Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خوێندنگاکانی ستۆکهۆلم وه‌ک یه‌ک نمره‌ ناده‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 februari 2009 kl 13.28
خوێندنگا

هاوپه‌یمانیی دایکوباوکانی خوێنکاران، داوای پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌، ده‌که‌ن، ئه‌و کۆمیته‌یه‌ ئه‌رکی لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌بێت، له‌ کێشه‌ی جیاوازی نمره‌دانان و دیاریکردنی ئاستی خوێنکاران له‌ خویندنگاکانی ستۆکهۆڵمدا.

له‌م دواییانه‌دا ‌ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ له‌ هه‌ندێک له‌ خوێندنگاکانی شاری ستۆکهۆڵمدا ژماره‌یه‌کی که‌می خوێندکاران له‌ وانه‌ سه‌ره‌کیه‌کاندا، ده‌رنه‌چوون، ئه‌مه‌ به‌راورد به‌ هه‌ندێک خوێندنگای تر، به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ په‌ڕاوێزخراوه‌کاندا، که‌ نزیکه‌ی ته‌نها له‌سه‌دا 30تا 40 خوێندکاران له‌و وانانه‌دا ده‌رده‌چن. 

- ژماره‌یه‌کی زۆری خوێندکاران له‌هه‌ندێک له‌گه‌ڕه‌که‌کانی ستۆکهۆڵمدا، نمره‌کانیان ئێجگار نزمن و زۆرینه‌شیان ناتوانن بگه‌نه‌ ئاستی خوێندنگا دواناوه‌ندیه‌کان. ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌کی ناپه‌سه‌نده‌.  سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی دایکو باوکان له‌ ستۆکهۆلم، فیۆرێلدرار ئه‌لیانسه‌ن، (Föräldraralliansen)، لیندا ئێریکسسۆن، (Linda Eriksson), ده‌ڵێت خوێندکاران ده‌بێت مه‌رجه‌کانی خوێندن و ئاستێکی زانیاری گونجاو پڕبکه‌نه‌وه‌ تا بۆ ئاسته‌کانی تری خوێندن ئاماده‌بن، لیندا ده‌ڵێت، گه‌ر ئه‌و خویندکارانه‌ی که‌ ئاستیان نزمه‌ ماشێنی ڤۆلڤۆ بوونایه‌، ده‌نێردرانه‌وه‌ بۆ کۆمپانیاکانی ماشێن ‌دروستکردن بۆ نۆژه‌ندکردنه‌وه‌یان، گه‌ر ماشێن بوونایه‌ ڕێگه‌ی لێخوڕینیان له‌ شه‌قامه‌کاندا نه‌ده‌درا.

شایه‌نی باسه‌ گه‌ڕه‌که‌کانی تێنستا و ڕینکه‌بی یه‌کێکن له‌و ناوچانه‌ی که‌ له‌شاری ستۆکهۆڵمدا خراپترین ئاستی خوێندنیان نیشانداوه‌. یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی ئه‌م لاوازیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که ئه‌و‌ خوێندکارانه‌ی دایکوباوکیان له‌ ووڵاتی تره‌وه‌ وه‌ک کۆچهێن هاتوونه‌ته‌ سوید، دره‌نگ ده‌ست به‌ خویندن ده‌که‌ن، بۆنموونه‌ زۆرینه‌یان له‌ ته‌مه‌نی 10 و یانزه‌ ساڵیدا ده‌ست به‌ خوێندن ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش مانای دواکه‌وتن و سستیه‌‌ له‌ئاستی خوێندن  وگه‌شه‌دا. به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها هۆکار نیه‌ به‌ڵکه‌ هۆکارێکی تر نه‌بوونی پشتگیرییه‌ له‌لایه‌ن دایکو باوکی ئه‌و خوێندکارانه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".