ له‌و‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی به‌ شێوه‌ی نایاسایی پاره‌ له‌ بانکه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بچووکه‌ی ئه‌ه‌مریکای ناوه‌ندی ده‌شارنه‌وه‌. له‌‌م لیسته‌یه‌دا ناوی گه‌لێک شیرکه‌ت و سه‌رمایه‌داری سویدیش به‌رچاو ده‌که‌وێ.


ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ پێش ئانۆنسی بازرگانیی چه‌ند شه‌ریکه‌یه‌کی فڕین له‌ سوید له‌ تله‌فزیۆنه‌ ئاسمانییه‌کانی کوردستانی باشوور بڵاو بوونه‌وه‌ که‌ ڕیکلامیان بۆ فڕینی ڕاسته‌وخۆی نێوان ستۆکهۆڵم و به‌غدا ده‌کرد. ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی خۆشحاڵیی هه‌زاران کوردی فه‌یلیی نیشته‌جێی سوید که‌ پێشتر له‌ به‌غدا ژیابوون یا ده‌یانه‌ویست بۆ سه‌ردانی که‌سوکاریان به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ سه‌فه‌ر بکه‌نه‌ به‌غدا.

که‌چی ئه‌م سه‌فه‌رانه‌ به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست پێبکرێن هه‌ڵوه‌شینرانه‌وه‌. ئه‌مه ‌له‌ حاڵێکدابوو که‌ ئه‌و شه‌ریکانه‌‌ی ریکلامه‌کانیان بڵاو کردبۆوه‌، ئه‌م شته‌‌یان له‌ ڕێگه‌ی هه‌مان تله‌فزیۆنه‌کانه‌وه‌ به‌ فه‌رمی ڕانه‌گه‌یاند و خه‌ڵکیان خسته‌ ناو واقورمانه‌وه‌. ئازاد ئه‌ترووشی به‌رپرسی نووسینگه‌ی ستۆکهۆڵمی شه‌ریکه‌ی ئه‌تروش ئه‌ر.


به ‌پێی ڕاپۆرتێک که‌ ئه‌نجومه‌نی پێشگیری له‌ تاوان، Brottsförebyggande rådet بڵاوی کردۆته‌وه‌ له‌ دادگاکانی سویددا هه‌ڵاواردن ده‌رهه‌ق به‌ بیانیان ده‌کرێ. یه‌کێک له‌ هۆیه‌کانی ئه‌م کاره‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ لایه‌نه‌ جوداکان له ڕه‌وتی کێشه‌یه‌کی یاسایی دا به‌ ته‌واویی له‌ یه‌کتر ناگه‌ن.‌ له‌م‌ناوه‌دا‌ زۆر ڕوویداوه‌ که‌ پرۆسه‌ی دادگاییکردن ته‌نانه‌ت به‌ بێ هه‌بوونی وه‌رگێڕیش به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.

وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌لی له‌بریز، سه‌رۆکی فیدراسیۆنی وه‌رگێڕان له‌ سوید

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".