Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چه‌ند هه‌واڵێکی ڕۆژ

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 26 augusti 2008 kl 16.26

سوید هێزی سه‌ربازی چاودێر و یارمه‌تی لۆجستی ده‌نێرێته‌ گورجستان

دوێنێ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ حکومه‌تی سوید له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاساییدا، بڕیاری دا که‌ به‌ شداری له‌ چالاکیه‌ پلان بۆدانراوه‌کانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئه‌وروپا OSSE له‌ گورجستان بکات. ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌ ڕێکخراوی ناوبراو په‌نای بردۆته‌ به‌ر سویدو ووڵاتانی تری ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه،‌ تا به‌ هێزی سه‌ربازی چاودێر هه‌روه‌ها به‌ سامانی لۆجستی تر هاوبه‌شی له‌ چالاکیه‌کانیاندا له‌ گورجستان بکه‌ن. هه‌رسه‌باره‌ت به‌ پرسی گۆڕانکاری و کێشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی  نێوان گورجستان وڕوسیا سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید فرێدریک ره‌ینفێلد (Fredrik Reinfeldt)  داوا له‌ڕوسیا ده‌کات ڕێز له‌ سه‌روه‌ری هه‌رێمی گورجستان بگرێت و هێزه‌کانی له‌ووڵاته‌ به‌پێێ پلانی ئاشتی پێشنیارکراو له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه‌، بکشێنێته‌وه‌.

دوێنێش له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوو (Angela Merkel) به‌ڕێوه‌به‌ری حکومه‌تی ئه‌ڵمانی و ڕه‌ینفێلد له‌ باره‌گای تایبه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه‌ له‌  ‌) ( Rosenbad پاش دیاری کردنی هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه‌ئامێزیان به‌رامبه‌ر به‌ ڕوسیا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندی له‌ چوارچێوه‌ی کاری باشدا له‌گه‌ڵ ڕوسیادا پێشوازی لێده‌کرێت. (Anders Mellbourn) پسپۆڕ له‌بواری پرسه‌کانی سیاسه‌تی ده‌روه‌دا، سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵویسته‌ دووقۆڵیانه‌یه‌ی سوید و ئه‌ڵمانیا لێکدانه‌وه‌ی هه‌یه‌.

بێ شک سوید به‌په‌رۆشی ئه‌وه‌وه‌بوو که‌ هاوهه‌ڵوێستی و هاوده‌نگی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا سه‌باره‌ت به‌ پرسی گورجستان دیاریبکات، هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا (Anders Mellbourn) ده‌ڵێ ئه‌م هاوده‌نگیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا  گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی که‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌ندامێکی دیار و گرنگی یه‌کێتی ئه‌وروپایه‌.

له‌سه‌ره‌تای کێشه‌ی گورجستاندا سوید هه‌ڵوێستێکی ڕه‌قتری به‌رامبه‌ر به‌ ڕوسیا هه‌بوو وه‌ک له‌ ئیستا که‌ ده‌بینین سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌ینفڵد ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی وولاتانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ روسیادا به‌ ئاسای و جاوه‌ڕوانکراو داده‌نێت، ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی وه‌زیری ده‌روه‌ی سوید (Carl Bild) ه‌ که‌ له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌کانی ڕوسیا بۆ گورجستان ڕه‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵویستی ڕوسیا گرت.

(Anders Mellbourn) پسپۆڕ له‌بواری پرسه‌کانی سیاسه‌تی ده‌روه‌دا ده‌ڵێ، به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌توانم بڵێم که‌ هه‌ڵویستی په‌له‌ و به‌تاوی وه‌زیری ده‌روه‌ کاڵ بیلد سه‌رسوڕهێنه‌ربوو. به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵویستی پێشوی وه‌زیری ده‌روه‌ که‌ تاڕاده‌یه‌ک له‌ هاوکاریه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا باش بوون. 

پرسیارێک که دێته‌ گۆڕێ ئه‌وه‌یه‌ ئایا په‌یوه‌ندیه‌کانی سوید به‌ هاتنه‌ کایه‌ی هه‌لومه‌رجی نوێی پاش جه‌نگی ڕوسیا له‌گه‌ڵ گورجستان گۆڕاوون؟ گه‌ر وایه‌ ئایا به‌ئه‌ندامبوونی سوید له‌ په‌یمانی ناتۆدا شتێکی چاوه‌ڕوانکراوه‌؟

من پێم وانیه‌ پرسی ئه‌ندامبوون له‌ ناتۆدا له‌گه‌ڵ گۆرانکاریه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه‌، چونکه‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ بێهێزی و بێ ڕۆڵی ناتۆیان دووپات کرده‌وه‌، به‌ڵام( Anders Mellbourn ) ده‌ڵێ بێشک هه‌ڵوێستی سوید له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی تایبه‌ت به‌ ئاسایش و پاراستن له‌گه‌ڵ ڕوسیادا گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا هاتووه‌ و بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ وه‌ستێنراون.

..................................

وه‌زیری کۆچ داوای دانانی مه‌رجی ڕوون و دیاریکراو له‌سه‌ر په‌نابه‌ران ده‌کات

(Tobias Billström) وه‌زیری کۆچ و ئه‌ندام له‌ (Arbetsgrupp mot utanförskap och segregation) گروپی کارکردن دژ به‌ په‌راوێزی و بێکاری په‌نابه‌ران، له‌ ووتارێکی هاوبه‌شدا که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی (DagensNyheter)داگه‌نس نیهێته‌ر ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا بڵاوبۆته‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ کاره‌ڕیفۆرمیه‌کانی حکومه‌تی تایبه‌ت به‌ بارودۆخ و پرسی په‌نابه‌ران ده‌گرن، گوایه‌ ئه‌و کارانه‌ی تا ئێستا کراون به‌س نین. وه‌زیری کۆچ و چه‌ند ئه‌ندامێکی تری حکومه‌ته‌که‌ی راینفێڵد جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ تائێستا حکومه‌ت زۆر خاوو خلیچکانه‌ کاری کردوه‌و ڕوون و ئاشکرایانه‌ مه‌رجه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌یان بۆ که‌سانی کۆچ هێناو له‌ کلتوره‌ جیاوازه‌کانی تره‌وه‌ بۆ سوید دیاری نه‌کردووه‌.

هه‌ندێک له‌و مه‌رجانه‌ی که‌ ئه‌م گروپه‌ پێیان وایه‌ مه‌رجن و ده‌بێت که‌سی په‌نابه‌ر ڕوون و ئاشکرابێت بۆی کا‌تێک دێته‌ سوید، یه‌کێککیان ئه‌وه‌یه‌ که ده‌بێت هه‌ر‌ له‌سه‌ره‌تای پێشوازی کردن له‌ په‌ناخواز ڕیکارو ڕێبازی کاریان ده‌ستنیشان بکرێت، مه‌رجێکی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌نابه‌ر ده‌بێت له‌وشوێنه‌دا بژی که‌ کاری بۆ دابین ده‌کرێت تێیدا. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ی دێته‌ سوید ده‌بێت خۆی خۆی بژیێنێت و پشت به‌ حکومه‌ت و که‌س وکار نه‌به‌ستێت. ئه‌مانه‌و چه‌ندین مه‌رجی تر .

هه‌روه‌ها وه‌زیری کۆچ و هاوکارانی له‌ حکومه‌تدا ڕه‌خنه‌ له‌ دڵفراوانی تاڕاده‌ی گوێپێنه‌دانی سیاسه‌تی سوید ده‌گرن که‌ هیچ جۆره‌ سنورێکیان بۆ ماوه‌ی وه‌رگرتنی (Bidrag) یارمه‌تی و کۆمه‌کی ئابووری دانه‌ناوه و به‌ڕای  (Tobias Billström) وه‌زیری کۆچ و ئه‌ندامانی  گروپی کارکردن دژ به‌ په‌راوێزی و بێکاری په‌نابه‌ران، ده‌بێت سنوری بۆ دابنرێت.

.................................................

گه‌ر ناوێکی عه‌ره‌بی یان ئیسلامیت هه‌یه‌، ئه‌وا چاوه‌رێبه‌ له‌گه‌ڵ بانکه‌که‌تدا توشی کێشه‌ ببیت. 

(ئه‌حمه‌د ویزی) له‌ڕێێ ئتنته‌رنێته‌که‌یه‌وه‌ پاش کڕینی چه‌ند پارچه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ ئامێرێکی کاره‌بایی  خه‌ریکی دانی پاره‌که‌ی بوو له‌ڕێی کۆنتۆکه‌یه‌وه‌ که‌ سه‌ربه‌ سکاندیا بانکه‌ (Skandiabanken) ، به‌ڵام شتێک که‌ بووه‌ سه‌رسوڕمانی ئه‌وو و ڕه‌نگه‌ ئێوه‌ی گوێگریش سه‌رتان لێێ بسوڕمێ ئه‌وه‌بوو، که‌ نامه‌یه‌کی بۆهات که‌ ئه‌و ناتوانێ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ڕێ ئینته‌رنێته‌وه‌ بنیرێته‌ سه‌ر کۆنتۆی ئه‌و شه‌ریکه‌ ئه‌ڵمانیه‌ی که‌ ئه‌حمه‌د ئامێره‌ کاره‌باییه‌که‌ی لێکڕیبوو. کاتێک ئه‌حمه‌د ته‌له‌فۆن بۆ بانکی سکاندیا ده‌کات تا له‌و هه‌ڵه‌یه‌ بکۆڵێته‌وه‌ پێیان ووت ئێمه‌ بانکه‌که‌مان به‌رگرێکی تایبه‌تی داناوه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ناوانه‌ی که‌ ئیسلامین وه‌ک ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د و مه‌حمود و چه‌ند ناوی تر، کاتێک یه‌کێک بیه‌وێت پاره‌ بنێرێته‌ سه‌ر بانکی که‌سێکی تر. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ له‌سویددا 4100 که‌س ناویان ئه‌حمه‌ده‌.

(ئه‌حمه‌د وه‌یزی) که‌ خۆی ده‌ڵی من نیوه‌ی ته‌مه‌نم له‌سویددا به‌سه‌ربردوه‌ هه‌رگیز توشی هه‌لاواردنی له‌وجۆره‌ نه‌هاتووم، بۆیه‌ ئه‌و کیشه‌یه‌ی بردۆته‌ لای نوێنه‌رایه‌تی دژ به‌ هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌یی، تا ئه‌وان له‌و پرسه‌ بکۆڵنه‌وه‌، له‌به‌دواداچون و لێپرسینه‌وه‌ له‌ بانکی سکاندیا

(Lena Hök)  سه‌رۆکی به‌شی زانیاریه‌کان ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یکه‌ین ئه‌نجامدانی هه‌مان ئه‌و ڕێسایانه‌ ده‌که‌ین که‌ ووڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا دایان ناوه‌. ‌ به‌پێی ئه‌وڕێسایانه‌ش ئه‌ندامه‌کانمان گه‌ر ناوی عه‌ره‌بیان هه‌بێت ده‌بێت زانیار و به‌ڵگه‌ی زیاتر بده‌ن تا دڵنیابین له‌ ناووزانیاریه‌کانیان و دڵنیا بین که‌ ئه‌وان له‌لیستی تیرۆسیستاندا نین.

به‌رامبه‌ر به‌م ڕووداوه‌و هه‌ڵویستی بانکی سکاندیا، (Tomas Tetzell) سه‌رۆکی پرسه‌ یاسایه‌کان له‌ ڕێکخراوی سه‌ر به‌ یه‌کێتی بانکه‌کانی سوید ده‌ڵێ بانکه‌کانی سوید به‌پێی یاسا بۆیان هه‌یه‌ و ده‌بێت به‌دواداچوون بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌وناوانه‌، به‌ڵام به‌دواداچوونه‌کان نابێت ڕێگربن له‌به‌رده‌م کاری ئه‌ندامانی با‌نکه‌کاندا و نابێت ڕێ له‌ پاره‌ ناردن و وه‌رگرتیان له‌ڕێی کۆنتۆکانیانه‌وه‌ بگیرێت. 

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".