Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کێشه‌ی کوشتن به‌ پاساوی شه‌ره‌ف ئه‌توانێ بێبێته‌ هۆی ئێزنی مانه‌وه‌ له‌ سوێد؟

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 juni 2008 kl 17.45

زۆر که‌س که‌‌ به‌ پاساوی شه‌ره‌ف تووشی توند و تیژی بوون ، له‌مه‌ولا ئێمکانی زیاتریان هه‌یه‌  به‌و بۆنه‌وه‌ ئێزنی مانه‌وه‌ له‌ سوێد وه‌رگرن. ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگای  ده‌زگای کۆچه‌وه‌ که‌ به‌ ته‌مایه‌ دامه‌زراوانی خۆی له‌م بواره‌دا بنێرێت بۆ خۆل و زانیاری زیاتر وه‌رگرن له‌ سه‌ر توند و تیژی به‌ پاساوی شه‌ره‌ف.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای کۆچ دان ئه‌لیاسۆن، پێی وایه‌ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه‌ ئه‌توانێ ده‌زگای کۆچ وا لێ بکات که‌ ئاسانتر ئێزنی مانه‌وه‌ به‌م که‌سانه‌ بدات.

دان ئه‌لیاسۆن ئه‌ڵێ: به‌ڵی، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بۆمان ده‌رکه‌وێ که‌‌ زۆر سنوورمان داناوه‌ بۆ مافی مانه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ له‌ سوێدا، ئه‌وا ئێستا ده‌رفه‌تێکی زیاتریان پێ ئه‌ده‌ین.

ئێستا هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ده‌زگای کۆچ داوای یارمه‌تی له‌ ڕیکخراوه‌ خۆبه‌خشه‌کان، وه‌ک خاچی سوور، ته‌ڕافه‌م و بنکه‌ی وتووێژی ژانان واته‌ kvinnoforum ده‌کات. ده‌زگای کۆچ ئه‌یه‌وی زانیاری زیاتری هه‌بێت له‌ سه‌ر موشکلاتی توند و تیژی به‌ پاساوی شه‌ره‌ف هه‌م له‌ سوید و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا. به‌پێی قسه‌ی دان ئه‌لییاسۆن به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی لێهاتوویی له‌م باره‌وه‌ ئه‌بێت به‌ زووترین کات ده‌ست پێ بکات، بۆیه‌ ئێمکانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ پاییز نوێنه‌ری ده‌زگای کۆچ له‌ گه‌ڵ یه‌ک له‌م ڕێکخراوه‌ خۆبه‌خشانه‌دا سه‌فه‌ر بکات بۆ ئه‌فریقا یان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

دان ئه‌لیاسوۆن ئه‌ڵێ: سه‌فه‌ر ئه‌که‌ین بۆ چه‌ند وڵاتی جیاواز به‌ هیوای ئه‌وه‌ی که‌ زانیاری زیاتر وه‌رگرین له‌م باره‌وه‌.

ئایا زۆر که‌س داوای ئێزنی مانه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌ بۆنه‌ی گرفتی توند و تیژی به‌ پاساوی شه‌ره‌ف؟ ده‌زگای کۆچ هیچ ئامارێکی له‌م باره‌وه‌ نیه‌. به‌ڵام دان ئه‌لیاسۆن له‌ لایه‌ن رێکخراوه‌ خۆبه‌خشه‌کانه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی ئه‌و که‌سانه‌ که‌ تووشی گرفت بوون به‌ پاساوی شه‌ره‌ف ڕه‌خنه‌ی لێ ‌گیراوه‌.  بۆ نموونه‌ له‌ لایه‌ن ته‌ڕافه‌مه‌وه‌. ته‌رافه‌م ڕێکخراوێکه‌ که‌ له‌ سه‌رانسه‌ری سوێدا کێشکی ته‌له‌فونی(jourtelefon)به‌ 40 زمانی جیاواز به‌ڕێوه‌ ئه‌بات.

به‌رنادیتا نوونه‌ز به‌ڕیوه‌به‌ری کارو باری ته‌ڕافه‌مه‌.

به‌رنادیتا نوونه‌ز ئه‌ڵێ: ئێمه‌ پێمان وایه‌ زانیاری پێویست له‌م باره‌وه‌ که‌مه‌. پێویسته‌ زانیاری زیاتر به‌ ده‌ست بێت له‌ سه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ که‌ تووش دێن وبیر له‌وه‌ بکرێته‌وه‌ که‌ چه‌ مه‌ترسیه‌کیان له‌ سه‌ره‌‌؟ چی روو ئه‌دات ئه‌گه‌ر بنێردرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌یان. له‌ بارو دۆخێکی وادا‌ ئه‌و که‌سانه‌ مه‌ترسی مه‌رگیان له‌ سه‌ره‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".