Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

‌ویداد:هاتنی کۆندۆلیزا ڕایس بۆ کۆنفرانسی ئێراق، شه‌رعیه‌ت به‌ داگیرکه‌ران ئه‌دات!

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 29 maj 2008 kl 15.59

‌ئه‌مڕۆ کۆنفرانسێکی گه‌وره‌ له‌ سوێد له‌ سه‌ر وه‌زعی ئێراق، به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت. زۆر که‌س و ڕێکخراو دژایه‌تی هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، کۆندۆلیزا رایس بۆئه‌م کۆنفرانسه ده‌که‌ن‌.‌ یه‌‌کێك له‌و که‌سانه‌ ویداد زه‌کیه‌ له‌ لایه‌‌ن تۆڕی دژی شه‌ڕ (Nätverk mot kriget)

ویداد پێ وایه‌ که‌ بوونی ئه‌مریکا له‌م کۆنفرانسه‌دا شه‌رعیه‌ت به‌ داگیرکه‌رانو هێزی داگیرکه‌ر ئه‌دات. به‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ ئه‌بوایه‌‌ ئه‌مریکا داوای وه‌ڵامی لێ بکرێ و له‌ سه‌ر وێران کردنی ئێراق بخرێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و هه‌روه‌ها داوای قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی لێ بکرێت، چونکه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ شه‌ڕێکی ناهه‌ق بوو، مافه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تێدا له‌ به‌رچاو نه‌گیرا و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕه‌که‌ زیانێکی یه‌کجار زۆری به‌ خه‌ڵک، ئابووریی و ژێرخانی ئه‌م وڵاته‌ گه‌یاند. بۆیه‌ ئێمه‌ کۆنفرانسێکمان ئه‌وێت که بۆ ‌ دروست کردنه‌وه‌ی ئێراق به‌ ڕاستی پلانی بنچینه‌یی دابنێ .

هه‌ر ئه‌مڕو سه‌عات 2 خۆپێشاندانێك‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی دموکراتی کورده‌ فه‌یلیه‌کانه‌وه‌ له‌ ئوپلاندسڤه‌سبی به‌رامبه‌ر به‌ هۆڵی کۆنفرانسه‌که‌ به‌ڕێوه‌ چوو. دوکتۆر مه‌جید جه‌عفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌ فه‌یلییه‌کانیش له‌ وتووێژێکدا به‌شدار ده‌بێت.

semire.zarei@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".