Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕۆژی خواردنی سێملا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 februari 2009 kl 17.47
Semla

ئه‌مڕۆ دوا سێ شه‌ممه‌ی مانگی فێبریواریه‌و له‌ سوید به‌ سێ شه‌ممه‌ی چه‌ور فێتتیسداگ (Fettisdag) ناوده‌برێت. ئه‌م ڕۆژه‌ له‌ مێژوودا دواڕۆژی پێش ده‌ستپێکردنی ڕۆژووگرتنی مه‌سیحیه‌کانه‌ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی یادی مردن و هه‌ڵسانه‌وه‌ی عیسا ده‌کرێت، ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ سوید به‌ پۆسک (Påsk) ناوده‌برێت.

ئه‌مڕۆ دوا سێشه‌ممه‌ی مانگی فێبریواریه‌و له‌ سوید به‌ سێشه‌ممه‌ی چه‌ور فێتتیسداگ (Fettisdag) ناوده‌برێت. ئه‌م ڕۆژه‌ له‌ مێژوودا دواڕۆژی پێش ده‌ستپێکردنی ڕۆژووگرتنی مه‌سیحیه‌کانه‌ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی یادی مردن و هه‌ڵسانه‌وه‌ی عیسا ده‌کرێت، ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ سوید به‌ پۆسک (Påsk) ناوده‌برێت. پێشتر ته‌نها له‌و سێ شيممه‌یه‌ی که‌ ڕێکه‌وتی 40 ڕۆژ پێش ڕۆژی پۆسکه‌ خه‌ڵکی بۆیان هه‌بوو سێملا بخۆن، به‌ڵام پاشتر گۆڕا و هه‌موو سێ شه‌ممه‌یه‌ک له‌ماوه‌ی 7 حه‌فته‌ی پێش پۆسک، به‌پێی ترادیشونی مه‌سیحیه‌کان، ده‌کرا سێملا بخورێت. له‌ حاڵی حازریشداو له‌گه‌ڵ کاڵ بوونه‌وه‌ی ڕۆژه‌ ئاینیه‌کان له‌ به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکیدا، سێملا له‌ کۆتایی مانگی دیسێمبه‌ره‌وه‌ ده‌فرۆشرێت.

ئه‌ی سێملا چیه‌؟

سێملا (Semla) جۆرێکه‌ له‌ شیرینی له‌ شێوه‌ی سه‌مونێکی بازنه‌یی بچوک به‌ڵام به‌رز له‌ هه‌ویرێکی شیرینی ،زۆرجار، پڕ له‌ هێل دروست ده‌کرێت، پاشان به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سه‌مونه‌که‌ وه‌ک سه‌ره‌ مه‌نجه‌ڵێک ده‌بڕدرێت و ناوه‌ڕاستی سه‌مونه‌که‌ پڕ ده‌کرێت له‌ هه‌ویری باده‌م و خامه‌ که‌ جۆرێکی  چه‌ورو خه‌ستتره له‌ شیر، به‌سویدی گرێده (Grädde)، ‌داده‌پۆشرێت، پاشان ئه‌و به‌شه‌ ته‌نکه‌ بڕدراوه‌ له‌ سه‌مونه‌که‌ ده‌نرێته‌‌ سه‌ر گێده‌که‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ خواردن.

له‌زۆربه‌ی دوکانی نانو شیرینی فرۆشه‌کان ته‌نانته‌ بازاڕه‌کانی خواردن فرۆشی، گه‌ر ئه‌مڕۆ چاو بگێڕن به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌رچاوتان ده‌که‌وێت. هه‌ندێک جار سێملا  و کۆی ووشه‌که‌،  سێملور به‌سویدی، له‌گه‌ڵ شیری گه‌رم ده‌خورێت له‌و حاڵه‌ته‌دا  پێی ده‌وترێت هێتڤێگ (Hetvägg).  جێی باسه‌ وشه‌ی هێتڤیگ و سێ شه‌ممه‌ی چه‌ور که‌ ڕۆژی خواردنی سێمله‌یه‌‌، به‌پێی مێژووناسانی سوید کوشتاری خۆی کردووه‌! گوایا له‌ ساڵی 1771دا و له‌م ڕۆژه‌دا پادشای ئه‌وکاته‌ی سوید ئه‌دۆلف فرێدریک، جگه‌ له‌ خواردنه‌وه‌یه‌کی زۆری شامپانیاو خواردنه‌ ده‌ریاییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی سێملا خواردوه‌، تا گیانی له‌ده‌ستداوه‌! دیاره‌ سێمله‌ خۆشه‌ به‌ڵام نه‌که‌ن وه‌ک پادشا ئه‌دۆلف فرێدریک بیخۆن!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".