Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئیزنی مانه‌وه‌ی منداڵانی په‌ناخواز که‌به‌ته‌نیا دێنه‌ سوید، دژوارتر بوو

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 16 juni 2008 kl 16.13

له‌مه‌ودوا ئه‌و مناڵه‌ په‌ناخوازانه‌ی که‌ به‌ته‌نیا دێنه‌ سوید مافی مانه‌وه‌ یان (ئیقامه‌) به‌ ئاسانی وه‌رنا‌گرن. ڕێ خۆشکه‌ری ئه‌م بڕیاره‌ پاش ئه‌وه‌بوو‌ که‌ migrationsverket واتا ده‌زگای کاروباری په‌ناخوازان بڕیاری ناردنه‌وه‌ی منداڵێکی 16 ساڵانی دا بۆکوردستانی عێراق.

Henrik Winman  سه‌رۆکی به‌شی مافپه‌روه‌ری له‌ ده‌زگای migrationsverket ده‌ڵێ : ئه‌م بڕیاره‌ به‌مانای ئه‌وه‌ دێت که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ منداڵانی په‌ناخواز بڕیاری ناردنه‌وه‌یان ده‌رده‌چێ.

ئه‌م بڕیاره‌ باش ئه‌وه‌ ده‌رچوو که‌ منداڵێکی 16 ساڵانه‌ بڕیاری ناردنه‌وه‌ی بۆ کوردستانی عێراق ده‌رچوو ، ئه‌م منداڵه‌ پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری ناردنه‌وه‌ی ده‌ربچێ داوای مافی په‌نابه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ کردبوو که‌ له‌ کوردستان هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ره‌. به‌ڵام ئه‌و هۆکاره‌ به‌س نه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری بۆیه‌ پاشان ‌هۆکاری په‌ناخوازیه‌که‌ی گۆڕی به‌وه‌ی که‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌ که‌سو کاریشی نیه‌ نه‌ له‌ کوردستان نه‌ له‌ سوید. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌ یاسای داواکردنی مافی په‌ناخوازی سوییددا به‌ یاسای ömmande omständigheter  واتا بارودۆخی ناسک ناسراوه‌. ئه‌م بڕیاره‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای سێ مه‌رج وه‌ستاوه‌. Henrik Winman  له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ:

بۆ وه‌رگرتنی مافی مانه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بڕیاره‌ ته‌نها له‌ حاڵه‌تی تایبه‌تتدا په‌یڕه‌وی ده‌کرێ، حاڵه‌تی ئه‌م مناڵه‌ش مه‌رجه‌کانی ئه‌م بڕیاره‌ پڕ ناکاته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و ده‌مێک نیه‌ له‌ سوید، پاشان هیچ به‌ندێکی په‌یوه‌ندی خێزانیی له‌ سوید نیه‌و هه‌روه‌ها هیچ کێشه‌ی ته‌ندروستی نیه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌ وڵاته‌که‌ی خۆی هیچ بارودۆخێکی سه‌ختی به‌رچاو نیه‌ تا حاڵه‌ته‌که‌ی ناوی لێبنرێت بارودۆخی ناسک.

ئه‌م مناڵه‌ له‌ کوردستان له‌ ده‌زگای بێنه‌وایان ژیاوه‌، ده‌زگای په‌نا‌خوازان ده‌یه‌وێت بینێرێته‌وه‌ هه‌مان شوێن. ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌زگای migrationsverket  بۆته‌ مایه‌ی ناره‌زایی زۆر لایه‌ن . یه‌کێک له‌وانه‌ Rädda Barnen واتا ده‌زگای مناڵپارێزان له‌ سوید، که‌ پێیان وایه‌ ده‌زگای په‌ناخوازان که‌ ئه‌وبڕیاره‌ ده‌رده‌کات نازانێ گه‌ر ئه‌و منداڵه‌ پێشوازی لێده‌کرێت له‌ ووڵاتی خۆی و ژیانی دابین ده‌کرێت یان نا. Monica Jacobsson مافپارێز له‌ منداڵپارێزانی سوید ڕه‌خنه‌ له‌م بڕیاره‌ ده‌گرێت.

Monica Jacobssonده‌ڵێ ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌زگای په‌ناخوازان و گۆڕینی نه‌ریت له‌م پرسه‌دا به‌ نه‌ریتێکێ توندوتیژانه‌ شتێکی خه‌ته‌رناکه‌. چونکه‌ ئه‌و منداڵه‌ 16 ساڵانه‌ ده‌نێردرێته‌وه‌ بۆ شوێنێکی نا ئارامی وه‌ک ده‌زگای بێنه‌وایان. وه‌ ئێمه‌ به‌پێێ ڕێکه‌وتنناممه‌ی مافه‌کانی منداڵان به‌رپرسیارێتی پاراستنی ژیانی منداڵانمان له‌ ئه‌ستۆدایه‌. نه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

پارتی چه‌پی سویدیش یه‌کێکه‌ له‌ولایه‌نانه‌ی که‌ دژ به‌م بڕیاره‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌. Kalle Larsson  ئه‌ندامی په‌رله‌مان و قسه‌که‌ری پارتی چه‌پ له‌ سه‌رپرسه‌کانی په‌ناخوازان ڕه‌خنه‌ی توند له‌م بڕیاره‌ ده‌گرێت. Kalle Larsson  ده‌ڵێ:  ئه‌م بڕیاره‌ زۆر ناڕه‌وایه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ منداڵێک ده‌نێردرێته‌وه‌ که‌ که‌سو کاری نیه‌ و له‌هه‌مانکاتتدا ده‌نێردرێته‌وه‌ بۆ شوێنێکی وه‌ک عێراق که‌ تائێستا بارودۆخی ئاسایش تێیدا نائارامه‌. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خه‌ته‌رناکی ئه‌م بڕیاره‌ ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌ومنداڵانه‌شی که‌ له‌ ووڵاتانی نائارامی تره‌وه‌ دێنه سوید ده‌که‌ونه‌ به‌ر مه‌ترسی ناردنه‌وه‌.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ Ulf Nilsson له‌ folk partiet واتا پارتی گه‌ل وه‌ک قسه‌که‌ری ئه‌م پارته‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌کانی سیاسه‌تی په‌ناخوازان ده‌ڵێ، من ناوێرم وه‌ک قسه‌که‌ری پارتی چه‌پ هه‌روا زوو له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ لێکدانه‌وه‌م هه‌بێ و ڕه‌خنه‌ی لێبگرم، من پێموایه‌ که‌ ده‌زگای په‌نابه‌ران په‌یڕه‌وی ئه‌و بڕیارانه‌ ده‌کات که‌ له‌ په‌رله‌مانی سویدیدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌. به‌وپێیه‌ش ئه‌و که‌سانه‌‌ی که‌ مه‌رجه‌کانی بونه‌ په‌نابه‌ر پڕبکاته‌وه‌ ده‌توانێ بمێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌نێردرێنه‌وه‌. به‌ڵام به‌گشتی من دژ به‌ناردنه‌وه‌ی منداڵانم بۆ شوێنی نائارام.

به‌رمبه‌ر به‌ قسه‌کانی قسه‌که‌ری پارتی گه‌ل قسه‌که‌ری پارتی چه‌پ بۆ پرسه‌کانی په‌ناخوازی ده‌ڵێ هه‌رچه‌نده‌ دادگا بڕیارده‌ره‌ له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ وه‌ک قسه‌که‌ری پارتی گه‌ل ده‌ڵێ به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ک سیاسه‌تمه‌داران به‌رپرسیاریتی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ که‌ چاو به‌و بڕیارانه‌یه‌ بخشێنینه‌وه‌ که ده‌نگمان بۆداوه‌و تابزانین له‌ گه‌ڵ بارودۆخه‌ جیاوه‌زه‌کانی ڕۆژدا ده‌گونجێن یان ده‌بێت گۆرانکاریان تێدا بکرێت.

Ulf Nilsson له‌ پارتی گه‌ل دیسان وه‌ڵامی قسه‌ و ڕه‌خنه‌کانی Kalle Larsson له‌ پارتی چه‌پ ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ، ڕاسته‌ ئێمه‌ ده‌بێت بڕیاره‌کانمان له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کانی ڕۆژدا بگونجێنین به‌ڵام ناشتوانین له‌سه‌ر هه‌موو تاکه‌ حاڵه‌تێکیش قسه‌بکه‌ین و بڕیاره‌کانمان بگۆڕین. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ بڕیاری ناردنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ 16 ساڵانه‌یه‌ بۆ کوردستانی عێراق هێشتا دادگا بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر نه‌داوه‌. 

nazanin.sharif@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".