Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بۆچی ده‌وڵه‌ت لێکۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌ر خوێندنی زمانی سوێدی بۆ په‌نابه‌ران وکاریگه‌ری زمان له‌ ژیانیاندا ناکات ؟

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 juni 2008 kl 18.10

خوێندنی زمانی سویدی بۆ په‌نابه‌ران  (SFI) له‌ ساڵی 1965 وه‌‌ دامه‌زراوه‌‌، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ک له‌ ئارادا نیه‌ که‌ ئه‌و خوێندنه‌ چ کاریگه‌رییه‌کی هه‌یه له‌ سه‌ر په‌نابه‌ران و بارو دۆخی ژیانیان‌.

بۆ نموونه‌ ئایا خوێندنی زمانی سوێدی بۆ په‌نابه‌ران یارمه‌تییان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی شانسی زیاتریان هه‌بێت بۆ کار وه‌رگرتن له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا؟ کارین لینده‌ل له‌ ناوه‌ندی حسابپرس riksrevisionen  کار ئه‌کات و له‌م باره‌وه‌ ئه‌ڵێ: گه‌ره‌کمان بوو بزانین  سوێدی خویندنی په‌نابه‌ران چه‌ کاریگه‌رییه‌کی هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌توانین بڵیین که‌ ناتوانین ئاستی ئه‌و کاریگه‌رییه‌ بپێوین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ 40 ساله‌ ده‌رسدانی زمانی سویدی بۆ په‌نابه‌ران هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر حوکمه‌ت هه‌وڵی بدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی زمانی سویدی بۆ په‌نابه‌ران هه‌ڵسه‌نگێنێت. پێت وایه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی تر ئه‌بوو؟

کارین لینده‌ل له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێ:

ئه‌و کاته‌ زووتر تێئه‌گه‌یشتن که خوێندنی زمانی  سوێدی بۆ په‌نابه‌ران به‌م شێوه‌ که‌ ئستا هه‌یه‌  هه‌ڵناسه‌نگێنرێ،  بۆیه‌ ئه‌یانتوانی سیستمه‌که‌ی بگۆڕن.

ئه‌مڕۆ زۆر زانیاری و به‌ڵگه‌ تۆمار ناکری بۆ ئه‌وه‌ی سوێدی خوێندنی په‌نابه‌ران ‌ هه‌ڵسه‌نگێنرێ. بۆ نموونه زانیاری له‌ سه‌ر‌ باری ته‌ندرووستی قوتابیه‌کان،  هیزی وه‌گه‌ڕخه‌ر، واته‌ مۆتیڤاشوون وتۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تییان‌  ئه‌بوایه‌ ناسراو بێت، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ زیاتر له‌ ده‌رسخوێندنه‌که‌یان ته‌ئسیر ئه‌که‌نه‌ سه‌ر زانیاری زمانی قوتابیه‌کان و شانسی کار وه‌رگرتنیان.

باشه‌ کێ به‌رپرسیاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئامار له‌ سه‌ر خوێندنی زمانی سوێدی و کاریگه‌رییه‌کانی بزانێت. کارین لینده‌ل جوابی ئه‌م پرسیاره‌م ئه‌داته‌وه‌.

لینده‌ل ئه‌ڵێ: ‌ حوکمه‌تی سوێد په‌رپرسیاره‌ لێره‌دا. فێربوونی زمانی سوێدی بۆ په‌نابه‌ران نزیکه‌ی‌ یه‌ک ملیارد  له‌ ساڵدا خه‌رجی هه‌یه‌ بۆ ئه‌‌م وڵاته‌. له‌ دوای چل ساڵ هێشتا ده‌وله‌ت گویی نه‌داوه‌ و هه‌ڵینه‌سه‌نگاندووه‌ که‌ ده‌رس خوێندنی په‌نابه‌ران له‌ ئێسه‌فیدا چه‌ کارتێکردنێکی هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ بزانین فێر بوونی زمانی سوێدی چون ئاسانکاری بۆ هاوگونجی له‌ سوێدا ئه‌کات، به‌ پێی پێشنیاری  ناوه‌ندی حسابپرس ریکسریڤیشوونن ئه‌توانین زانیاری له‌ سه‌ر ئه‌و قوتابیانه‌ تۆمار بکه‌ین که به‌‌شداری‌ خولی فێربوونی زمانی سویدییان کردووه‌، هه‌روه‌ها  ده‌سکه‌وته‌که‌ی به‌راورد بکه‌ین له‌ گه‌ل که‌سانێکدا که‌ به‌شداریی ئه‌و خوله‌یان نه‌کردووه‌، به‌م شیوه‌یه‌  ده‌کرێ ده‌رس خویندن  له‌ ئێسه‌فیدا هه‌ڵسه‌نگێنین.

نیامکۆ سابوونی وه‌زیری هاوگونجی و یه‌کسانی  ده‌نگی خۆی ئه‌خاته‌‌ پاڵ ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕه‌خنه‌یان گرتووه،  ئه‌و ئه‌ڵێ ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ ناسراوه‌ و ده‌مێکه‌ هه‌یه‌. کاتێک ده‌وله‌ت پووڵێکی زۆری ته‌رخان ‌کردووه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، ئه‌بی بزانێ که‌ مایه‌ی له‌ سه‌ر شتی درووست داناوه‌ وبیشزانێ که‌ سه‌رئه‌نجامێکی ئه‌بێت له‌ ڕاستیدا ئێمه‌ زانیاریمان له‌م باره‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر‌نیه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".