Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید: کۆنفرانسێک له‌ سه‌ر عێراق

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 april 2008 kl 16.27

سوید بانگهێشتنی سه‌رۆکانی وڵاتانی جیهان ده‌کا که‌ بۆ به‌شداری له‌ جڤینێکی ئاست به‌رزدا له‌ سه‌ر عێراق، بێنه‌ ستۆکهۆڵم. ئه‌م کۆنفرانسه‌ ده‌یه‌وێ جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ده‌ورێکی مه‌زنی له‌ ناو وڵاته‌دا هه‌یه‌ که‌ ده‌بێ بیگێڕێ. هاوکات حوکوومه‌تی سوید نایه‌وێ به‌شداریی سوپایی خۆی له‌ ئه‌فغانستان به‌هێزتر بکات.

کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌ وڵامی پرسیاری هاوکارمان تالیب یاس له‌ به‌شی عه‌ره‌بیی ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سویددا ده‌ڵێ ئێمه‌ بۆیه‌ ئه‌و کۆنفرانسه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین چونکه‌ له‌ ڕێی حوکوومه‌تی عێراقه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی گشتیی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، بانکی مون، قسه‌مان کرد و قه‌بووڵیش کرا. بۆیه ‌پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی گرنگه‌ و حازرین بیکه‌ین بۆ پێشکه‌وتنی داهاتووی عێراق و سه‌قامگیری له‌م وڵاته‌دا و کۆتایی هێنان به‌ ئاڵۆزی. هه‌وه‌ها ئه‌مه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ورووپا و سویدیشی تێدایه‌.

کارل بیلد ده‌ڵێ نازانم که‌ ئاخۆ سه‌رۆکوه‌زیری عیراق، مالکی دێ یان نا. هه‌روه‌ها هێشتا بانگێشتننامه‌کان به‌ڕێ نه‌کراون، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ ده‌توانم بڵێم که‌ به‌شداریی وڵاتان له‌ ئاستی وه‌زیره‌کاندا ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه‌ نه‌ک ئی هه‌موو وڵاتێک.

له‌ کارل بیلد پرسیار ده‌کرێ که‌ ئایا وڵاتانی دراوسێی عیراقیش له‌م جڤینه‌دا به‌شدار ده‌بن؟ ده‌ڵێ گومان له‌وه‌داق نییه‌ که‌ بانگێشتن ده‌کرێن. ئه‌وان یاریکه‌ری گرنگن. هه‌رچه‌ند ئه‌وان له‌ جڤینێکی تایبه‌تیدا ڕۆژی بیست و یه‌کی ئه‌پریل له‌ کوه‌یت به‌شدار ده‌بن. به‌ڵام بێ شک بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ش هه‌ر بانگ ده‌کرێن.

هاوکارمان، له‌ کارل بیلد ده‌پرسێ ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر ده‌کرێ چی ده‌بن.

به‌رزنرخاندنی پێشکه‌وتنی عێراقێکی یه‌کگرتوو، ئه‌مه‌ کۆنفرانسێک نییه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی ئابووری بۆ عێراق. ئه‌وه‌ی عیراق پێویستیی پێی هه‌یه‌ پرۆسه‌یه‌کی ڕێککه‌وتنی سیاسییه‌. ئه‌مه‌ش پێویستیی به‌ هاوکارییه‌کی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها پێشکه‌وتنی هه‌موو به‌شه‌کانی وڵاتی عیراقیش مه‌رجێکی پێده‌وییه‌. لێره‌دا باسی یارمه‌تیی مرۆڤانییه‌، مافی مرۆڤ و کێشه‌ی که‌رکووک و سازکردنه‌وه‌ی ساختومانی حوکوومه‌ت و پرسیاری له‌م چه‌شنه‌ که‌ گتوگۆیان له‌ سه‌ر ده‌که‌ین.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".