Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

به‌ڵێنشکێنیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر کۆچبه‌ره عێراقییه‌کان

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 februari 2009 kl 13.28

وه‌زیرانی هاووگونجی ووڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا، بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر چاره‌نووسی کۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌کان کۆده‌بنه‌وه‌.  یه‌کێتی ئه‌و‌رووپا به‌ڵینی دابوو نزیکه‌ی 10000 له‌ کۆچبه‌رانی عێراقی که‌له‌ کامپه‌کانی سوید و ئوردن ده‌ژین، له‌ خۆبگرێت. به‌ڵام تائێستا ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌می ووڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌کێتی ئه‌روپادا پێشوازیان له‌و پێشنیازه‌کردووه‌.

-         من نائومێدم به‌رامبه‌ر به‌ وه‌ی که‌ ووڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌کێتی ئه‌وروو‌پادا هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌ کۆچبه‌ره‌ عێراقیه‌کان ناکه‌ن و به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵناستن، سه‌رۆکی گشتی ده‌ستگای کۆچ دان ئێلیاسۆن ده‌ڵێت، گه‌رله‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ بڕۆین که‌ له‌ مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ڕابوردوودا له‌سه‌ری ڕێکه‌وتین، واتا له‌خۆگرتنی 10هه‌زار کۆچبه‌ری عێراقی، ئه‌وا ده‌بێت زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌و‌رووپا پێشوازیان لێبکه‌ن.

شایه‌نی باسه‌ له‌ ساڵی پاره‌وه‌ و له‌کاتی ئاشکراکردنی پێشنیازه‌که‌وه‌ ته‌نها 10 له‌ووڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ئاماده‌ییان بۆ له‌خۆگرتنی‌ کۆچبه‌رانی عێراقی نیشانداوه‌. ئه‌ڵمانیا که‌ خۆی پیشنیازه‌که‌ی کردوه‌، ئاماده‌یه‌ 2500 کۆچبه‌ر وه‌ربگرێت، سوید 800 و پاش ئه‌و به‌ریتانیا به‌نیازه‌ 500 کۆچبه‌ر له‌خۆبگرێت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ووڵاتانی شیللی و سویسرا که‌ ساڵی ڕابوردوو ژماره‌یه‌ک له‌ کۆچبه‌رانیان له‌ خۆگرت. کۆی پیشوازیلێکراوان تا ئێستا ته‌نها نیوه‌ی ژماره‌ی پێشنیازکراوه‌، واته‌ 50000 کۆچبه‌ر. جێی سه‌رنجه‌ له‌ حاڵی حازردا نوێنه‌رایه‌تییه‌ک له‌لایه‌ن سویده‌وه‌ له‌ کامپی کۆچبه‌رانی عێراقین له‌ سوریا و سه‌رۆکی گشتی ده‌ستگای کۆچ دان ئیلیا سۆن خۆشی به‌نیازه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بچێته‌ سه‌ردانی ئه‌و‌ کامپه که‌ به‌یه‌کێک له‌ بێحاڵ و بێگوزه‌رانترین کامپی کۆچبه‌رانی عێراقی ده‌ژمێردرێت. ‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".