Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومه‌تی سوید، یارمه‌تیی پیشه‌سازیی ئوتۆمبێل ده‌دات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 december 2008 kl 14.45

وه‌زیری دارایی سوید ئاندێرش بۆریی مۆدێرات و وه‌زیری چالاکییه‌ ئابوورییه‌کان مۆد ئۆلۆفسۆنی سه‌ر به‌ حیزبی سه‌نته‌ر، ئه‌مڕۆ هه‌نگاوه‌کانی حوکوومه‌تیان بۆ یارمه‌تیگه‌یاندنی پیشه‌سازیی سوید له‌ بواری ئوتومبێلدا خسته‌ ڕوو.

حوکوومه‌تی سوید، ئاماده‌یه‌ سه‌رجه‌م بیست میلیارد کرۆن وه‌ک قه‌رزی مه‌رجدار بداته‌ ئوتۆمبیله‌کانی ساب و ڤۆڵڤۆ. هه‌روه‌ها شیرکه‌تێکی توێژینه‌وه‌ سه‌ر به‌ حوکوومه‌ت داده‌مه‌زرێت که‌ ڤۆڵڤۆ و ساب، به‌ هه‌ر دوو به‌شی ئوتۆمبیل و لۆری، تێیدا ده‌بنه‌ خاوه‌نبه‌ش. ئه‌م شیرکه‌ته‌ش، سی میلیارد کرۆنی ده‌درێتێ. جگه‌ له‌وانه‌ حوکوومه‌ت پێنج میلیارد کرۆنیش بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی ئه‌و شیرکه‌تانه‌ ته‌رخان ده‌کات که‌ هه‌ندێ به‌شی پیشه‌سازیی ئه‌و ئوتۆمبیلانه‌یان پێ سپێردراوه‌.‌

به‌ پێی قسه‌کانی مۆد ئۆلۆفسۆن، وه‌زیری چالاکییه‌ ئابوورییه‌کان، بیست میلیارد کرۆن گه‌ره‌نتیی متمانه‌یی ده‌درێته‌ ئه‌و شیرکه‌ته‌ی ئوتۆمبیلسازییانه‌ به‌و مه‌رجه‌ی له‌ مایه‌دانانی بانکی ئه‌ورووپی بۆ ته‌کنۆلۆژیی سازگار له‌ گه‌ڵ ژینگه‌دا، به‌شدار بن.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌و یارمه‌تییه‌ داراییانه‌ی سوید، بێ به‌رامبه‌ر نین و ده‌بێ هه‌ندێ ڕێسا بگرنه‌وه‌:
پیشه‌که‌ نابێ له‌ سوید بڕواته‌ ده‌ر؛ حوکوومه‌ت چالاک بێت به‌ڵام نه‌بێته‌ خاوه‌ن؛ درێژخایه‌ن بێت و سوید ئه‌م پیشه‌سازییه‌ تا بیست ساڵان ڕابگرێت؛ وه‌ هه‌روه‌ها ته‌رکیز بکرێته‌ سه‌ر تازه‌کردنه‌وه‌ و ئاڵۆگۆڕ، له‌ ئاراسته‌ی ئوتومبیلی سازگار له‌گه‌ڵ ژینگه‌.

ناسری سینا
nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".