Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمۆنه‌کانی سوید داوای پشتگیری دارایی له‌ حکوومه‌ت ده‌که‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 16 januari 2009 kl 16.30

چه‌ند جارێک له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابووردودا و تائیستا کۆمۆن و هه‌رێمه‌کان بۆ به‌ر‌گرتنی قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌ داوای پشتگیری داراییان له‌ حکوومه‌ت کردووه‌. به‌ڵام تا ئێستا حکوومه‌ت گرگیه‌کی ئه‌وتۆی به‌و پرسه‌ نه‌داوه‌. گه‌ربیتوو حکوومه‌ت زووبه‌زوویه‌ک فریای کۆمۆنه‌کان نه‌که‌وێت، نزیکه‌ی 20 هه‌زار کار له‌ به‌ر مه‌ترسی له‌ده‌ستچووندان. به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانی ئینستیتیوتی بارودۆخی بازاڕ 11 ملیارد کرۆن له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوودا ده‌کرێت چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ بکات.

- خوێندنگاو که‌رتی خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆ به‌ساڵاچوان ئه‌بێت چالاکی خزمه‌تگوزاریه‌کانیان به‌رده‌وامبێت ئه‌گه‌رچیش قه‌یرانی ئابووری له‌ ئارادابێت. ئێڤا مای کالسۆن (Eva-Maj Karlsson) ڕاویژکاری کۆمۆن له‌ کۆمۆنی (ڤینده‌ل- Vindel) که‌ یه‌کێکه‌ له‌وکۆمۆنانه‌ی قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌ یه‌خه‌ی گرتووه‌، ئێڤا مای ده‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌بێت که‌ره‌سته‌ی ئابووری ته‌واومان هه‌بێت تابوانین سیسته‌می خۆشگوزه‌رانی به‌رده‌وامی پێبده‌ین. ئێستاش که‌ له‌ حاڵیکداین ڕێژه‌ی باج که‌مبۆته‌وه‌ ئه‌وا چاره‌مان نیه‌ جگه‌ له‌ پشتگیری حکوومه‌ت، به‌ڵام جێی داخه‌ که‌ ئه‌وان تائێستا به‌ده‌نگمانه‌وه‌ نه‌هاتوون.

وه‌ک جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌قسه‌کانی ئێڤا مای کالسۆن سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سویدی لارش ئۆلی (Lars Ohly) له‌ گفتوگۆیه‌کی که‌ناڵی P1 ی ڕادیۆی سوید که‌ به‌به‌شداری وه‌زیری کۆمۆنه‌کان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا، لارش ئۆلی ده‌ڵێت، ده‌مێکه‌ حکوومه‌ت ده‌ستبه‌رداری سیسته‌می خۆشگوزه‌رانی بوه‌و هۆکاریش ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکوومه‌ت هێشتا له‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتووه‌ که‌ بارودۆخی بازاڕ، به‌راوردبه‌‌ چه‌ند مانگی ڕابووردو، له‌پله‌یه‌کی تری قه‌یرانی ئابووریدایه‌. هه‌ربۆیه‌ لارش ئۆلی ئه‌ڵێت  وه‌ستاندنی یارمه‌تیه‌کانی حکومه‌ت بۆ کۆمۆن و هه‌رێمه‌کان تا دووساڵ سیاسه‌تێکی ‌بێده‌ربه‌ستانه‌یه‌ که‌ خوێندنگاو که‌رتی خزمه‌تگوزاری به‌ساڵاچوان نرخه‌که‌ی ئه‌ده‌ن.  

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ وه‌زیری کۆمۆنه‌کان له‌سه‌ر لیستی مه‌سیحیه‌ دیموکراته‌کان کریستدیموکراته‌رنا ماتس ئودێل  (Mats Odell)وه‌ڵامی لارش ئۆلی دایه‌وه‌و ووتی ئیمه‌ وه‌ک پارتی مه‌سیحیه‌ دیموکراته‌کان و هه‌موو پارته‌کانی تری هاوپه‌یمانێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له‌ سیسته‌می خۆشگوزه‌رانی هه‌ڵناگرین. به‌ڵام ئه‌بێت ده‌ست به‌ سه‌رچاوه‌ ئابووریه‌کانه‌وه‌ به‌شیوه‌یه‌ک بگرین که‌ به‌رگه‌ی ئه‌و ماوه‌ دژواره‌ بگرێت که‌ قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌ توشی هێناوین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".