Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و سیسته‌می هاوبه‌شی وزه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 december 2008 kl 14.44

که‌ش و هه‌وا و ئابووری، ئه‌مانه‌ پرسگه‌لی هه‌ره‌ گرنگی جڤینی باڵای وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بوون که‌ ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌م ناوه‌دا گفتوگۆیه‌کی به‌تین له‌ سه‌ر به‌سته‌ی پێشنیارکراوی ئه‌م یه‌کێتییه‌ بۆ وزه‌ و که‌شوهه‌وا، به‌رپا بوو. گرفته‌که‌ له‌وه‌ دایه‌ که‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌کانی ئه‌م یه‌کێتییه‌ که‌ هه‌ر ئێستا وزه‌ی پێویست له‌ ڕه‌ژی (که‌ربۆن) وه‌رده‌گرن بۆیان زه‌حمه‌ته‌ که‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی وزه‌‌ په‌یدا بکه‌ن. بۆ ئه‌م شته‌ش داوای کات و پاره‌یه‌کی زۆری یارمه‌تی له‌ وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ناو ئه‌م یه‌کێتییه‌ ده‌که‌ن.

مارگوت ڤالستروێمی سویدی، که‌ جێگری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپایه‌ ده‌ڵێ ئه‌مه‌ نائاسایی نییه‌ که‌ له‌ کۆتادا هه‌ر به‌وه‌ بشکێته‌وه‌ که‌ داوای پاره‌یه‌کی زۆر بکرێ تا سیسته‌می وزه‌ی وڵاته‌ هه‌ژاره‌کان ئاڵووگۆڕی به‌ سه‌ر دا بێت.

ناسری سینا
nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".