Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌ هه‌واڵه‌کانی ئه‌مڕۆ 15ی دێسه‌مبه‌ر

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 december 2008 kl 16.58

گه‌وره‌ کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌لی ئه‌له‌کترۆنی  ئێلێکترۆلوکس (Electrolux)‌ به‌نیازه‌ 3000 له‌ کارمه‌ندان و کرێکارانی کارگه‌کانی له‌ماوه‌ی ساڵی 2009 که‌م بکاته‌وه‌. دابه‌زینی ئاستی داوای کڕیاران له‌ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکای باشوور هه‌روه‌ها سستی بارودۆخی بازاڕ به‌ گشتی به‌ هۆکاری ئه‌م کێشه‌یه‌ داده‌نرێت.  به‌رپرسی چاپه‌مه‌نی له‌ کۆمپانیای ئێلێکترۆلۆکس  ئه‌نده‌رش ئێدهۆلم Anders Edholm. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م گۆرانکاریه‌ ئه‌کاته‌وه‌.

به‌شی کارگه‌کانی ئه‌م کۆمپانیایه‌ له‌ سوید په‌یوه‌ند به‌م کێشه‌یه‌وه‌، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت زیاتر کارمه‌ندان وه‌ک له کرێکاران زه‌ره‌رمه‌ندبن. شایه‌نی باسه‌ کۆمپانایی ئێلێکترۆلۆکس  کارگه‌کانی له‌ Ljungby, Mariestad, Motala, Nygård i Lilla Edet و هه‌روه‌ها نوسینگه‌ی سه‌ره‌کیان له‌ ستۆکهۆلمه‌.  

جگه‌ له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی سنوری به‌رهه‌مهێنان و ژماره‌ی کارمه‌ندان و  کرێکارانی چاوه‌ڕێ ده‌کرێت کۆمپانیای ئێلێکلترۆلۆکس، سنوری به‌رهه‌مهێنانی بۆ ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ، که‌ ئاستی خه‌رجی به‌رهه‌مهێنان تێیاندا نزمه،‌ بگوێزێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ڕێگه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی زیاتری کارمه‌ند و کرێکارانی کۆمپانیای ئێلێکترۆلۆس خۆش بکات. جێی باسه‌ که‌ ئه‌م کۆمپانیایه‌ 57 هه‌زار کارمه‌ندی له‌ ئاستی جیهاندا هه‌یه‌، نزیکه‌ی 2400 له‌وانه‌ له‌ سویدن و هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له‌ دوو له‌ کارگه‌ سویدیه‌کانی ئه‌م کۆمپنیایه‌ له‌ یونگبی و ماریاستاد نزیکه‌ی 200 کارمه‌ند کاره‌کانیان پێ جێهێڵراوه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ وه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنان بۆ ماوه‌ی مانگێک.

...............................................

بڕیاره‌ بڕه‌ پاره‌ی په‌ناخوازی  داگسئێرشێتنینگ (Dagsersättning) زیادبکرێت، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ 14ساڵه‌ ڕێژه‌ی یارمه‌تی دارایی په‌ناخوازان زیاد نه‌کراوه‌. ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی که‌ دێنه‌ سوید ناچارن  به‌ نزمترین ئاستی بژێوی گوزه‌ران بکه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرن به‌شی کڕینی پێداویستیه‌ ڕۆژانه‌کانیان وه‌ک خوارده‌مه‌نی، ناکات.

بۆ نموونه‌ خێزانێکی پێکهاتوو له‌ ژن و مێردێک و منداڵێک ڕۆژانه‌ که‌یان که‌ له‌ ده‌ستگای کۆچ میگره‌شونسڤێرکێت (migrationsverket) وه‌ریده‌گرن 150 کرۆنه وکۆی مانگێکی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ئه‌بێت به‌شی خواردن و جل و ده‌رمان و هه‌موو پێویستیه‌کانی تری ژیان بکات‌. سه‌رۆکی گشتی له‌ ده‌ستگای کۆچ  دان ئیلیاسۆنDan Eliasson ئه‌ڵێت ئه‌م پرسه‌مان خستۆته‌ به‌رده‌م حکوومه‌ت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ وده‌ڵیت بێ شک هه‌موو که‌سێک ئه‌بێت ژیانێکی له‌بار و ئاساییان  هه‌بێت ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌م مه‌رجانه‌ ژیانی که‌سانی په‌ناخواز ناگرێته‌وه‌. 

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ لێکۆڵه‌وه‌ری حکوومی  له‌م پرسه‌  سیۆرێن هێگروت Sören Häggrot.، ده‌ڵێت، له‌ ساڵی 1994 بڕه‌ یارمه‌تی په‌ناخوازان زیاد نه‌کراوه‌و پێویسته‌ به‌پێی ئاستی زیادبوونی نرخی شتوومه‌ک ئه‌و یارمه‌تیه‌ش زیادبکرێت. له‌ماوه‌ی دوومانگدا بڕیاره‌ لێکۆڵه‌وه‌ر له‌م پرسه‌  پێشنیازی سیاسه‌تی و پلانێ نوێی تایبه‌ت به‌ په‌ناخوزان بخاته‌ به‌رده‌م حکوومه‌ت. و له‌ئێستاوه‌ ئه‌کرێت بوترێت که‌ ڕێژه‌ پاره‌ی په‌ناخواز زیاد ئه‌کرێت، به‌ڵام چه‌ند و که‌ی هێشتا ڕوون نیه‌. جگه‌ له‌مه‌ بڕیاره‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ کارده‌که‌ن یان پراکتیکیان له‌ کارگه‌و ڕێکخراوه‌ سه‌ربه‌خۆکاندا هه‌یه‌، بڕه‌ پاره‌یه‌کی تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌یاندا وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها لێکۆڵه‌وه‌ری حکوومی سیۆرێن هێگروت ده‌ڵێت ڕێگه‌ ناده‌ین که‌ په‌ناخوازان وه‌ک ده‌ستی کاری هه‌رزان له‌لایه‌ن خاوه‌نکارانه‌وه‌ خراپ که‌ڵکیان لێوه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌نکارانه‌ی که‌ هه‌ست به‌ پرسیارێتی ئه‌که‌ن.

...........................................

دیسان هه‌واڵی تایبه‌ت به‌ په‌ناخوازان، ئه‌و منداڵ و مێردمندالانه‌ی که‌ وه‌ک په‌ناخواز به‌ته‌نها هاتوونه‌ته‌ سوید، بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ چه‌ند ساڵی داهاتوودا بنێردرێنه‌وه‌ ووڵاتی خۆیان.  له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا نزیکه‌ی 400 له‌و په‌ناخوازانه‌ داواکانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستگای کۆچ ئێستا له‌ خستنه‌ کاری ئه‌و پڕۆژه‌نوێیه‌دا که‌ هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی خێزانی ئه‌و منداڵ و مێرمنداڵه‌ په‌ناخوازانه‌ ئه‌دات.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستگای کۆچ خه‌ریکی په‌یوه‌نده‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگارانی باوه‌ڕپێکراو له‌ عێراق و ئێران هه‌روه‌ها ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا، به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی دایک و باوکی ئه‌و منداڵ و مێردمنداڵانه‌. بڕیاریشه‌ له‌سه‌رتای ساڵی نوێ وه‌ ده‌ست به‌و هاوکاریه‌ بکرێت. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ سه‌رۆکی پڕۆژه‌که‌ شێل تێریه‌ تورڤیک Kjell-Terje Torvik.، ده‌ڵیت مه‌رج نیه‌ دایک و باوک و خێزانی ئه‌و مێرمنداڵه‌ به‌ته‌نها هاتووانه‌ بۆ سوید له‌ ووڵاتی خۆیان بدۆزرێنه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ین لایه‌نێکی تر بۆ گرتنه‌ خۆی ئه‌و که‌سانه‌ بدۆزینه‌وه‌، بۆنموونه‌ ده‌ستگا حکوومیه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م باسه‌ چاره‌سازکاری ده‌روونیی  psykoterapeut پسیکۆتێراپێفت له‌ ده‌ستگای پارێزگاری منداڵان Rädda Barnen  Monica Brendler  ده‌ڵێت من باوه‌م وانیه‌ ئه‌م مندالانه‌ خێزانێکیان هه‌بێت بۆی بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌، گه‌ر خێزانێکیشیان هه‌بێت ئه‌وا توانای گرتنه‌وخۆو ئه‌رکی به‌خیوکردنی ئه‌و منداڵانه‌یان پێ هه‌ڵناسوڕیت، هه‌ربۆیه‌ گه‌ر که‌سێک نه‌بێت له‌و ووڵاتانه‌ی که‌ ئه‌و مناڵ و مێردمناڵانه‌ی لێوه‌ هاتوون ده‌بێت بڕیاری ناردنه‌ویان بوه‌ستێنرێت.

نازه‌نین مه‌حموود

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".