Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕاپۆرتی هاوبه‌شی هێزه‌ به‌رگرییه‌کانی وڵاتانی باکوور

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 juni 2008 kl 09.49

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هه‌رسێ هێزی به‌رگری سه‌ربازی سوید، نه‌رویج و فینلانده‌ ڕاپۆرتێکی هاوبه‌ش ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست حکومه‌تی هه‌ر سێ ووڵات، له‌و ڕاپۆرته‌دا باس له‌ هاوکاری له‌ 140 بواری به‌رگر‌ی جیاواز کراوه‌. ئه‌م پێشنیارانه‌ له‌لایه‌ن Stefan Gustavsson به‌رپرسی به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ ستراتیجیه‌کانی هێزی به‌رگری سوید‌ پێشوازی لێده‌‌کرێت.

Stefan Gustavsson ده‌ڵێ: یه‌کێک له‌وبوارانه‌ی بۆ هاوکاری له‌ نێوان ئه‌م سێ وڵاته‌دا پێشنیار کراوه‌ له‌ بواری سه‌ربازی زامینیدایه‌، تا له‌ داهاتودی دووردا به‌تالیۆنی شه‌ڕی زه‌مینی پێک بهێنرێت. ئه‌م هه‌وڵانه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ ئاماده‌کردنی بابه‌تی هاوبه‌شی پێکچووه‌ تا ڕاهێنانه‌ سه‌ربازیه‌کانیش له‌ هه‌رسێ وڵاتدا لێکچوو بن به‌و شێوه‌یه‌ پێکهێنانی هێزێکی سه‌ربازی هاوبه‌ش.

بوارێکی تری ئه‌م هاوبه‌شیه‌ لایه‌نی سه‌ربازی ئاسمانی ده‌گریێته‌وه‌ پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ به‌کارهێنانی ئاسمانی ووڵاتانی دراوسێ بۆ ڕاهێنان مانای چاودێری کردنی هه‌رێمی ئه‌ووڵاتانه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ?

Gustavsson : به‌ڵێ گه‌ر ئێمه‌ ڕاهێنانه‌کانمان له‌ ئاسمانی یه‌کتریدا بێت ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ چاودێریه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌کانیشمان به‌هێزتر ئه‌بێت بۆ یارمه‌تیدانی یه‌کتری.

بوارێکی تری ئه‌م هاوکاریه‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌ ئاویه‌کان ده‌گرێته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌مه‌Gustavsson ده‌ڵێ گه‌ر بۆنموونه‌ ئێمه‌و نه‌رویج هه‌مان جۆری ژێرده‌ریایی بکڕین ئه‌وا جۆری ڕاهێنانه‌کانیشمان وه‌ک یه‌ک ئه‌بن به‌وشێوه‌یه توانای‌ ڕێکخستنه‌کانمان به‌هێزتر ده‌بن.

Stefan Gustavssonده‌ڵێ :ئه‌م هاوکاریه‌ مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ که‌ ئه‌رکی به‌رگری له‌خۆ کردن بخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی یه‌کتر له‌ نێوان ئه‌م دوو ووڵاته‌دا، به‌ڵکو زیتر هاوکاری کردنه،‌ له‌ هه‌مانکاتتدا هه‌ر ووڵاتێک بۆخۆی ئه‌بێت توانای به‌رگری کردنی له‌ خۆی هه‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئاخۆ ئه‌م هاوبه‌شییه،‌ سیاسیانه‌ چۆن ئه‌خرێته‌ کارGustavsson ده‌ڵێ :ئه‌وه‌ په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌ که‌ بڕیار ده‌دات توانا سه‌ربازیه‌کانمان چه‌ند فراوان ده‌بن و و چۆن به‌رهه‌م ده‌هێنرێن. به‌تایبه‌ت پرسی هاوبه‌شی سه‌ربازی له‌ گه‌ڵ ووڵاتانی تردا.

هه‌رسه‌باره‌ت به‌م باسه‌ نه‌رویج ووڵاتێکه‌ سه‌ر به‌ ڕێکه‌وتنناممه‌ی ناتۆیه‌ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ سوید ووڵاتێکه‌ په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی بێلایه‌نانه‌ ده‌کات ئاخۆ ئه‌م پرسه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م هاوکاریه‌ سه‌ربازیانه‌ ده‌بێت. Gustavsson ده‌ڵێ ئه‌وه‌ نابێته‌ ڕێگر، هیچ لایه‌کمان پێویستمان به‌وه‌ نابێت سیاسه‌ته‌کانی خۆمان بگۆڕین بۆ خاتری ئه‌م هاوبه‌شیه‌، به‌ڵکه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ین تا ئه‌و ڕاده‌ییه‌ی ئه‌کرێت هاوکاری بکه‌ین.

nazanin.sharif@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".