Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆچهێنی عێراقی ڕوو له‌ فینلاند ده‌که‌ن.

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 februari 2009 kl 12.50

ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ فینلاند په‌نا ده‌خوازن، له‌ زیادکردنێکی به‌رده‌وامدایه‌. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن داڵده‌ بدرێن، خه‌ڵکی عێراقن. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ که‌وتووه‌ته‌وه‌ که‌ سوێد ئێستانه‌ په‌ناخوازان ڕه‌وانه‌ی عیراق ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام فینلاند هێشتا ده‌ستی به‌و کاره‌ نه‌کردووه‌. ڕه‌وی نوێی کۆچهێنه‌کان ئاوی دژمنایه‌تیکردنی ده‌ره‌کییه‌کانی له‌ فینلاند داوه‌.

ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ فینلاند په‌نا ده‌خوازن، له‌ زیادکردنێکی به‌رده‌وامدایه‌. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن داڵده‌ بدرێن، خه‌ڵکی عێراقن. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ که‌وتووه‌ته‌وه‌ که‌ سوێد ئێستانه‌ په‌ناخوازان ڕه‌وانه‌ی عیراق ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام فینلاند هێشتا ده‌ستی به‌و کاره‌ نه‌کردووه‌. ڕه‌وی نوێی کۆچهێنه‌کان ئاوی دژمنایه‌تیکردنی ده‌ره‌کییه‌کانی له‌ فینلاند داوه‌. ساڵی پار زیاد له‌ 4 هه‌زار که‌س په‌نایان له‌ فینلاند خواست، ئه‌مه‌یش زێده‌بوونی ژماره‌ی په‌ناخوازانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ به‌راورد به‌ ساڵی پێرار هه‌زار 5 سه‌د که‌س خۆیان پێی گه‌یاند. فینلاند قه‌ت دڵی په‌ناخوازان نه‌کێشاوه‌‌، به‌ڵام پێ ده‌چێت ئه‌م دیارده‌یه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبێت، که‌ وا خه‌ڵکی زۆری په‌نای لێ ده‌خوازن و هه‌رچییه‌کیش هه‌یه‌ دیاری ده‌خات که‌ ژماره‌ی په‌ناخوازانی له‌مساڵدا زێده‌تر ده‌کات.

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ فینلاند په‌نا ده‌خوازن به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک عێراقین، که‌ له‌و وڵاته‌دا ڕێیان ده‌درێت بمێننه‌وه‌، چون به‌ پێچه‌وانه‌ی سوێد، فینلاند کۆچهێنی عێراقی ڕه‌ت ناکاته‌وه‌. به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌ناخوازان له‌ ده‌ستگه‌ی کۆچی فینلانددا ـ ئێسکۆ رێپۆ فینلاند ڕێی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان ده‌گرینه‌ به‌ر

ـ رێپۆ ده‌ڵێت گومانی نییه که‌ ئێمه‌ بڕیاری خۆمان ده‌گرین و بڕیاری ده‌دگه‌ کارگێڕییه‌کانیشمان هه‌ن، که‌ ده‌یسه‌لمێنێت هیچ په‌ناخوازێکی عێراقی وڵاتبه‌ده‌ر نه‌که‌ین.

به‌گوێره‌ی دادگه‌ و ده‌ستگه‌ فینلاندییه‌کان، بارودۆخی عیراق له‌و جۆره‌ نییه‌ خه‌ڵکی بۆ بگێڕدرێته‌وه‌. ئه‌گه‌رچی ساڵی پار دۆخه‌که‌ ڕووی له‌ هه‌مواربوون کرد، فینلاند هێشتا له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ عێراق له‌ بارودۆخی شه‌ڕدایه‌.

ـ ئێسکۆ رێپۆی ده‌ستگه‌ی کۆچی فینلاند ده‌ڵێت ئێمه‌ لامان وایه‌ که‌ عێراق له‌ جۆره‌ ناکۆکییه‌کی چه‌کدارانه‌دایه‌، بۆیه‌ ناتوانین په‌ناخوازی بۆ بگێڕینه‌وه‌‌.

که‌ دوو وڵاتی دراوسێ و ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ دوو شیوه‌ی جیا داوای په‌ناخوازان هه‌ڵبسه‌نگێنن و لێک بده‌نه‌وه‌، به‌لای ئێسکۆ رێپۆوه‌ ـ کارێکی دڵخواز نییه‌ و ئه‌م ڕه‌وه‌ نوێیه‌ کۆچهێنه‌کانیش کێشه‌ ده‌نێته‌وه‌، یه‌ یه‌کێکیان دۆزینه‌وه‌ و سازکردنی خێوه‌تگه‌ی له‌باری کۆچهێنه‌کانه‌. یه‌کێکی تریان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م دۆخه‌ نوێیه‌ ته‌کانی به‌ دژایه‌تیکردنی ده‌ره‌کییه‌کان داوه‌، به‌تایبه‌ت له‌نێو ئه‌وانه‌دا که‌ پشتی پارتییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی فینلاند ـ فینلاندی ڕاستینه‌ ـ ده‌گرن که‌ به‌ لای ڕه‌گه‌زپارێزی ده‌گرێت. گه‌لێک هه‌ن‌ که‌وتوونه‌ته‌ ئه‌و بیره‌وه‌ که‌ بۆچی ده‌بێت پێویستیان بێت بژێوی په‌ناخوازانێکی زۆر دابین بکه‌ن، که‌ هه‌زاران فینلاندی به‌ هۆی ته‌نگژه‌ ئابوورییه‌که‌وه‌ له‌ کار لا ده‌درێن. حوکوومه‌تیش به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که‌ جڵه‌وی کۆچهێنه‌کانی به‌رداوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".