Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هاتنه‌ سوێد به‌ پاسپۆرتی ساخته‌وه،‌‌ تاوانه‌!

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 2 maj 2008 kl 16.19

ئه‌و‌ په‌نابه‌خوازانه‌ی به‌ پاسپۆرتی ساخته،‌ دێن بۆ فرۆکه‌خانه‌ی سکاڤستا (Skavsta) له‌ ئێنشۆپینگ، زوربه‌ی جار یه‌ک مانگ له‌ گرتووخانه‌ به‌ند ئه‌کرێن. به‌ڵام‌ له‌ هه‌موو فڕۆکه‌خانه‌کان پاسی ساخته‌ به‌کارهێنان،‌ به‌ تاوان له‌ قه‌ڵه‌م نادرێ.

(مه‌زن) که‌ په‌ناخوازێکی ئێراقییه‌ ئاوا باسی به‌ سه‌رهاتی خۆی له‌ سکاڤستا ئه‌کات.

پۆلیسێک هات و داوای پاسپۆرتی لێکردم. پاسپۆرته‌که‌م ساخته‌ بوو، هه‌ر بۆیه‌ گیرام و بردمیانه‌ ژوورێک و ده‌ستیان به‌ لێپێچینه‌وه‌ کرد. پێم گوتن که‌ ئێراقیم و داوای ئیزنی مانه‌وه‌ ده‌که‌م. (مه‌زن) خرایه‌ نێو ژوورێکی بچووکی تاک و هه‌قیشی نه‌بوو په‌یوه‌ندی به‌ که‌سو کارییه‌وه‌ بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاسپۆرته‌ ساخته‌که‌ی، فڕێ‌ بدایه،‌ یه‌کسه‌ر ڕێنمایی ئه‌کرا که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگای کۆچه‌وه‌ بکات.

ساڵی رابردوو نزیکه‌ی سه‌د په‌ناخوازێک هاتن بۆ فڕۆکه‌خانی سکاڤستا. ٨٣ که‌سییان گیران‌ به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی‌ به‌ پاسی ساخته هاتبوون. زوربه‌یان داوای ئیزنی مانه‌وه‌یان ده‌کرد. هاوکات که‌ زیاتر له‌ ٧٠٠ په‌ناخواز هاتن بۆ ئارلاندا و که‌متر له‌ ٥٢ که‌سیان له‌ سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ گیران.

‌ تۆممی کالسۆن، فه‌رمانده‌ی کاروباری سنوور له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئارلاندا ئه‌ڵێ:  من پێم وایه‌ زۆر نامرۆڤانه‌یه‌‌ که‌ وه‌ک یه‌که‌مین ڕه‌فتار، ‌‌په‌ناخوازێک بخرێته‌ به‌ندیخانه‌وه‌. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌ بێت که‌ که‌سه‌که‌ داوای ئیزنی مانه‌وه‌ بکات، ئه‌وا پاسپۆرته‌که‌ی له‌ لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه‌ پێدراوه‌ و په‌ناخوازه‌که‌ نازانێ که‌ ئه‌وه‌ کارێکی نایاساییه. به‌ڵام له‌ سکاڤستا توێژینه‌وه‌ له‌ سه‌رئه‌م جۆره‌ تاوانکارییه‌ به‌رده‌وام ئه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌ناخوازه‌که داوای مافی مانه‌وه‌شی کردبێت.

‌ ئاندرش ئۆله‌ڤیک،  فه‌رمانده‌ی کاروباری سنووری فڕۆکه‌خانه‌ی سکاڤستا ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر که‌سێک پاسی ساخته‌ به‌ کار بهێنێت، ئه‌وا ڕه‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌که‌ی، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی داوای ئیزنی مانه‌وه‌ بکات یا نه‌کات، ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌.                                                                      

هه‌روه‌ها له‌ دادگاکان، هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز له‌م باره‌وه‌ به‌ کار ئه‌هێنرێ. یه‌کێک له‌و ئێراقیانه‌ی که‌ به‌ پاسپۆرتی ساخته‌وه‌‌ هاتبووه‌ سکاڤستا، له‌ دادگای سه‌ره‌تایی Nyköping حوکمی مانگێک زیندانی بۆ بڕابۆ‌وه. به‌ڵام ئه‌م که‌سه‌ له‌ دادگای شکایه‌تکردنه‌وه‌، ئستیناف )‌(hovrätt حوکمه‌که‌ی بۆ گۆڕدرا به‌‌ مه‌رجی تایبه‌ت.

پارێزه‌ری ئه‌م په‌ناخوازه،‌ ناوی ڕۆڵف ماتسۆنه‌ و‌ ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر کۆچکردنی که‌سه‌که‌ به‌ ئامانجی په‌ناخوازی بێت، ئه‌وا به‌ پێی دابێکی مرۆڤانه،‌ نابێ بخرێته‌ به‌ندیخانه‌وه، به‌ڵکوو حوکمێکی مه‌رجداری بۆ ده‌ربچێ.‌

په‌ر لۆڤێنبه‌ری له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رانسه‌ریی پولیس ئه‌ڵێ‌: هیچ باش نیه‌ که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌کان، ڕه‌فتاری جیاواز له‌ گه‌ڵ په‌نابه‌راندا بکرێت. پولیس ئه‌بێ له‌ گه‌ڵ هه‌موو په‌نابه‌راندا، وه‌ک یه‌ک ڕه‌فتار بکات به‌ڵام ئه‌و، هاوکات ئه‌مه‌ قه‌بووڵ ناکات، که‌ جیاوازی هه‌بێت. هۆی ئه‌وه‌ی که‌ په‌نابه‌ران که‌متر له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئارلاندا ئه‌گیرێن به‌مه‌ ئه‌زانێت.

له‌ ئارلاندا، پاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و وڵاتانه‌وه‌ دێن که‌ په‌یمانی ”شێنگێن‌”یان  واژۆ نه‌کردووه‌، کۆنترۆڵ ئه‌کرێ‌. ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی له‌وێوه‌ دێن و پاسی ساخته‌یان پێیه،‌ شانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ پاسه‌که‌یان نیشان نه‌ده‌ن و تاوانی پاسی ساخته‌یان به‌ سه‌ردا ساغ نه‌بێته‌وه‌.

semire.zarei@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".