Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ده‌روونناسیی سوێد که‌موکورتیی تێکه‌وتووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 23 februari 2009 kl 16.22

چاره‌ی زۆره‌ملێی بواری ده‌روونناسی که‌موکورتییه‌کی زۆری پیوه‌ دیار که‌وتووه‌ و، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ په‌کیان له‌سه‌ر لێدوانی پزیشکی و پشتگیریی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌وتووه‌، زۆرجار به‌ ده‌واوده‌رمان چاره‌ ده‌کرێن و که‌ ده‌ردی گرفته‌کانیان ناخوات. سه‌رباری ئه‌مه‌یش جێوڕێی چاره‌سه‌رکردنیان کورتی هێناوه‌، که‌ شتێکه‌ سه‌رۆکایه‌تیی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ئاشکرای کردووه‌ و له‌وه‌ پێوه‌ داوای له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ کردووه‌، گورجێک تێوه‌بێت و بره‌وێک به‌م جۆره‌ چاره‌سه‌رییه‌ بدات. سوزان سوڤانتۆ ده‌ڵێت.

که‌موکورتییه‌کی تر که‌ ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی پێ داوه‌، منداڵانی گه‌لێک دایک و باوکی نه‌خۆش ده‌گێته‌وه‌ که‌ تاکوو ئێستا هیچ کۆمه‌کێکیان بۆ دابین نه‌کراوه‌، که‌ به‌لای سوڤانتۆوه پرسێکه‌ هێند هه‌ڵده‌گرێت کنه‌ بکرێت و کۆمه‌کی پێویست بۆ منداڵان دابهێنرێت.

کێشه‌یه‌کی تر هه‌یه‌، که‌ ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی نه‌خۆشی سارێژگه‌ ده‌روونییه‌کان له‌ سنووری داوه‌ و له‌و 4000 جێیه‌ی که‌ به‌رپا کراوه‌، ته‌نیا 40 ـیان له‌ کاتی لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا نه‌خۆشیان به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بوون و، پسپۆری شاره‌وانی و پارێزگاکانی سوێد ئینگ ماری ڤێسێلگرین، له‌ زوووه‌ ئاگای له‌م گرفته‌یه‌ و ده‌ڵێت پارێزگه‌ پێویستی به‌ پاره‌یه‌کی زۆرتری ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌‌. به‌ڵام ددان به‌وه‌یشدا ده‌نێت که‌ کاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری پارێزگه‌ کورتیان هێناوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".