Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

به‌نزینی ئێتانۆل، نافرۆشرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 december 2008 kl 14.42

نیگه‌رانیی دارایی و دابه‌زینی ئاستی داواکردنی نه‌وت، وای کردووه‌ که‌ نرخی به‌نزین یه‌کجار زۆر داشکێ بۆ وێنه‌ له‌ هه‌ندێ ئیزگه‌ی به‌نزین‌لێداندا له‌ سوید، لیترێک به‌نزین له‌ خواره‌وه‌ی ده‌ کرۆنیش ده‌فرۆشرێت. ئه‌م هه‌رزانییه‌ به‌ لای خه‌ڵکه‌وه‌ شتێکی خۆشه‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ دیارکڕینی زیاتر بۆ منداڵه‌کان به‌ کار بێت.

داشکانی نرخی به‌نزین وای کردووه‌ که‌ خه‌ڵکانێکی که‌متر هه‌وڵ بده‌ن به‌نزینی ئێتانۆلدار به‌کار بێنن. له‌ گوێن ئاماره‌کان، له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، فرۆشی به‌نزینی ئێتانۆل، ٢۴ له‌سه‌د دابه‌زیوه‌.

یه‌کێک له‌و نیگه‌رانییه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ خوڵقاندوویه‌تی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌کنیکی نوێی ئوتومبیلی سازگار له‌ ته‌ک ژینگه‌، وه‌ پێش ناکه‌وێ و به‌ری پێ ده‌گیرێ. بۆ نموونه‌ ئوتومبێلی کاره‌بایی. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش، حیزبی ژینگه‌ داوا ده‌کات نرخی به‌نزین به‌رز بکرێته‌وه‌.

نرخی لیترێک به‌نزینی ئێتانۆلدار، له‌ سه‌ره‌تای مانگی نۆڤه‌مبردا، ٩٠ ئۆرێ به‌رز بۆوه‌ و ئێستا هه‌ر لیتره‌ی E85 گه‌یشتۆته‌: ٩ کرۆن و ٦٩ ئۆرێ. هێلێنا لیاندر، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی باجی په‌رله‌مانی سوید له‌ حیزبی ژینگه‌ پێی وایه‌ به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، له‌وانه‌یه‌ پلانه‌کانی ژینگه‌، تووشی تێشکان بکات.

ناسری سینا
nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".