Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومه‌تی سوید دیسان یارمه‌تیی بانکه‌کانی کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 februari 2009 kl 15.56

حوکوومه‌تی سوید ئه‌مڕۆ پاکه‌تێکی پشتیوانی له‌ بانکه‌کانی وڵاتی، به‌ بری په‌نجا میلیارد کرۆن پێشنیاز کرد به‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌رمایه‌ی ئه‌و بانکانه‌ دوو له‌ سه‌دی تر به‌هێز بکرێن.

له‌م پێیه‌دا فۆندێکی سه‌قامگیرکردن دامه‌زرا که‌  بانکه‌کان مه‌جبوورن هه‌رخۆیان به‌ دانی خه‌رجه‌که‌ی‌، ئابوورییه‌که‌ی دابین بکه‌ن. که‌چی ئه‌م پاکه‌ته‌ هه‌ندێ مه‌رجیشی به‌ سه‌ر دا فه‌رز کردوون بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌ی که‌ حوکوومه‌ت ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێ پاداشته‌ زۆره‌کانی سه‌رۆکان ڕابگرێ و زیادکردنی مووچه‌ی مانگانه‌ و هه‌قده‌ست بۆ دوو سالان ڕاوه‌ستێ. ماتس ئودێل وه‌زیری دارایی سوید له‌ کۆنفرانسی چاپه‌مه‌نیی خۆی بۆ ئه‌م ئامانجه‌ گوتی ئێمه‌ به‌م جۆره‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ له‌ بانکه‌کان ده‌که‌ین که‌ ئه‌وانیش به‌ش به‌ حاڵی خۆیان به‌رپرسێتیی کۆمه‌ڵایه‌تیی بگرنه‌ ئه‌ستۆ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".