Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیسی سنوورپارێزی سکاڤستا دایک و باوک له‌ منداڵ داده‌بڕێت.

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 februari 2009 kl 09.30
فڕگه‌ی سکاڤسته‌

ساڵێک و ورده‌یه‌که‌ حه‌وت منداڵی ئاواره‌ی له‌ خوار دوانزه‌ ساڵانه‌وه‌، که‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ فڕگه‌‌ی سکاڤسته‌ له‌ دایک و باوکیان سه‌ندراون. ئه‌مه‌ یه‌کێکی ئه‌و کارانه‌یه‌ که‌ ده‌یدرکێنێت پۆلیسی سنووری سه‌ر به‌ فڕگه‌ی ستاڤسته‌ چۆن به‌ پیر که‌سانێکه‌وه‌ ده‌چن، که‌ به‌ گوزه‌رنامه‌ی ساخته‌ له‌ فڕگه‌که‌ داده‌به‌زن.

ساڵێک و ورده‌یه‌که‌ حه‌وت منداڵی ئاواره‌ی له‌ خوار دوانزه‌ ساڵانه‌وه‌، که‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ فڕگه‌‌ی سکاڤسته‌ له‌ دایک و باوکیان سه‌ندراون. ئه‌مه‌ یه‌کێکی ئه‌و کارانه‌یه‌ که‌ ده‌یدرکێنێت پۆلیسی سنووری سه‌ر به‌ فڕگه‌ی ستاڤسته‌ چۆن به‌ پیر که‌سانێکه‌وه‌ ده‌چن، که‌ به‌ گوزه‌رنامه‌ی ساخته‌ له‌ فڕگه‌که‌ داده‌به‌زن.

له‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌کاندا سکاڤسته‌ گه‌لێک جار به‌ ئارلانده‌ به‌راود ده‌کرێت، بارێکی وا لێیدا به‌ر نه‌هاتووه‌، منداڵ له‌ دایک و باوکی زه‌وت بکرێت. له‌ ئارلاندا گه‌لێک جار که‌سی ئاوا ڕوو له‌ ده‌ستگه‌ی کۆچی ئه‌وێ ده‌نێت، که‌ له‌وێیشدا دۆخی یه‌کجار که‌می وا هه‌ن، پۆلیسی سنوور په‌ناخوازی به‌و هۆیه‌وه‌ لێ بگرن به‌ به‌ڵگه‌ و گۆزه‌رنامه‌ی ساخته‌وه‌ بۆ سوێد هاتبن.

به‌ڵام ئوڤێ گرێنمارک، که‌ سه‌رۆکی پۆلیسی سنووری سه‌ر به‌ سکاڤستایه‌، ده‌ڵێت یاساگه‌لێکی تایبه‌ت هه‌ن که‌ له‌ هه‌موو وه‌ستگه‌یه‌کی سه‌ر سنووره‌کانی سوێددا بڕ ده‌که‌ن. گرێنمارک ده‌ڵێت که‌ که‌سێک به‌ به‌ڵگه‌ی ساخته‌وه‌ ڕوو لێره‌ ده‌نێت، ڕێی یاسا ده‌گرینه‌ به‌ر کاتێک حاڵه‌ته‌که‌ به‌ دادگر ڕاده‌گه‌یه‌نین و دۆخه‌که‌ی بۆی ڕوون ده‌که‌ینه‌وه‌، له‌وه‌ولا خۆی بڕێار ده‌گریت که‌ له‌ هه‌نگاوی دوایدا چی ڕوو بدات. ئه‌گه‌ر بڕیار ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بێت، ئیدی پرسه‌که‌ کارێکی پۆلیس ده‌بێت، که‌ پێوه‌ندیی به‌ ده‌سته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ بکه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی جێی منداڵه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بین بکه‌ن که‌ دایک و باوکیان له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بن.

گومان نییه‌ که‌ پۆلیسی هه‌م سکاڤسته‌ و هه‌م ئارلانده‌ له‌ کاره‌کانیدا ڕه‌چاوی یاسا ده‌کات، به‌ڵام گردوگۆی کاره‌کان دیاری ده‌خات، که‌ یاسا به‌ شێوه‌ی جیا کاری پێ ده‌کرێت.

یاسای تایبه‌ت به‌ کاروباری ده‌ره‌کییه‌کان ڕێی په‌ناخوازی داوه‌، بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی که‌سه‌کی و گوزه‌رنامه‌ی خۆیان پی بێ، ڕوو له‌م وڵاته‌ بنێن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی داڵده‌ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌خوازن، لێیان به‌ مه‌رج ده‌گیرێت، مه‌به‌ستی خۆ ئاشکرا بکه‌ن. ئاننیکه‌ لاگه‌رکڤیستی ئینستیتوتی یاساناسیی زانستگه‌ی ستۆکهۆڵم ده‌ڵێت ڕایانه‌نه‌گه‌یاندبێت که‌ په‌نا ده‌خوازن، ڕێیان هه‌یه‌ که‌و به‌و جۆره‌ بکه‌ن، که‌ ده‌یکه‌ن. بۆیه‌ ده‌بێت پۆلیس له‌ دۆخی وادا په‌نا بۆ ئاوه‌ز ببات. ئانییکه‌ لاگه‌رکڤیست که‌ کارناسی ده‌ستگه‌ی کۆچه‌، ده‌ڵێت ئه‌و شێوازی پۆلیسی سکاڤسته‌ یاساکانی پێ تێده‌خوێننه‌وه‌ کارێکه‌ و‌ ده‌بێت، چاوی پێدا بگێڕدرێت. ڕه‌وتار و کردار‌ی پۆلیسی ئارلانده‌ له‌ ڕاست ده‌ره‌کییه‌کاندا به‌ نموونه‌ی باش ده‌زانێت و مه‌به‌ستی وایه‌ پۆلیسی سکاڤسته‌یش به‌و جۆره‌ بڕه‌وتێن.

ئه‌و ماوه‌یه‌ی منداڵان لای خێزانی ئێشکگردا به‌سه‌ری ده‌بات، ڕه‌نگه‌ ڕۆژێک تا سێ ڕۆژ بکێشێت، کاتێک دایک و باوک ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. به‌ڵام کنووت لێڤێنهاوت ـ که‌ پارێزه‌رێکی سه‌ر به‌ بیرۆی پارێزگه‌رانی ئه‌للێنمارکی شاری نیشۆپینگه‌ و پارێزه‌ریی فه‌رمیی یه‌کێکی ئه‌و خێزانانه‌ بووه‌ گرفتی وایان پێش هاتووه‌‌ و منداڵیان لێ دابڕێنراوه‌‌ و له‌ ئێشکه‌خانه‌ نراوه‌، چون دایکیان به‌ گوزه‌رنامه‌ی ساخته‌ ڕووی له‌ سوێد ناوه ـ ده‌ڵێت ڕێی تێده‌چێت که‌ منداڵ مانگێکیش له‌ دایک و باوک زه‌وت بکرێن.

وه‌زیری کۆچی سوێد توبییاس بیلسترۆم ده‌روو له‌ ڕووی گۆڕینی ڕێسا ئه‌مڕۆیینه‌که‌ی کاره‌کانی پۆلیسی فڕگه‌کاندا ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام نه‌ک ڕوو له‌و ڕێیه‌ی که‌ پارێزه‌رانی بیرۆی ئه‌للێنمارک به‌ هیوایه‌وه‌ن: ڕێساکانی ده‌ستبه‌سه‌راگرن به‌ جۆرێک نووسراون له‌ پۆلیسی پاوان ده‌که‌ن منداڵ گل بده‌نه‌وه‌، بۆیه‌ پۆلیس ناچار ده‌بن منداڵ له‌ دایک و باوکی جیا بکه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌یشه‌ منداڵه‌کان له‌ جێیه‌ک ده‌گیرسێنێته‌وه‌ و دایک و باوکیش له‌ شوێنێک. چاره‌ی ئه‌مه‌یش به‌لای وه‌زیری کۆچه‌وه‌ به‌رینکردنی به‌ری ڕێسای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌، که‌ ڕێ خۆش بکرێت ته‌واوی خێزانێک به‌ منداڵه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌ جێیه‌کدا ده‌ستبه‌سه‌ر بکرێن تا پرسه‌که‌یان یه‌کلا ده‌کرێته‌وه‌.

وه‌زیری کۆچ ده‌ڵێت وتووێژێک ده‌رباره‌ی گۆڕینی رێساکان له‌ ئاستی یه‌کێتیی ئه‌رووپادا به‌رپا کراوه‌. له‌ کاتێکیشدا پسپۆریی یاسایی ده‌ستگه‌ی کۆچ ئاننیکه‌ لاگه‌رکڤیست به‌و حه‌زه‌وه‌یه‌ که‌ په‌یمانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی تایبه‌ت به‌ منداڵان له‌ وتووێژه‌کانی له‌مه‌ولادا بخرێته‌ به‌ر باس، کنووت لێڤێنهاوتی پارێزه‌ر ده‌یه‌وێت که‌ ئه‌ورووپا ڕه‌وتاری خۆی له‌ ڕووی ئه‌و که‌سانه‌دا بگۆڕیت، که‌ به‌ گوزه‌رنامه‌ی ساختره‌وه‌ په‌نا بۆ ئێره‌ ده‌هێنن. لێڤێنهاوت ده‌ڵێت سیاسه‌تی یه‌کێتیی ئه‌ورووپایه‌ که‌ بازاڕی گوزه‌رنامه‌ی ساخته‌ی ناوه‌ته‌وه‌. که‌سێکیش به‌ گوزه‌رنامه‌ی ساخته‌وه‌ ڕوو له‌ سوێد ده‌کات دیاره‌ تاوانی کردووه‌، به‌ڵام ده‌بێت وه‌ک ئاواره‌ی چاو لێ بکرێت، نه‌ک به‌ یاسابه‌زێن دابنرێت.

یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسی ئه‌و خێزانانه‌ی که‌ بێ به‌ڵگه‌ ڕوو له‌ سکاڤسته‌ ده‌نێن. شتێکه‌ شاره‌وانیی نیشۆپینگ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی داهاتوودا له‌گه‌ڵ پۆلیس لێیه‌وه‌ بدوێت. له‌ چاوه‌نۆڕیی چاره‌سه‌رێکی باشیشدا نوێنه‌رانی شاره‌وانییه‌که‌ نایانه‌وێت ڕای خۆینا ده‌رباره‌ی پرسه‌که‌ ده‌رببڕن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".