Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دووشه‌ممه‌ ٢١ی ئاپریلی ٢٠٠٨

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 21 april 2008 kl 16.23
1 av 2
2 av 2

من ناسری سینا له‌ ستۆدیۆی ۴٨ی ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید میوانداریی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌تان لێده‌که‌م. تا کۆتایی به‌رنامه‌که‌ له‌ گه‌ڵمان بن و دڵنیا بن له‌وه‌ی که‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ بیستن ده‌شێ.‌

سه‌ندیکای گشتیی په‌رستارانی سوید (Vårdförbundet) سه‌عات دوازده‌ی ئه‌مڕۆ،  ۳٥٠٠ ئه‌ندامی خۆی خسته‌ ناو مانگرتنێکه‌وه‌ که‌چی نزیکه‌ی هه‌زار که‌سیان له‌ به‌ر گرفتی فریاگوزاریی خێرا ناتوانن ده‌ست له‌ کاری خۆیان به‌رده‌ن. سه‌ندیکای په‌رستارانه ڕایگه‌یاندوه‌ که‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی زێده‌کرانی مووچه‌که‌یان ئه‌و مانگرتنه‌یان پێکهێناوه‌ و نابێ ژنان که‌مه‌تر له‌ پیاوان معاش وه‌ربگرن.


له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ ڕێی که‌ناڵی ئاسمانیی تله‌فزیۆنی زاگرۆسه‌وه‌، هه‌واڵی چێکرانی فیلمێکی به‌ڵگه‌یی له‌ سه‌ر کاره‌ساتی ئه‌نفال که‌ ده‌گوترێ تێیدا نزیکه‌ی ١٨٥هه‌زار کورد که‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی پاکتاوی نه‌ژادی و له‌ناوچوون بڵاوبۆوه‌. ناوی فیلمه‌که‌ به‌ کوردی دایکانی منه‌ و به‌ ئینگلیزی هه‌موو دایکانی من واتا ئاڵ مای مادرز. له‌ پشت ئه‌م کاره‌ که‌موێنه‌یه‌، سێ ده‌رهێنه‌ری به‌ناووده‌نگی کورد ڕاوه‌ستاون: زه‌هاوی سنجاوی ده‌رهێنه‌ری هاووڵاتیی سوید که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی هه‌ولێرێیه‌ و‌ له‌ کارنامه‌ هونه‌رییه‌که‌یدا چه‌ند به‌رهه‌می گرنگی کورته‌ فیلم و چه‌ند خه‌ڵاتێکی سینه‌مایی ده‌بینرێ، ئیبراهیمی سه‌عیدی ده‌رهێنه‌ری مه‌هابادی و ده‌رچووی زانکۆی سینه‌ما له‌ تاران و سه‌ر له‌ ئاخر به‌همه‌نی قوبادی ده‌رهێنه‌ری بانه‌یی و یه‌کێ له‌ سیما هه‌ره‌ ناسراوه‌کانی سینه‌مای هاوچه‌رخی جیهان.

کارناسان و چاوه‌دێرانی هونه‌ری چاره‌نووسێکی گه‌لێ شاز بۆ ئه‌م فیلمه‌ پێشبینی ده‌که‌ن.


کورده‌کانی ئێزه‌دی چۆن جه‌ژنی سه‌ری ساڵی خۆیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. هاوکارمان میدیا ئاکره‌یی بۆ زانیاریی زیاتر له‌مباره‌وه‌ چوه‌ سه‌ردانی کورده‌ ئێزه‌دییه‌کان له‌ باژاری لاندسکروونا. ئه‌مساڵ چوارشه‌ممه‌ی سوور، ڕۆژی شانزده‌ی ئه‌و مانگه‌ جه‌ژن گیرا.


چاوه‌رێ ده‌کرێت له‌داهاتوودا کرێی خانوو زیادبکات،  به‌پیێ یاسای خواست و خستنه‌ڕو، ئه‌مه‌ گه‌ربیتوو ئه‌و پێشنیاره‌ نوێیه‌ی که‌ له‌سه‌ر ئه‌رکی حکومه‌تی سویدی سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی کۆمپانیاکانی خانوبه‌ره‌ که‌له‌ خزمه‌تی گشتی خه‌ڵکدان،  ئه‌نجامدراوه‌ بخریته‌ کار. ڕاوبۆچونی جیاواز سه‌باره‌ت به‌م پێشنیاره‌ هاتۆته‌ کایه‌وه‌. هه‌ندێک پشتگیری لێده‌که‌ن،  به‌ڵام هه‌ندێک زه‌نگی مه‌ترسی بۆ ئه‌م یاسایه‌ لێده‌ده‌ن و پێیان وایه‌ گه‌ر‌ یاسای کرێ خانوو به‌ پێێ لۆژیکی بازاڕ هه‌ڵبسوڕێت ئه‌وا کرێی خانوو بێ سنور به‌رزده‌بیته‌وه‌ که‌ ته‌نها له‌ قازانجی ئه‌و گروپانه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ که‌ خاوه‌ن سا مانن.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".