Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چه‌ند هه‌واڵێکی ڕۆژ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 augusti 2008 kl 16.14

‌ خوێنی خۆت له‌سه‌ر خۆت‌ گه‌ر له‌ کاتی ڕاهێنانی سه‌ربازیدا کوژرایت!

له‌مانگی مای 5 ی رابوردوودا بوو‌ لاوێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵانه‌ له‌ کاتی مه‌شقی سه‌ربازیدا له‌ یه‌کێک له‌ نیمچه‌ دوورگه‌کانی شارگۆرده‌نی (Skärgården) ده‌ره‌وه‌ی ستۆکهۆلم به‌ر گوله‌ که‌وت ژیانی له‌ده‌ست دا. ئه‌و ڕووداوه‌ بووه‌ جێی پرسیاری زۆر لایه‌ن له‌وانه‌ ده‌سته‌ی کارمه‌ندانی سه‌ربازی، که‌ پێیان وایه‌ ئه‌و لاوه‌ به‌ فه‌رمانی به‌رپرسی ڕاهێنانه‌ره‌که‌ی‌ به‌ گه‌میه‌یه‌کی جه‌نگی چوه‌ته‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ی که‌بۆی دیاری کراوه‌ و پاشان کوژراوه‌. له‌ به‌دوادا چون ولێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌رانی ئاماده‌ له‌و ڕووداوه‌دا پاساویان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ پێشتر قه‌ده‌غه‌کراوه‌ وه‌ک سنوری راهێنان بۆیه‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ لاوه‌ نه‌ئه‌بوو فه‌رمانی به‌رپرسی راهێنانه‌که‌ی جێبه‌جێ بکات، گوایه‌ فه‌رمانه‌که‌ به‌ گاڵته‌ دراوه‌ و مه‌به‌ست له‌ جێبه‌جێ کردنی نه‌بووه‌. ئێستا پاساوی ئه‌و فه‌رمانده‌رانه‌ که‌ سه‌ربازه‌ کوژراوه‌که‌ تاوانبارده‌که‌ن به‌ هه‌ڵه‌، بوه‌ته‌ جێێ مقۆ مقۆ له‌ مێدیاو که‌سانی ڕه‌خنه‌گر که‌ ئایا ئه‌کرێت له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدا فه‌رمانی به‌گاڵته‌ بدرێت، به‌تایبه‌ت که‌ بزانرێت ئه‌و فه‌رمانه‌ ژیانی که‌سێک ده‌خاته‌ به‌ر مه‌ترسی کوشتن.

.................................................

کۆمه‌کی به‌خێوکردنی منداڵ ژیانی خێزان دژوارتر ده‌کات

له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا له‌ سه‌ره‌تای مانگی 7ی ڕابوردوودا  کۆمۆن و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا Landsting ده‌رکه‌وت‌ که‌ نزیکه‌ی له‌ سه‌دا 40 ی کۆمۆنه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا نیازی خستنه‌ کاری بڕیاری کۆمه‌کی به‌خێوکردنی منداڵیان نه‌بووه‌‌. له‌ ژماره‌ی 238 کۆمۆن ته‌نها 99 کۆمۆن بڕیاریان دا‌ که‌ ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ کار. له‌و 99 کۆمۆنه‌ش ته‌نها 15 یان بڕیاریان دا یاساکه‌‌ بخه‌نه‌ کار.  به‌پێێ ئه‌و بڕیاره‌ دایک و باوکی منداڵ بۆیان هه‌یه‌ که‌ بۆماوه‌ی نیوه‌ ساڵێک یه‌کێکیان  ئه‌رکی به‌خێوکردنی منداڵه‌که‌یان بگرنه‌ ئه‌ستۆو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ مانگی 3000 کرۆن وه‌ربگرن،  مافی وه‌رگرتنی ئه‌م کۆمه‌که‌ مادیه‌ بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ نیه‌ که‌ بیمه‌ی بێکاری akassa یاخود بیمه‌ی دایکوباوکایه‌تی föräldrarförsäkring یان هه‌یه‌.

هه‌ندێک هاووڵاتی پێیان وایه‌ به‌کار خستنی یاسای کۆمه‌کی دایک و باوکان بۆ سه‌رپه‌رشتی به‌خێوکردنی منداڵه‌کانیان ته‌ڵه‌یه‌که‌ بۆ ژنان ده‌نرێته‌وه‌. چونکه‌ پێشتر له‌ ساڵی 1994 دا هه‌مان یاسا هه‌بوو پاشان ده‌رکه‌وت که‌ زۆرینه‌ ژنان  یان دایکان بوون که‌ له‌ماڵه‌وه‌ ده‌مانه‌وه‌ بۆ به‌خێو کردنی منداڵه‌کانیان به‌رامبه‌ر به‌ کۆمه‌کێکی ئێجگار که‌م. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م کۆمه‌که‌ ژنانی له‌ بازاڕی کار و چالاکیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ دوورئه‌خسته‌وه‌. ئێستاش پاش دوومانگ له‌به‌گه‌ڕخستنی ئه‌و بڕیاره‌ زۆرینه‌ی خێزانی منداڵدار به‌ نیازیان نیه‌ کۆمه‌کی به‌خێوکردنی منداڵ وه‌ربگرن، چونکه‌ پێیان وایه‌ به‌ 3000 کرۆن ژیان ناچێته‌ پێش.

..........................

له‌ کاتێکدا به‌شه‌کانی تری جیهان له‌ زیادبون و گه‌نجبونه‌وه‌دان ئه‌روپا پیرده‌بێت وبه‌ره‌و که‌مبونه‌وه‌ ده‌چێت

ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گۆرانکاری دیمۆگرافیدایه. ئه‌مه‌ به‌پێی زانیاری توێژه‌رێکی ئه‌ڵمانی Reiner Klingholz که‌ گه‌ربێتوو پرۆسه‌ی کۆچ له‌ولاتانی تره‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا  نه‌بزوێنرێت ئه‌وا زۆر له‌ ناوچه‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپی له‌ دانیشتوان به‌تاڵده‌بنه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ زۆربه‌ی ووڵاتانی تر له‌ جیهاندا ژماره‌ی  دانیشتوانی لاویان زۆر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌وروپایه‌کی پیر. به‌پێی چاوه‌ڕوانیه‌کانی ئه‌و توێژه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌، له‌ساڵی 2050دا ژماره‌ی دانیشتوانی ووڵاتانی ئه‌وروپا له‌ 52 ملیۆن که‌سه‌وه‌ که‌مده‌بێته‌وه‌ بۆ 447 ملێۆن که‌س. بۆیه‌ ئه‌و ده‌ڵێ پێویسته‌ ووڵاتانی تری ئه‌وروپاش چاو له‌ نمونه‌ی سوید بکه‌ن و ئه‌وانیش پێشوازی زیاتر له‌ کۆچبه‌ران بکه‌ن.

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".