Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پرۆژه‌ی "پشتگیری به‌ زمانی خۆت"

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 juni 2008 kl 10.38

له‌ پاییزی ساڵی 2006 پڕۆژه‌یه‌ک به‌ناوی (پشتگیری به‌ زمانی خۆت) له‌ ناوه‌ندی ئێشکداریی قوربانیانی تاوان (Brottsofferjourerna) ده‌ستی به‌ کارکرد. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ چه‌ندین زمانی جیاواز، یارمه‌تی و زانیاری و ڕێنیمایی پێشکه‌شی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کا که‌ سویدی زمانی دایکیان نیه‌ و تووشی کاری توندوتیژی هاتوون، یان ده‌یانه‌وه‌ێ شایه‌تیی له‌سه‌ر تاوانێک بده‌ن. تا ئێستا، یارمه‌تیی خۆبه‌خشانه‌ و بێ به‌رامبه‌ر، به‌ هه‌شت زمانی جیاواز،پێشکه‌ش ده‌کرێت به‌ڵام چه‌ند زمانی تر هه‌ن که‌ تا ئێستا نه‌که‌وتوونه‌ته‌ بازنه‌ی کاری ئه‌م ناوه‌ندانه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1970 تا له‌ ئه‌ورووپا بیرۆکه‌ی به‌هێزکردنی شوێنگه‌ی قوربانیانی تاوان له‌ کۆمه‌ڵگادا هاته‌ کایه‌وه‌. هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ چه‌ندین هه‌وڵ دراون تا یارمه‌ری ئه‌وکه‌سانه‌ بدرێت که‌ توشی تاوان دێن . له‌ سوێدیش پێش بیست ساڵ به‌ر له‌ئێستا له‌ ساڵێ 1988 دا Brottsofferjourernas Riksförbundet واتا ڕێکخراوی فیدراسیۆنی بنکه‌کانی ته‌نگاوی قوربانیانی تاوان دامه‌زرا. ئێستا نزیکه‌ی 100ناوه‌ندی ئێشکداری قوربانیانی تاوان له‌ سه‌رانسه‌ری سویدا هه‌ن،ئه‌م ناوه‌ندانه‌ له‌ خزمه‌تی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دایه‌  که‌ روبه‌ڕووی  کاری تاوان بونه‌ته‌وه، به‌بێ جیاوازی جۆری تاوانه‌که یان ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن یان  نه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌درێژه‌ کاری ئه‌م ناوه‌ندانه‌دا له‌ پاییزی ساڵی 2006 پڕۆژه‌ی (پشتگیری به‌ زمانی خۆت) له‌  Brottsofferjourerna واتا ناوه‌ندی ئێشکداری قوربانیانی تاوان ده‌ستی به‌ کارکرد.  ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ چه‌ندین زمانی جیاواز یارمه‌تی و زانیاری و ڕێنیمایی  پێشکه‌شی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ سویدی زمانی دایکیان نیه‌ و توشی کاری توندووتیژی هاتوون، یان ده‌یانه‌وه‌ێ شایه‌تی له‌سه‌ر تاوانێک بده‌ن. ‌تاءستا یارمه‌تی به‌ زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، فارسی، روسی، ئسپانی، سۆرانی، فه‌ره‌نسی هه‌نگاری، بۆسنی، سربی و کرواتی پێشکه‌ش ده‌کرێت. سه‌باره‌ت به‌مه ‌ڕێکخه‌ری کاروباره‌کانی پڕژه‌ی پشتگیری به‌ زمانی خۆت Göran Thornadtsson ده‌ڵێ ئێمه‌ داوای خه‌ڵکمان کرد تا به‌زمانه‌کانی سۆماڵی و تایلاندی یارمه‌تیمان بده‌ن، تا ئێستا که‌سمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام چه‌ندین زمانی تریش هه‌ن که‌ تائێستا نه‌که‌وتونه‌ته‌ بازنه‌ی کاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه‌، له‌وانه‌ زاراوه‌ی کرمانجی و زمانی سریانی  و فینلاندیه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌و گرنگی یارمه‌تی پیشکه‌ش کردن به‌ زمانه‌ جیاوازه‌کان جگه‌ له‌ سویدی، Göran Thornadtsson ده‌ ڵێ مرۆڤ زۆر جار به‌ زمانی دایک باشتر ئه‌توانێ باس له‌ هه‌ست و بیره‌کانی خۆی بکات. نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌ش زۆر ووشه‌ و ده‌ربڕیین هه‌ن له‌ بواره‌کانی دادگاو ماف په‌روه‌ری که‌ ته‌نانه‌ت که‌سانی به‌ ڕه‌گه‌ز سویدیش لێێ تێناگه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ته‌نها زمان گرنگ نیه‌ به‌ڵکه‌ کلتوریش ده‌وری گرنگ ده‌بینێت له‌ تێگه‌شتن له‌ به‌ڕێوه‌چونی کاری مافگه‌ری، چونکه‌ هه‌ندێک جار شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری دادگا و مافپه‌روه‌ری جیاوازن به‌پێێ جیاوازی کلتوره‌کان.

Göran Thornadtsson سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئاخۆ کام که‌سانه‌ زیاتر په‌یوه‌ندیان پێوه‌ئه‌که‌ن ده‌ڵێ، ژماره‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ داوای یارمه‌تی ده‌که‌ن زیاتر ژنانن  له‌ پیاوان، نزیکه‌ی له‌ سه‌دا 60 ژنانن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ زۆربه‌ی پرسیاره‌کان سه‌باره‌ت به‌ توش هاتنه‌ به‌ تاوانه‌ شه‌خسیه‌کانی وه‌ک کاری توندو تیژی یان هه‌ڕه‌شه‌لێکردن. به‌ڵام پرسیار سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌کانی دزی کردن و توشهاتن به‌ ئازاردانی جنسی.

ناوه‌ندی ئێشکداری قوربانیانی تاوان یارمه‌تی له‌ دادگا کانیشدا پیشکه‌ش به‌و که‌سانه‌ ده‌ات که‌ شایه‌تی له‌سه‌ر تاوان ئه‌ده‌ن. به‌پێێ ئه‌زمونه‌کانی ئه‌م ناوه‌ندانه‌ له‌ دادگاکاندا پێویستیه‌کی زۆرهه‌یه‌ که‌ زانیاری به‌ زمانی جۆراوجۆر جگه‌ له‌ سویدی پێشکه‌ش بکرێت. به‌ڵام به‌پێێ ڕاپرسیه‌ک که‌ ڕۆژنامه‌ی ناوه‌ندی ئێشکداری قوربانیانی تاوان ئه‌نجامی داوه‌ له‌ ژماره‌ی 55 دادگا ته‌نها یه‌ک له‌ سێێ ئه‌و دادگایانه‌ زانیاری به‌ زمانیه‌کانی تر جگه‌ له‌ سویدی پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

به‌رامبه‌ر به‌مه‌ Göran Thornadtsson پێ له‌سه‌ر گرنگی کاری ئه‌م ناوه‌ندانا داده‌گرێت و ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌زمونه‌کانمان بۆمان ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ یارمه‌تیانه‌ گرنگه‌. ئه‌و ده‌ڵێ چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیمان پێوه‌کراوه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێک که‌ سویدی زامنی دایکیان نیه‌ به‌ڵام له‌ کاتی خۆیدا نه‌مانتوانیوه‌ یارمه‌تیانبده‌ین. بۆیه‌ ده‌زانین که‌ یارمه‌تی و دانی زانیاری به‌زمانه‌کانی تر جگه‌ له‌ سویدی گرنگه‌.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی داواکاریه‌ن بۆ یارمه‌تی له‌ ڕێێ ئه‌م ناوه‌ندانه‌وه‌ Göran Thornadtsson ده‌ڵێ به‌پێی ئاماره‌کانمان له‌ هه‌فته‌یه‌کدا 10تا 15 جار په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌کرێت.هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌و زمانانه‌ی که‌ به‌ رێژه‌ی یه‌که‌م داواکاری له‌سه‌ره‌ زمانی عه‌ره‌بییه‌ وه‌ دوای ئه‌ویش زمانی ڕووسی دێت ئنجا زمانه‌کانی تر.

نازه‌نین مه‌حموود شه‌ریف

nazanin.sharif@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".