Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هه‌ڵبژارده‌ی هه‌واڵه‌کانی 12 ی دیسه‌مبه‌ر

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 december 2008 kl 16.45

په‌یمانی ناسراو به‌ په‌یمانی لاڤال  (Laval avtal) پاش به‌دواداچوونێکی حکوومی   که‌ ئه‌مڕۆ‌  ئاشکراکرا، بوه‌ هۆی ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌ی به‌رپرسان له‌ سه‌ندیکاکان هه‌روه‌ها کرێکاروکارمه‌ندان. به‌پێی ئه‌م په‌یمانه‌ مافی ده‌ستێوه‌ردان و مه‌رج دانانی سه‌ندیکای کرێکاران  له‌سه‌ر ئه‌و کارگا بیانیانه‌ی ووڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا که‌ دێنه‌ سوید بۆ کارکردن، سنووردار ئه‌کرێت. واتا خاوه‌نکاری بێگانه‌ مه‌رجی بازاڕی کار و سه‌ندیکا نایگرێته‌وه‌ به‌مه‌رجێک له‌ په‌یمانی نێوان خاوه‌نکارو کرێکار مافه‌کانی ئه‌مه‌ی دوایی پارێزراوبێت.

ئه‌م په‌یماننامه‌ نوێیه‌ ته‌نها له‌ قازانجی خاوه‌نکارانی بێ باک و گوێپێنه‌ده‌ره‌ که‌ ڕه‌نگه‌ بێت له‌ سوید په‌یمانێکی نووسراو له‌گه‌ڵ کریکارانیدا پیشانی ئێمه‌بدات که‌ ڕه‌نگه‌ مه‌رجه‌کانی بازاڕی کاری سوید پڕ بکاته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا کرێکاران له‌ژێر هه‌لو مه‌رجێکی خراپتردا کاربکه‌ن. به‌ڕای وانیا لوندبی وێدین  Wanja Lundby-Wedin  به‌ڕیوه‌به‌ریڕێکخراوه‌ی سه‌راسه‌ری سه‌ندیکاکانی سوید  LO - Landsorganisationen i Sverige . جگه‌ له‌مه‌ Wanja Lundby-Wedin پێی وایه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ په‌یمان به‌ستنه‌ له‌گه‌ڵ کارگه‌ بیانیه‌کاندا ئه‌بێته‌ هۆی خراپکردنی باری بازاڕی کار بۆ کارگه‌و کرێکاران له‌ سویدیش.

له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌ی سه‌رۆکی سه‌ندیکاکانی سویدا، یاسا ناسی بواری مافی کار له‌ ناوه‌ندی بازرگانی و پیشه‌سازیی سویدی لارش یێلنه‌ر Lars Gellner ڕه‌زامه‌ندی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م په‌یمانه‌ نوێیه‌ ده‌رده‌بڕیت و ده‌ڵێت،  مه‌رج دانانی قورس له‌سه‌ر کارگه‌ و خاوه‌نکارانی بیانی که‌ دێنه‌ سوید بۆ کار هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مه‌رجه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌ستی جووڵه‌ی کار ده‌کات. هاوڕا له‌گه‌ڵ ئه‌مدا وه‌زیری بازاڕی کار سڤێن ئۆتۆ لیتۆرین Sven Otto Littorin ده‌ڵێت ئێمه‌ به‌م په‌یمانه‌ ئه‌مانه‌وێت سیاسه‌ت له‌ په‌یمانه‌کانی مووچه‌ وپه‌یوه‌ندی نێوان خاوه‌نکار و کریکار هه‌روه‌ها نێوان کارگه‌کانی ووڵاتانی بێگانه‌ به‌ دوور بگرێن و ئیتر پێویستمان به‌ خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ ده‌قی یاساکانی مووچه‌ و ڕوونکردنه‌وه‌ی خاڵه‌کانی نێو په‌یمانی هاووبه‌ش (کۆلێکتیڤ ئه‌ڤتاڵ - kollektivavtal) نه‌بێت.


له‌ کۆبونه‌وه‌کانی دوێنی یه‌کێتی ئه‌وروپادا بۆ پرسی ژینگه‌ و به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی نوێگه‌ڕ، هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ووزه‌ هاتووه‌ گوایه‌ پێشتر قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌ نیگه‌رانی بۆ ووڵاتانێک دورستکردبوو که‌ ببێته‌ به‌ربه‌ست بۆ به‌ره‌وڕوبوونه‌وه‌ و به‌رگرتن له‌ پیسبوونی ژینگه‌، به‌ڵام پێ ده‌چێت ووڵاتانی ئه‌ندام گه‌شتوونه‌ته‌ دیار‌ی کردنی ڕێگه‌ چاره‌. ووڵاتانی ڕۆژهه‌لاتی ئه‌وروپا‌ له‌م پرسه‌دا زیاد له‌ ووڵاتانی تری ئه‌ندام له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپادا مه‌به‌ست بوون و پلانێکی تایبه‌ت به پرسی ژینگه‌ بۆیان گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌کاتێکدا که‌ زۆرینه‌ی ئه‌م ووڵاتانه‌ به‌شێکی به‌رفراوانی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌یان پشت به‌ خه‌ڵووز ئه‌به‌ستێت.  ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌ پلان و ڕێکه‌وتنی ووڵاتانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ پرسی ژینگه‌ ناڕه‌زایی ناوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا یه‌ که‌ ووڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا مۆڵه‌تی ده‌رهاویشته‌ی دژ به‌ژینگه‌ ئه‌دات به‌ چه‌ندین له‌ کارگه‌کان به‌تایبه‌ت ئاوانه‌ی که‌ ووزه‌یان پشت به‌ خه‌ڵووز ئه‌به‌ستێت. پسپۆڕی بواری ژینگه‌ له‌ خه‌زێنه‌ی جیهانی بۆ پرسی سروشت و ژینگه‌ یۆن نوردبو John Nordbo ئه‌ڵێت ڕێکه‌وتنه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ پرسی ژینگه‌ ئاماژه‌ی خراپ ئه‌داته‌ ووڵاتانی تر که‌ ئه‌وروپا توانای مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ پرسی ژینگه‌دا نیه‌.

کام ووڵاته‌ و کام لایه‌نه‌ ئه‌بێت ئه‌رکی جه‌رجی زیاتر و چالاکی و کارڕایی زیاتر بخه‌نه‌ گه‌ڕ هێشتا له‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کۆبونه‌وانه‌دا ده‌رنه‌وکه‌وتوه‌، به‌ڵام هه‌موو ووڵاتان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌ئابووریه‌ ی که‌ بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ داڕێژرا. هه‌ر به‌ پێی ئه‌نجامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌کانی دوێنێی یه‌کێتی ئوروپا له‌ پۆزنان Poznan که‌ شارێکه‌ له‌ پۆڵۆنیا و کۆبوونه‌وه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ پرسی ژینگه‌ له‌وێ به‌رده‌وامه‌، بڕیاره‌ فشار زیاتر له‌سه‌ر ووڵاتانی ناسراو به‌ ووڵاتانی جیهانی سێیه‌م دابنرێت که‌ له‌ ده‌رهاویشته ‌دژ به‌ ژینگه‌کانیان که‌مبکه‌نه‌وه‌. وه‌ڵامی ئه‌و ووڵاتانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ووڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نه‌کانی دوونیا که‌ زۆرینه‌یان له‌ ئه‌وروپان ئه‌رک و به‌رپرسیه‌کاناین به‌رامبه‌ر به‌ پیسبوونی ژینگه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ ووڵاتانی جیهانی سێیه‌م ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ ووڵاته‌ پیشه‌سازیه‌ پێشکه‌وتووه‌کان مێژووییه‌کی درێژیان له‌ پیسکردنی ژینگه‌دا هه‌یه‌.


به‌پێی به‌داواداچونێکی به‌رنامه‌ی کالیبه‌ر Kaliberله‌ که‌ناڵی p 1  له‌ ڕادیۆی سوید ده‌رکه‌وتووه‌، که‌ پۆلیس و کارمه‌ندانی زیندانی له‌ ماریاستاد Mariastad هۆکاربوون له‌ گیان له‌ده‌ستدانی یه‌کێک له‌و زیندانیانه‌ی که‌ له‌ مانگی فێبرواری ڕابووردودا و له‌ هه‌وڵێکی خۆکوشتندا له‌ یه کێک له‌ ژووری گه‌رماوه‌کاندا له‌ زیندان خۆی هه‌ڵواسیبوو، به‌پێی به‌دواداچونه‌کان ده‌رکه‌وتوه‌ گوایه‌ ده‌کرا ژیانی ئه‌و کووڕه‌ گه‌نجه‌ ڕزگاربکرێت گه‌ربهاتبا پۆلیس ڕێگه‌ی به‌ تیمی فریاگوزاری بدایه‌ زوو گه‌نجه‌که‌ دابگرن و یارمه‌تی ژیانه‌وه‌ی بده‌ن، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌، زانیاریه‌کان ده‌ریانخستووه،‌ پۆلیس خه‌ریکی وێنه‌ گرتنی ڕووداوه‌که‌و کوڕه‌ گه‌نجه‌ که‌ بووه‌. 

”ته‌نها بیرم لای ئه‌وه‌یه‌ که‌ پۆلیس وێنه‌ی کوڕێکی هه‌ڵواسراوی بۆچیه‌، له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ دایبگرن و یارمه‌تی ژیانه‌وه‌ی بده‌ن”، ئه‌مه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی برای زیندانیه‌ کۆچکردوه‌که‌یه‌.  هه‌ر به‌ پێێ زانیاریه‌کان‌  کارمه‌ندانی زیندانیه‌که‌ش له‌بری داگرتنی گه‌نجه‌ خۆ هه‌ڵواسکه‌ و یارمه‌تیه‌ فریاگوزاریه‌کان ده‌رگایان داخستووه‌و ته‌له‌فۆنیان بۆ ئه‌مبولانس کردووه‌. پاش ئه‌وه‌ی که‌ تیمی فریاگوزاری بووژانه‌وه‌ی دڵیان بۆ گه‌نجه‌که‌ ئه‌نجامداوه‌ ژیاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام پاش دووڕۆژ گیانی له‌ده‌تداوه‌. پار ئولێ ترێسکمان Per Ole Träskman پرۆفێسۆری پرسی سزا پێی وایه‌ که‌ ئه‌و پۆلیسانه‌ی هاتوونه‌ته‌ شوێنی ڕوداوه‌که‌و له‌بری ڕێگه‌ دان به‌ تیمی فریاگوزاری وێنه‌ی ڕووداوه‌که‌یان گرتووه‌ ئه‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان لێبکرێت. ئه‌و ده‌ڵێت یه‌که‌م ئه‌رکی پۆلیس له‌ شوێنی ڕووداوێکی وادا دڵنیا بوونه‌ له‌وه‌ی که‌ که‌سه‌که‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ یان نا، بۆ ڕێگرتن له‌ ڕوودانی  مردنی نه‌ خوازراو.

نازه‌نین مه‌حموود

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".