Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چه‌ند کورته‌ هه‌واڵێكی ڕۆژ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 15 augusti 2008 kl 16.54

له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکی سویدیدا ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ڕووبه‌ره‌ مردوه‌کانی بن ده‌ریا فراوانتر ده‌بن. گه‌وره‌ترین ڕوبه‌ری ژێر ده‌ریای مردوو له‌ ده‌ریاچه‌ی  östersjön ه‌ له‌ سوید.

هۆکاری نه‌مانی ژیان له‌م ڕوبه‌ره‌ ژێر ده‌ریایانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ که‌مبونه‌وه‌ی ۆکسجین له‌ ژیر ده‌ریادا، ئه‌مه‌ به‌پێی زانیاری نوێ که‌له‌ گۆڤاری  science زانستدا  بلاو کراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌و‌ گۆڤاره‌دا هاتوه‌ که‌ له‌ 400 ناوچه‌ی جیاوازدا  له‌ جیهاندا له‌و ڕوبه‌ره‌ مردوانه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ده‌ریادا که‌ کۆی هه‌مویان پێکه‌وه‌ ده‌کاته‌ ڕوبه‌رێک به‌ پانتاییه‌ک وه‌ک پانتایی  به‌ریتانیا له‌گه‌وره‌ییدا.

Rutger Rosenberg پرۆفیسۆر له‌ ژینگه‌ ناسیدا که‌ له‌گه‌ڵ Robert Diaz  ئه‌و وتاره‌ زانستیه‌یان له‌ گۆڤاری زانستاد نوسیوه‌ ده‌ڵێ هه‌موو 10 ساڵ جارێک له‌ ساڵی 1960 وه‌  ئه‌و ڕوبه‌ره‌ مردوانه‌ دووجا زیاد ده‌کات. هۆکاره‌کانیش جگه‌ له‌ که‌می ۆکسجین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پیس بوونی ده‌ریاکان به‌هۆی فڕێدانی  پاشه‌ڕۆی وه‌ک فۆسفۆر که‌له‌ کشتوکاڵدا به‌کاردێت هه‌روه‌ها تێکه‌ڵبونیان به‌ ئاوی ئاوه‌ڕۆکان.

....................................................

Björn Fries ڕێکخه‌ری چالاکیه‌کانی دژ به‌ به‌کارهێنانی ماده‌ بیهۆشکه‌ره‌کان، له‌حکومه‌تی پێشوی سویدا ڕه‌خنه‌ له‌ کاره‌کانی حکومه‌تی نوێ ده‌گرێت سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌. ئه‌مه‌ پاش ئه‌وزانیاره‌ نوییانه‌ دێن که‌ دوێنێ ئاماری ستۆکهۆلم نیشانیدا ‌ ڕێژه‌ی ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی که‌ ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان به‌کارده‌هێنێت به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک زیادی کردوه‌.  له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ حکومه‌تی ئێستای سویدا Maria Larsson  وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کانی Björn Fries ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ ئێمه‌ بودجه‌یه‌کی ساڵانه‌ی تایبه‌تمان  به‌ ڕێژه‌ی 260 ملێۆن بۆ ئه‌و پرسه‌ ته‌رخان کردوه‌ و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی به‌رگرتنین زیادبوونی ئه‌و کێشه‌یه‌ له‌ڕێێ ده‌زگا فه‌رمیه‌کانی حکومه‌ته‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌ ڕێگه‌ی ڕێکخراوی تایبه‌ت و چه‌ندین ڕێکخراوی خۆبه‌خشی تریش.

...................................................

له‌ هه‌واڵی ژینگه‌وسیاسه‌ت بۆ هه‌واڵی وه‌رزشی له‌ گۆڕه‌پانه‌کانی پێکینه‌وه‌، له‌ پاڵه‌وانێتی  OSئۆڵۆمپیادی 2008 که‌ ئێستا له‌ ولاتی چین به‌ڕێوه‌ده‌جێت، سوید توانیویه‌تی تا ئێستا 2 مه‌دالیای زیو له‌ پێشبڕکێێ پاسکیلدا به‌ده‌ست بهێنێت، دوێنێش پاش ئه‌وه‌ی که‌  ئاراس ئابراهامیان  به‌ خه‌ونی ئاڵتونیه‌وه‌ چوه‌ گۆڕه‌پان به‌ڵام زۆرانبازیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانێکی ئیتالێدا ‌ مه‌دالیای برۆنزی لێکه‌وته‌وه‌ ‌، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه‌ جێێ ڕه‌زامه‌ندی ئاراس ئابراهامیان نه‌بووچونکه‌ پێێ وایه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌ی دادوه‌ری نا عادلانه‌ بووه‌، بۆیه‌ له‌ کاتی سه‌رمۆنی دابه‌شکردنی مه‌دالییاکاندا ئاراس مه‌دالیاکه‌ی برۆنزه‌که‌ی وه‌ک پرۆتێست دژ به‌ لیژنه‌ی دادوه‌ری له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌کدا به‌جێ‌هێشت، ئێستا ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌م به‌رپه‌رچه‌ی ئاراس ئابراهامیان  سوید مه‌دالیا برۆنزه‌که‌شی لێبسه‌ندرێته‌وه‌.

nazanin.mahmod@sr.se    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".