Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ده‌وری سوید له‌ داهاتووی عیراقدا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 30 maj 2008 kl 17.08
نووری ئه‌لمالیکی و فرێدریک راینفێڵد، وێنه‌: Scanpix

سه‌رۆکوه‌زیری عێراق، نووری ئه‌لمالکی هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێ که‌ ماشێنه‌ کشتوکاڵییه‌کانی سویدیی یارمه‌تیی هاووڵاتییانی عێراق بده‌ن بۆ ئه‌وه‌یباری ناهه‌مواری وه‌رزێریی ئه‌م وڵاته‌ باش که‌نه‌وه‌.

سه‌رۆکوه‌زیری عێراق، نووری ئه‌لمالکی هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێ که‌ ماشێنه‌ کشتوکاڵییه‌کانی سویدییارمه‌تیی هاووڵاتییانی عێراق بده‌ن بۆ ئه‌وه‌یباری ناهه‌مواری وه‌رزێریی ئه‌م وڵاته‌ باش که‌نه‌وه‌. مالیکی هاوڕێی شاندێکی گه‌وره‌ی وڵاته‌که‌ی بریتی له‌ حه‌فتا که‌س که‌ هه‌ندێکیان وه‌زیرن له‌ سویده. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی هه‌موو‌ ڕۆژێ له‌ سه‌ر توندوتیژی له‌ عێراق بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌، مالکی وێنه‌یه‌کی زۆر گه‌ش له‌ پێشوه‌چوونی ولاته‌که‌ی ده‌دات. بازاڕی شه‌ریکه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی سویدی به‌ پێی به‌ڵێنییه‌کانی سه‌رۆکوه‌زیری عیراق، له‌وێ دابین کراون و له‌وانه پرۆژه‌ی بیناسازیی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی زۆر گه‌وره،‌ ده‌درێته‌ سویدییه‌کان. ‌

فرێدریک راینفێڵد سه‌رۆکوه‌زیری سوید، له‌ سه‌ر بازرگانیی نێوان سوید و عیراق گوتی: ”له‌ ڕه‌وتی سازکردنه‌وه‌ی عیراق له‌م جۆره‌ی ئه‌مڕۆ لێره‌ باسی لێوه‌ده‌کرێ، ئه‌وا سویدییه‌کان خاوه‌نی لێوه‌شاوه‌یی سه‌نعه‌تیی باشن و ئێمه‌ هیوادارین ئه‌و ئیمکانه‌ بره‌خسێ و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ بتوانێ بنچینه‌یه‌ک بۆ ئه‌مه‌ دامه‌زرێنێت.”

سوید هه‌روه‌ها هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێ که‌ بتوانێ له‌ کۆتایی ئه‌مساڵدا، بێتوو باری ئاسایش ئیزن بدات، باڵوێزخانه‌ی خۆی له‌ به‌غدا بکاته‌وه‌. راینفێڵد باسی ئه‌و دژوارییانه‌ی کرد که‌ حوکوومه‌تی عیراق له‌وانه‌ ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه‌ و بۆ نموونه‌ جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێ هه‌لومه‌رج بۆ ژنانی عیراقی باشتر بکرێت و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ گفتوگۆیه‌کی سازکه‌رانه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زیری یه‌کسانیی عێراق هه‌بووه‌. گه‌لێ ژن، بۆیان زه‌حمه‌ته‌ بێنه‌ ناو گۆره‌پانی سیاسه‌ته‌وه‌ و هه‌موو ڕۆژێ ژنان ته‌نیا له‌ به‌ر جلوبه‌رگیان ده‌کوژرێن.

به‌محاڵه‌وه‌ مالکی گوتی هه‌ڵاواردن له‌ عیراق ناکرێ و ژنان، به‌ یارمه‌تیی خودا، له‌مێژه‌ له‌ ناو سیاسه‌تی عیراقدا هه‌ن و ده‌وری سه‌رۆکایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش ده‌گێڕن‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زێده‌ ده‌کات که‌ ته‌نانه‌ت وه‌زیری ژنیش هه‌یه‌. هاوکات ئاواتی ئه‌وه‌ ده‌خوازێ که‌ ژنان زیاتر له‌وه‌ش بێنه‌ ناو کۆمه‌ڵگاوه‌.

مالکی گوتی نزیکه‌ی‌ یه‌ک له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی سوید، ڕه‌گه‌زی عیراقیان هه‌یه‌ و هیواداریی ده‌رده‌بڕێ که په‌ناخواز و په‌نابه‌رێکی زیاتری عیراقی بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان و به‌ خوێنده‌واری و لێوه‌شاوه‌یی خۆیان، یارمه‌تیی سازکردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان بده‌ن.‌

پرۆفسۆر ئاندێرش مێلبۆرن، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی سوید ده‌ڵێ کۆنفرانسه‌که‌ زۆر بۆ سوید سه‌رکه‌وتوو بوو و ڕاینفێڵد ئێستا زۆر له‌ گۆڕه‌پانی کێشه‌‌ی سیاسه‌ته‌‌کانی ده‌ره‌وه‌دا به‌رچاوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ داخوویانییه‌که‌دا ‌زۆر به‌رچاو نه‌بوو ئه‌وه‌ بوو که‌ کۆنفرانسه‌که‌ له‌ سوید به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ ده‌ورێکی وه‌هاشی نه‌بێت.

وه‌زیری بازرگانیی سوید، ئێڤا بیۆرلینگ (Ewa Björling) ده‌یه‌وێ به‌م زوانه‌ هاوڕێی نوێنه‌رانی شه‌ریکه‌ بازرگانی و پێشه‌سازییه‌کانی سوید،  بچێته‌ عێراق. مێلبۆرن له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ که‌ ڕه‌نگه‌ بڕێک زوو بێ له‌گه‌ڵ شاندێکی وه‌ها گه‌وره‌ بچیته‌ عیراق چونکه‌ شه‌ریکه‌ سویدییه‌کان له‌م باره‌وه‌ زۆر به‌ پاڕێزه‌وه‌ن.

مالیکی و که‌رکووک

مالکی له‌ کۆنفرانسی چاپه‌مه‌نیی خۆیدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی له‌ سه‌ر کێشه‌ی که‌رکووک دایه‌وه‌ که‌ ئاخۆ ئه‌م شاره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ بواری نه‌وته‌وه‌، ده‌بێ کوردی بێ یا عه‌ره‌بی؟ بۆچی ریفراندۆم له‌ سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م شاره‌، به‌رده‌وام هه‌ر وه‌دوا که‌وتووه‌؟

مالکی له‌ وه‌ڵامدا گوتی: ”ئێمه‌ کار له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ ده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م گرفته‌ بدۆزینه‌وه‌. خه‌باتی ئێمه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بێت و کومیته‌یه‌کمان بۆ دیاری کردووه‌ و هیوادارم کاتێکی زۆر نه‌بات و کێشه‌که‌‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.”

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".