Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەو پیاوانەی‌ ڕقیان له‌ ژنانه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 februari 2009 kl 17.27
میکائیل نیکڤیست و نومی راپاس

میکاێل بلومکڤیست ڕۆژنامه‌وانێکی لێکۆڵه‌وه‌ر ئه‌رکی به‌دواداچوونی ونبوونی خوشکه‌زای خاوه‌ن کارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌که‌وێته‌ سه‌رشان، کچێکی 16 ساڵانه‌ که‌ چل ساڵ له‌وه‌ به‌ر له‌ ناکاو دیارنه‌ماوه‌. لیسبێت سالانده‌ر ژنێکی بێ پرینسیپی له‌ش به‌ خاڵکوترا ،به‌ڵام داتاهاکه‌ر، که‌سێک که‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌چێته‌ کۆمپیوته‌ری که‌سانی تر، ده‌بێته‌ یاریده‌ده‌ری میکاێلی ڕۆژنامه‌وان  بۆ دۆزینه‌وه‌ی کچه‌ ونبوو.

میکایلی ڕۆژنامه‌وان و هاوکاره‌کچه‌که‌ی لیسبێت سالانده‌ر، له‌ماوه‌ی گه‌ڕانیان به‌دوای چاره‌نوسی کچه‌ ونبوودا که‌ شکی کوژرانی ده‌کرێت،  چه‌ندین تاوانی کوشتن ئاشکرا ده‌که‌ن، هه‌ردووکیان چاوه‌ڕواننه‌کراوانه‌ زانیاری کوشنده‌و خه‌ته‌رناک سه‌باره‌ت به‌ مێژووی خێزانی خاوه‌ن کارگه‌، که‌ خوشکه‌زاکه‌ی وونبووه‌، ده‌دۆزنه‌وه‌. میکایلی ڕۆژنامه‌وان و هاوکاره‌که‌ی ده‌که‌ونه‌ داوی ئه‌و خێزانه‌و توشی لێدان و گرتنێکی زۆر ده‌بن.

میکایل و لیسبێت ڕۆڵی ‌ پاڵه‌وانی یه‌که‌م ڕۆمان  له‌ سیانه‌ ڕۆمانی نوسه‌ری به‌ناوبانگی سویدی ستیگ لارشۆنن  به‌ناوی پیاوانێک که‌ ڕقیان له‌ ژنانه‌، مێن سۆم هاته‌ر کڤینور (Män som hatar kvinnor) ده‌گێڕن.

ئه‌م ڕۆمانه‌و دوو ڕۆمانه‌که‌ی تری ستیگ لارشۆنی کۆچ کردوو، دووه‌میان به‌ناوی کچه‌که‌ی که‌ یاری به‌ ئاگر ئه‌کرد فلیکان سۆم لێکتێ مێد ئێلده‌ن (Flickan som lekte med elden)، سێیه‌میان به‌ناوی ئه‌و کۆشکه‌ هه‌واییه‌ی که‌ ته‌قیه‌وه‌، لوفتسلۆتێت سۆم سپرێنگدێس. هه‌رسێ ڕۆمانه‌که‌ ڕۆمانی تاوانکاری واتا کریمینێل ڕۆمانن و باس له‌کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌ن.  هه‌رسێکیشیان کراونه‌ته‌ فلیم و فیلمه‌کانیش له‌ئاستی جیهاندا بینراون، سێیه‌م فلیمیان له‌ ڕۆمانی یه‌که‌میان پیاوانێک که‌ ڕقیان له‌ژنانه‌ له‌م دواییه‌دا له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری دانمارکی نیلس ئاردێن کراوه‌ته‌ فیلم و ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌م جار له‌ سینه‌ماکانی سویدا نیشان ده‌درێت.  هه‌ردوو ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی سویدی میکائێل نیکڤیست و نۆومی راپاس ڕۆڵی دووپاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که‌ ده‌بینن.

سه‌یرنیه‌ که‌ ڕۆمانه‌کانی نوسه‌ر ستیگ لارشۆن به‌ده‌سته‌وه‌ قورسبن، ئاخر هه‌ریه‌کێکیان نزیکه‌ی 600 لاپه‌ڕه‌یه‌. ئه‌م سیانه‌ ڕۆمانه‌ی نوسه‌ر  ته‌نها له‌ کێشدا قورس نین، به‌ڵکه‌ له‌ نزیککردنه‌وه‌یان له‌ واقیع و کردنیانه‌ فیلمیش ئه‌رکێکی قورس و گرانه‌. ده‌رهێنه‌ری دوان له‌سیانه‌ ڕۆمانه‌که‌ی ستیگ لارشۆن، دانیال ئالفرێد سۆن، ده‌ڵیت ئاسان نیه‌ کتێبێکی قورسی 600لاپه‌ڕه‌یی بکرێته‌ فلیم.

یه‌که‌م ڕۆمانیش له‌ سیانه‌که‌ی نوسه‌ر ستیگ لارشۆن که‌ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌مجار نیشان ده‌درێت، ئه‌کته‌رو ده‌رهێنه‌رانی هیلاک کردووه‌، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر زۆری لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆمانه‌، به‌ڵکه‌ ‌پێکهاته‌ی کاراکته‌ری پاڵه‌وانانی،  پیاوانێک که‌ڕقیان له‌ژانه‌ن، مێن سۆم هاتار کڤینور، هێنده‌ ئاڵۆزه‌ کردنی به‌فیلم ئاره‌قی به‌ ده‌رهێنه‌رو ئه‌کته‌ر ڕشتووه‌.

ئاسان نه‌بوو بۆ ژنه‌ ئه‌کته‌ر نومی راپاس،  له‌ ڕۆڵه‌که‌یدا وه‌ک هاوکاری ڕۆژنامه‌وانێکی کونجکاو،  به‌ ده‌ستێک جلی ڕه‌شه‌وه‌و به‌ هه‌ڵسوکه‌وتێکی شه‌ڕانی و چاونه‌ترسانه‌‌وه‌ به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ک کاراکته‌رێکی ناجێگیر،  شانبه‌شانی ئه‌کته‌ر میکاێل نیکڤیست، وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێکی چاونه‌ترسی خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی جێگیر به‌رگی پاڵه‌وانانی ڕۆمانه‌که‌ له‌به‌ربکه‌ن.

ڕۆمانه‌که‌ی ستیگ لارشۆن، پیاوانێک که‌ ڕقیان له‌ ژنانه‌، 3 ملیۆن نموونه‌ی له‌ سوید لێفرۆشراوه‌ و نزیکه‌ی 10ملیۆنش له‌ ئاستی جیهاندا. ئه‌م ڕۆمانه‌ که‌ ئه‌مڕۆ بۆیه‌که‌مجار له‌ سینه‌ماکانی سویدا وه‌ک فیلم نیشان ده‌درێت، سه‌رباری ڕه‌خنه‌ جۆراوجۆره‌کانی کلتورناس و فیلمناسان، چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی لێده‌کرێت و ڕۆمانه‌که‌ش به‌ هارری پۆته‌ری سویدی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".