Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوسیالدیمۆکراته‌کان له‌ ڕۆژی یه‌کی ئایاردا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 2 maj 2008 kl 15.40

دروشمی سوسیالدیمۆکراته‌کان له‌ خۆپێشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کی ئایار، ئه‌وجار وه‌ک ساڵانی ڕابردوو، هاوکاری و هاوخه‌می واتا سولیداریتێت نه‌بوو. ئه‌مساڵ ئه‌وان له‌ ئازادی ده‌دوان. مۆنا سالینیش له‌ قسه‌کانی خۆیدا ئه‌م ئازادییه‌ی له‌ ڕوانگه‌ی سوسیالدیمۆکراته‌کانه‌وه‌ شی کرده‌وه‌:

”یه‌کی ئایار، ڕۆژی ئازادییه‌، به‌ڵام نه‌ک هی ده‌سه‌ڵاتداران، نه‌ک هی ئیمتیازداران، نه‌ک هی ئه‌وانی باشیان بۆ ده‌ڕواته‌ پێش، به‌ڵکوو هی خه‌ڵک.”

زۆرتر له‌وه‌ باسی ئازادی له‌ وتاردانه‌که‌ی مۆنا سالیندا نه‌کرا به‌ڵکوو زۆرتر ره‌خنه‌ی باو له‌ حوکوومه‌تی ئالیانسی ڕاست، ئاڵوگۆڕ له‌ سندووقی بیمه‌ی بێکاری و فێرگه‌ی گه‌وره‌ساڵان (کۆمڤووکس)، هه‌ندێکێس‎ش پلارتیگرتن له‌ ماتس ئودێل وه‌زیری دارایی.

سه‌رۆکی پارتی سوسیالدیمۆکراتی سوید مۆنا سالین، جارێکی دیکه‌ به‌ڵێنیی خۆی له‌ سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یارمه‌تیی سندووقی بیمه‌ی بێکاری بۆ ئاستی هه‌شتا له‌ سه‌دی مووچه‌ت مانگانه‌، دووپاتکرده‌وه‌، بێتوو له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠دا سه‌رکه‌ون.

مونا سالین ئه‌م قسانه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌زاران که‌س بیسه‌ر له‌ ڕێوڕه‌سمی یه‌کی ئه‌یار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران له‌ گۆڕه‌پانی توێتاپلاتسن (Götaplatsen) له‌ باژاری یوێتێبوریدا کرد. ئه‌و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی حیزبه‌ ڕاسته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار کرد به‌ تایبه‌ت له‌ بواری سیاسه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی ماڵیات (زه‌ریبه)‌ و ئه‌هلیکردنی ناوه‌نده‌کانی نه‌خۆشه‌وانیدا. هه‌روه‌ها پێشنیارێکیشی هێنایه‌ گۆڕێ له‌ سه‌ر بیمه‌ی توانایی (kompetensförsäkring) له‌ بازاڕی کاردا.

وتاردانی مۆنا سالین له‌ ڕێوڕه‌سمی ئه‌کی ئا‌یاردا هه‌واڵیکی نوێشی تێدا بوو:

ئه‌و گوتی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ هه‌روا له‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ سوور بین که‌ هه‌ندێ به‌شی دایره‌ی کاردۆزی که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی کۆن و سوننه‌تی کار ده‌کات، بگۆڕدرێ و ببێته‌ نێونجییه‌ک بۆ دۆزینه‌وه‌ی لێهاتوویی (kompetensförmedling) که‌ فره‌چه‌شنیی خوێندن و خواستی پێگه‌یشتن و لێهاتوویی، به‌ دروستی به‌کار دێنێت.

سوسیالدیمۆکراته‌کان هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ بیمه‌یه‌کی لێهاتوویی که‌ تێیدا ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نکاران، قه‌ره‌بووی ئیمکانات و تواناییه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببه‌ن. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌کانمان له‌ بازاڕی کاردا هاوکارییمان هه‌بێ. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ بیمه‌ی بێکاریدا هه‌ن‌، ده‌بێ مافیان له‌ بواری پێشکه‌وتنی لێهاتووییدا ده‌سته‌به‌ر کرابێ.

مۆنا سالین سه‌رۆکی پارتی سوسیال دیمۆکراته‌کان پاش وتاردانه‌که‌ی له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ڕاپۆرت، به‌شی ده‌نگوباسی تله‌فزیۆنی سوید، له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ دا که‌ ئایا ئه‌مه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ داواکاری باجێکی زۆرترن، گوتی:

لانی که‌م به‌و مانایه‌یه‌ که‌ زه‌ریبه‌کان دانه‌شکێنن. من ئه‌مڕۆ له‌ قسه‌کانی خۆمدا باسم لێوه‌ کرد به‌ڵام له‌ به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌مان له‌ سه‌ر باج له‌ پاییزێدا زیاتری له‌ سه‌ر ده‌دوێین.

له‌ قسه‌کانی مۆنا سالیندا هیچ پشتیوانییه‌ک له‌ مانگرتنی په‌رستارانی وڵات له‌ هه‌فته‌ی دووهه‌میاندا نه‌کرا، له‌ ناو به‌شدارانیشدا ئه‌و پشتیوانییه‌ زۆر به‌رچاو نه‌بوو. دوو له‌ به‌شداران:

مۆنا سالین خۆی له‌مباره‌دا وه‌های گوت:

من گوتم که‌ ئێمه‌ پشتیوانیی په‌رستارانمان ده‌وێ، من گوتم کاتی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ نێوان که‌مکردنه‌وه‌ی باج و سه‌رمایه‌گوزاری له‌ سه‌ر نه‌خۆشه‌وانی که‌ جێی مووچه‌ی زیاتریشی تێدا ده‌بێته‌وه‌. به‌ڵام دیاره‌ من نامه‌وێ خۆم بخه‌مه‌ ناو کێشه‌ی چۆنه‌تیی ڕێککه‌وتنه‌کان.

یۆران یوانسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری ‌کۆمۆنی یۆتێبۆری له‌ حیزبی سوسیالدیمۆکرات (کۆمۆنالرۆد)، ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی که‌ مۆنا سالین نایه‌وێ زۆر کێشه‌ی سیاسی بێنێته‌ گۆڕێ، یه‌کێ له‌ باشترین به‌شه‌کانی وتاردانه‌که‌ی ئه‌وه‌.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".