Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

با‌ په‌ناخوازان بۆیان هه‌بێ ده‌سبه‌جێ کار بکه‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 februari 2009 kl 13.17

په‌ناخوازان ده‌بێ مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت‌ هه‌ر که‌ داوای نیشته‌جێبوونی خۆیان پێشکه‌ش کرد، بتوانن ده‌سبه‌جێ کاریش بکه‌ن. ئه‌مه‌ خاڵێکه‌ له‌و پێشنیارانه‌ی دوایین توێژینه‌وه‌ی  سیاسه‌تی په‌نابه‌روه‌رگرتنی سوید، ئه‌مڕۆ پێشکه‌ش به‌ وه‌زیری کۆچ توبیاس بیلستروێمی ده‌کات.

سوێره‌ن هێگلوندی توێژه‌ر له‌ وتارێکدا که‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی دێباتی ژماره‌ ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی داگێنزنیهێتردا بڵاوی کردۆته‌وه‌ ده‌نووسێ ده‌بێ په‌ناخوازان ئه‌و مه‌رجانه‌‌ی بۆ ئیزنی کارکردن له‌به‌ر چاوگیراوه‌، نه‌یانگرێته‌وه‌. ئامانجی توێژینه‌وه‌که‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ په‌ناخواز، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵکه‌وێ که‌‌ خۆی بتوانێ خۆی بژیێنێ. له‌و پێشنیاره‌دا  باس له‌وه‌ش کراوه‌ که‌ بێت و په‌ناخوازه‌که، ئه‌و کار و خانوویه‌ی کۆمۆن پێشنیاری پێ ده‌کا، وه‌رینه‌گرێ، ئه‌وا ئه‌و یارمه‌تیه‌ ئابوورییه‌‌ی ده‌یدرێتێ، لێی وه‌رگیرێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".