Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئاگره‌کانی سوێدرتێلیێ، کێ کردوونی؟

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 februari 2009 kl 16.08

‌له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا چوار دوکانی گه‌وره‌ی خوارده‌مه‌نی له‌ سوێدرتێلیێ، ئاگریان تێبه‌ردرا. پۆلیس پێی وایه‌ ئه‌م ئاگرانه‌ به‌ دانسته‌ کراونه‌ته‌وه‌. ئێستا پۆلیسی ئاسایشی سویدیش، سێپۆ، خه‌ریکی توێژینه‌وه‌‌ی ئه‌م رووداوه‌یه‌. زیانه‌ ئابوورییه‌کانی ئه‌م ئاگرانه‌ یه‌کجار زۆره‌. پۆلیس پێی وایه‌ که‌ ئه‌م ئاگرانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانی پشووی کۆتایی ساڵ هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌که‌ و له‌ فرۆشگه‌ گه‌وره‌کانی خواردمه‌نی که‌وتنه‌وه‌، په‌یوه‌ندییان هه‌بێت. نیگه‌رانییه‌که‌ خاوه‌ن فرۆشگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌شی داگرتووه‌ که‌ نه‌کا ئه‌وانیش هه‌ر هه‌مان چاره‌نووسێکیان هه‌بێت.

ڤیلیس سه‌عات دوازده‌ی شه‌و سووتا، سه‌عاتێک زیاتری تێوه‌رنه‌سووڕاوه‌ که‌ فرۆشگه‌ی ئیکا که‌ چه‌ند سه‌د مه‌ترێک لێوه‌ی دووره،‌ ئاگری تێبه‌ربوو. هه‌ردووک فرۆشگه‌‌ش هه‌ر به‌ جارێکی سووتان و هیچیان لێنه‌ماوه‌. دوای چه‌ند سه‌عات دوکانێکی دیکه‌ گڕی تێبه‌ردرا و به‌شێکی به‌رچاوی لێ سووتا. چواره‌مین ئاگریش به‌ یارمه‌تیی کارمه‌ندانی فرۆشگه‌که‌، به‌ر له‌وه‌ی زیانێکی زۆر بگه‌یێنێ کوژایه‌وه‌.

ئه‌ندازیاری ئاگرکوژێنه‌وه‌، په‌ر هولتمان، ده‌ڵێ سێ ئاگری زۆر گه‌وره‌ و جیددیی هاوکات. یه‌کێ له‌ هه‌ره‌ ناخۆشترینی ئه‌و ڕووداوانه‌ی من له‌ گه‌ڵی بووم.

توێژینه‌وه‌ ته‌کنیکییه‌کانای پۆلیس ئه‌مه‌ ده‌رده‌خا که‌ ئاگره‌کان به‌ دانسته‌ و به‌ بۆمبی چێنراو کرابوونه‌وه‌ و له‌ قه‌فه‌زی چیپسه‌کانه‌وه‌ ده‌ستی پێکردبوو.

به‌ پێی هه‌ندێ به‌یانی بڵاوکراوه‌، ڕێکخراوێکی چه‌پی توند به‌ ناوی (Global Intifada) به‌رپرسێتیی ئه‌م ئاگرکردنه‌وانه‌ی ‌وه‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و ده‌ڵێن بۆیه‌ وایان کردووه‌ که‌ فرۆشگه‌کان، شتومه‌کی ئه‌مه‌ریکاییان فرۆشتووه‌.

پۆلیس پێی وا نییه‌ که‌ بکرێ به‌ ئاسانی ئه‌م شته‌ قه‌بووڵ بکه‌یت. هه‌رچه‌ند ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ له‌ پاشخانی خۆیدا هه‌ندێ کرده‌وه‌ی توندوتیژی دیکه‌شی هه‌یه‌:

سێپته‌مبری ٢٠٠۴ باڵوێزخانه‌ی دانمارک له‌ ستۆکۆڵم تووشی ڕووداوی ئاگر بۆوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ڕی عێراقدا به‌شدار بووه‌. ئوتومبیله‌کانی باڵوێزخانه‌ی ڕووسیه‌ له‌ مارسی ٢٠٠٥ ئاگریان تێبه‌ردرا له‌ به‌ر به‌شدارییان له‌ شه‌ڕی چێچێن دا. ئاگوستی ٢٠٠٦ بۆمبی چێنراوی ئاگرین له‌ به‌رامبه‌ر ده‌زگای ده‌وله‌تیی که‌ره‌سه‌ی به‌رگری دۆزرانه‌وه‌ به‌دژی ئه‌وه‌ی گۆیا ده‌زگاکه‌، بازرگانیی چه‌کی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه‌.

له‌ گوێن بۆچوونی پۆلیس ده‌کرێ ئاگره‌کانی سوێدرتێلیێ هیچ په‌یوه‌ندییان به‌م ڕووداوانه‌وه‌ نه‌بێت و ده‌ستی که‌سانی دیکه‌یان تێدا بێ که‌ ته‌‌نیا ئه‌و ناوه‌ به‌ کار دێنن و ئه‌مه‌ش له‌ ناو چه‌په‌ توندڕه‌وه‌کاندا زۆر ئاساییه‌.‌

خاتوو ئاننا لێنا لودێنیووس Anna-Lena Lodenius ی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان، یه‌کێ له‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ سوید زۆرترین زانیارییان له‌ سه‌ر گرووپه‌ چه‌په‌ توندره‌وه‌کان هه‌یه‌ ده‌ڵێ: چالاکانی ناو ئه‌م جۆره‌ گرووپانه، ته‌مه‌نیان زۆر نییه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ پێنج ساڵ له‌وه‌ پێش کراون و ئه‌و که‌سانه‌ ته‌مه‌نیان چۆته‌ سه‌رێ، بۆیه‌ گومانی ئه‌وه‌ ده‌کرێ که‌ که‌سانی دیکه‌ له‌ پشت ئه‌وو ڕووداوانه‌ی ئێستاوه‌ بن.

ڕاسته‌ که‌ ئیتیفاده‌، به‌ مانای ڕابوون،  وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه‌ به‌ڵام گرووپه‌یه‌ چ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ ئیسلام و گرووپه‌ ئیسلامییه‌کانه‌وه‌ نییه‌. بۆیه‌ وێده‌چێ گرووپه‌ چه‌په‌ توندڕه‌وه‌که‌ ئه‌و ناوه‌ی هه‌روا هه‌ڵبژاردبێ.

ئاننا لێنا لودێنیووس ده‌ڵێ گرووپه‌ چه‌په‌ توندره‌وه‌کان قه‌ت ئه‌وه‌‌نده گه‌وره‌ و مه‌ترسیدار نه‌بوون، ئه‌وان پێشتر هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه‌ و هه‌ندێ شتیان شکاندووه‌ و خراپ کراووه به‌ڵام زیاتر له‌وه‌یان نه‌کردووه‌، که‌چی زیانه‌کانی ئاگره‌کانی سویدرتێلیێ یه‌کجار زۆر بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".