Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئوێز نووژه‌ن، به‌رئه‌ندامی باشترین پێشکه‌شکاری تله‌فزیۆنی سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 september 2008 kl 14.57

دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو (٨/٩/٢٠٠٨)، باشترین به‌رنامه‌ی تله‌فزیۆنی و باشترین پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی تله‌فزیۆنی له‌ سوید، له‌ دوازده‌ بواری جودادا خه‌ڵات ده‌کرێن. یه‌کێ له‌ به‌رئه‌ندامان، ئوێز نووژه‌ن، ئه‌کته‌ری شانۆی کۆمیدی و پێشکه‌شکاری به‌ڕه‌گه‌ز کوردی تله‌فزیۆنی سویده‌.

ئه‌م خه‌ڵاتکرانه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمێی به‌شکۆدا له‌ هۆڵی مه‌زن و ڕازاوه‌ی ئانێکسی گلووبن له‌ ستۆکهۆڵم، به‌ڕێوه‌ده‌چێ و له‌ سه‌عات هه‌شتی شه‌وی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، هه‌شتی سێپتێمبه‌ر، به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆش له‌ که‌ناڵی پێنجی تله‌فزیۆنه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مساڵ، بۆ چواره‌مین ساڵ، خه‌ڵاته‌که‌ له‌ دوازده‌ بواری جیای تله‌فزیۆنیدا بڵاو ده‌به‌شرێن‌: باشترین به‌رنامه‌ی ڕابواردن و سه‌رگه‌رمی، باشترین به‌رنامه‌ی دراما، باشترین به‌رنامه‌ی کۆمێدی، باشترین به‌رنامه‌ی منداڵان، باشترین به‌رنامه‌ی شێوه‌ژیان، باشترین به‌رنامه‌ی ده‌نگوباس، باشترین به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ر له‌ ئاخر باشترین به‌رنامه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی.

باشترینی ئه‌و دوازده‌ به‌رنامانه، له‌ لێکدانه‌وه‌ی ١٥٠ تا ٢٠٠ لێزانی تله‌فزیۆنیه‌وه‌ ده‌رده‌که‌ون به‌ڵام خه‌ڵکیش واتا بینه‌رانیش ده‌نگی خۆیان هه‌یه‌ له‌ به‌شێکی‌تردا ‌. ئه‌ویش سێ به‌شی باشترین پێشکه‌شکاری ژن، باشترین پێشکه‌شکاری پیاو، وه‌ باشترین به‌رنامه‌ی تله‌فزیۆنی.

ئوێز نووژه‌نی به‌ڕه‌گه‌ز کورد که‌ سیمای ناسراوه‌ی سه‌ر شانۆی کۆمیدیی سویده‌ و که‌م کوردی نیشته‌جێی سوید هه‌یه‌ نه‌یناسێ، یه‌کێک له‌و پێنج به‌رئه‌ندامه‌یه‌ که‌ توانیویه‌تی له‌ به‌شی باشترین پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی تله‌فزیۆندا، بگاته‌ قۆناغی کۆتایی.

ئوێز نووژه‌ن، تۆ به‌ خێر هاتی ستۆدیۆیا مه‌، ئه‌ز دخازم بزانبم چما گه‌لێ کورد ل سویدێ گه‌ره‌ ده‌نگێ خوه‌ بده‌ ته‌؟

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".