Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆنفرانسی چاپه‌مه‌نیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 30 maj 2008 kl 17.09
فرێدریک راینفێڵد و کۆندۆلیزا رایس

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆندۆلیزا رایس له‌ گه‌ڵ فرێدریک راینفێڵد سه‌رۆکوه‌زیری سوید ئه‌م به‌یانییه‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێکی کۆنفرانسی گه‌وره‌ی عێراق، له‌ کۆنفرانسێکی دووقۆڵیی چاپه‌مه‌نیدا به‌شدار بوون.

له‌ یه‌که‌م ڕۆژی کۆنفرانسی ڕێککه‌وتنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشته‌وایی عێراق، له‌ ئوپلاندس ڤێسبی هه‌ڵکوتوو له‌ باکووری ستۆکهۆڵم‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆندۆلیزا رایس (Condoleezza Rice) سوپاسی حوکوومه‌تی سویدی کرد بۆ ئه‌و دڵئاوه‌ڵه‌ییه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆری په‌ناخوازانی عێراقی، هه‌یبووه‌.

ـ ”سوید بۆ په‌ناخوازانی عێراقی که‌ لێبڕاون له‌ به‌ر هه‌لومه‌رجی هێمنایه‌تی وڵاتی خۆیان به‌ جێ بێڵن، هه‌وڵێکی باشی داوه‌”. رایس ئه‌م قسانه‌ی پاش کورته‌ وته‌یه‌کی فرێدریک ڕاینفێڵد کرد که‌ گوتی وڵاتانی دیکه‌ و به‌ر له‌ هه‌موان ئه‌مریکا ئه‌رکێکی تایبه‌تیان بۆ ئاگاداری له‌ سه‌ر ئه‌م په‌ناخوازانه‌ له‌ سه‌ر شانه‌. راینفێڵد سه‌رۆکوه‌زیری سوید گوتی: ”سوید له‌ ساڵی ٢٠٠۳وه‌، زیاتر له‌ چل هه‌زار په‌ناخوازی عێراقی وه‌رگرتووه‌. ئه‌مه‌ش زیاتر له‌‌و به‌شه‌ بووه‌ له‌ هه‌موو وڵاتێکی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌‌مریکادا‌.”

کۆندۆلیزا رایس گوتی که‌ وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ باشترکردنی بارۆدۆخی وه‌رگرتنی په‌ناخوازان، زیاتر هه‌وڵ بدا.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا له‌ سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق کردوونی، رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتی نایه‌وێ ئاماژه‌ به‌ هیچ شتێکی تایبه‌ت بکات به‌ڵام جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حوسێنی دیکتاتۆر، کارێکی باش بوو و به‌ دێوه‌زمه‌ی ناوبرد.‌

هه‌ر دوو سیاسه‌توانی سویدی و ئه‌مریکایی له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ هاوڕا بوون که‌ عیراق ده‌بێ له‌ بواری ئابووری و سیاسییه‌وه‌ پێش بکه‌وێ و ئه‌م وڵاته‌ یارمه‌تیی جۆراوجۆری وڵاتانی جیهانی پێویسته‌ له‌ باری سه‌رمایه‌دانان، به‌شداریی دیپلۆماتیک، پشتیوانیی ته‌کنیکی، په‌روه‌رده‌ی پۆلیس و چاکسازی له‌ سیسته‌می داددا.

رایس ئه‌وه‌شی زێده‌ کرد که‌ ئه‌م جۆره کارانه‌ له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا پاره‌یان پیویسته‌.‌

فریدریک راینفێڵد سه‌رۆکوه‌زیری سوید باسی کێشه‌ی ژنانی عیراقیشی کرد و گوتی مافی مرۆڤ بۆ ژنان له‌ عیراقدا ده‌بێ باشتر بکرێت و له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ژنانی تێیدا ده‌ژین گفتوگۆ کراوه‌.

له‌م کۆنفرانسه‌ چاپه‌مه‌نییه‌دا هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ کرا که‌ چۆن ده‌بێ وڵاتانی جیهان، فشار بێننه‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران. په‌یوه‌نده‌یی نێوان ئه‌مریکا و ئێران زۆر ناخۆشه‌ و وێناچێ که‌ کۆندۆلیزا رایس له‌گه‌ڵ مه‌نووچێهری موته‌کی، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که‌ ئه‌ویش لێره‌یه‌، هیچ گفتوگۆیه‌کی هه‌بێت.

چاوه‌ڕوانیی هه‌ردوولایه‌نی سویدی و ئه‌مریکایی له‌ سه‌ر ئه‌نجام و کارتێکه‌ریی ئه‌م کۆنفرانسه‌، زۆر که‌مبۆته‌وه‌.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".