Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕاپۆرتی ده‌ستگه‌ی خوێندگه‌کان ئاماژه‌ به‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌دات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 mars 2009 kl 17.00
چاپێکی سه‌رده‌می ئه‌پارتایدی ئه‌فریکای باشوور، که‌ ده‌قه‌که‌ی ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ که‌ناری ده‌ریا ته‌رخانی سپیپێسته‌کان کراوه‌

دواڕاپۆرتی ده‌ستگه‌ی خوێندگه‌کان دیاری خستووه‌ که‌ منداڵی به‌رخوێندنگه‌ و، منداڵی فێڕگه‌ و خوێندکاران، هه‌موو ڕۆژێک جوداکارییان له‌ ئاستدا ده‌نوێنرێت و گێچه‌ڵیان پێ ده‌کرێت. سه‌ختی هه‌ره‌ سه‌ختیش تانه‌ و پلار و ته‌شه‌ره‌ که‌ له‌ منداڵی پۆلی هه‌شت و نۆ ده‌گیرێن، به‌ڵام ته‌شقه‌ڵه‌ و گێچه‌ڵپێکردن له‌ به‌رفێرگه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات. منداڵی ئه‌و به‌رفێرگانه‌ به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ناتۆره‌ی وه‌ک قوله‌ڕه‌ش، سه‌رڕه‌شیان لێ ده‌نرێت و، هه‌م گێچه‌ڵ به‌ یه‌کتر ده‌که‌ن و بۆ نموونه‌ به‌ ڕه‌نگ و ڕووی یه‌کتر گاڵته‌ ده‌که‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی ده‌ستگه‌ی کۆچ پێه‌ر تولبه‌ری ڕاپۆرته‌که‌ی به‌لاوه‌ ترسێنه‌.

پێه‌ر تولبه‌ری به‌و هۆیه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی به‌لاوه‌ ترسێنه‌ره‌، چون مرۆڤ بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌ چۆن بیر و بۆچوونی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ کارێک له‌ منداڵ ده‌کات، پاشخانی ڕه‌گه‌زه‌کی به‌ ئامانج ده‌گرێت نه‌ک کر و کرده‌وه‌.

لێوه‌کۆڵینه‌که‌ به‌و ئامانجه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، شوێنی ئه‌و یاسا دووساڵانه‌یه‌ بکه‌وێت که‌ جوداکاری و سووکایه‌تیپێکردنی منداڵ و خوێندکاری قه‌ده‌خه‌ کردووه‌ و، سا ئایا له‌و به‌رخوێندنگه‌‌ و فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی و فێرگه‌ی گه‌وره‌ساڵاندا پێڕه‌و ده‌کرێت، که‌ شاره‌وانییه‌کان به‌ ڕێوه‌یان ده‌به‌ن. ئه‌نجامه‌کانیش هه‌ر شوێنی ئه‌وه‌ ‌که‌وتوون که‌ لێوه‌کۆڵینه‌وه‌ی پێشوو ده‌ریان خستووه‌ و، که‌ ئاماژه‌ی داوه‌ کوڕان زێده‌تر جوداکاری پێڕه‌و ده‌که‌ن و شه‌ڕ ده‌نێنه‌وه‌، له‌ کاتێکدا کچ بوختان هه‌ڵده‌به‌ستن. به‌ڵام ئه‌م لێوه‌کۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌ ‌بارودۆخی ئه‌و منداڵانیشی داوه‌ته‌ به‌ر سه‌رنجه‌وه‌ که‌ له‌ فێرگه‌ی تایبه‌ت به‌ سستئاوه‌زان ده‌خوێنن. ئاننه‌ فریسێل ئێلبوری یه‌كێکی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ ڕاپۆرته‌که‌یان نووسیوه‌. ئێلبوری ده‌ڵێت له ‌نێو کچاندا ناتۆره‌یه‌کی زۆر و، قسه‌ی پاشمله‌ باون. ئه‌وان ناوی سه‌یر له‌ یه‌کتر ده‌نێن و به‌ قسه‌ و کرده‌وه‌ گێچه‌ڵ به‌ یه‌کتر ده‌که‌ن. له‌ ناویانیشدا پێش دێت که‌ ده‌ست له‌ یه‌کتر بوه‌شێنن. به‌ڵام ئه‌م کرده‌وانه‌ زێده‌تر له‌ نێو کوڕانی فێرگه‌ی سه‌ره‌‌تایی و دواناوه‌ندیدا بره‌وی سه‌ندووه‌. به‌پێی ئێلبۆری پلاری وایان له‌ نێودا به‌رپایه‌ که‌ وه‌ک ته‌شه‌ر له‌ که‌مئه‌قڵیی یه‌کتر ده‌درێن و دووپات ده‌بنه‌وه‌. له‌ نێو خوێندکارانی فێڕگه‌ی تایبه‌ت به‌ منداڵی سستاوه‌زدا، گێچه‌ڵ و ته‌شقه‌ڵه‌ ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌وانه‌یان که‌ که‌متر جووڵه‌یان شێواوه‌، به‌ چاوی سووکه‌وه‌ سه‌یری ئه‌وانه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ جووڵه‌ که‌وتوون.

هه‌موو به‌رخوێندنگه‌ و فێڕگه‌یه‌ک ده‌بێت به‌پێی یاسا نه‌خشه‌ی ڕه‌وتاری یه‌کسان ـ واته‌ وه‌کوو یه‌ک له‌ ڕووی یه‌کتردا ڕه‌وتان بکه‌ن ـ دابڕێژن، که‌ فێڕکار و خوێندکاری له‌ دانانیدا به‌شدار ده‌بن. به‌ڵام ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ زۆرجار لێی لا ده‌درێت، یان هه‌ر داناڕێژرێت. منداڵ و خوێندکار به‌ هۆی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ڕه‌گه‌زه‌کییه‌وه، به‌ هۆی ڕه‌نگ و ڕووه‌وه‌، به‌ هۆی ئه‌ندازه‌ی له‌شه‌وه‌، به‌ هۆی ئه‌ندامی سسته‌وه‌ یان به‌ هۆی ده‌سکورتی و نه‌دارییه‌وه‌‌ جوداکاری و گێچه‌ڵیان دێته‌ ڕێ.

ئه‌م کردارانه‌ زێده‌تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی پۆل و کاتی وانه‌وتنه‌وه‌دا، له‌ ڕاڕه‌وه‌ به‌رته‌سکه‌کان و ژووری جلگۆڕین و له‌ ڕێی به‌ره‌و فێرگه‌ یا له‌ فێرگه‌وه‌ یان له‌ هۆڵی چێشتخواردندا پێش دێن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ منداڵی به‌رفێرگه‌ و خوێندکار له‌ کاتی لێوه‌کۆڵینه‌کاندا پێشنیازی زۆریان بۆ شێوازی که‌مکردنه‌وه‌ی گێچه‌ڵکارییه‌کان خستووه‌ته‌‌ ڕوو، که‌ لێیاندا دیار که‌وتووه‌ گه‌لێکیان ده‌یانه‌وێت گه‌وره‌ساڵی زۆرتر له پشووی نێوان وانه‌کان و له‌ هۆڵی چێشتخواردندا هه‌بن. پاکوخاوێنی و شێوه‌ی پێکوه‌هاتنی فێرگه‌کان گوایه‌ گرینگیی خۆی بۆ هاوگه‌ریی نێوانی ئه‌وان له‌ فێڕگه‌کاندا هه‌یه‌ و، ئه‌مه‌یش دیاری ده‌خات که‌ خوێندکاره‌کان چه‌ند به‌ ته‌نگی یه‌که‌وه‌ن و خه‌می فێرگه‌که‌یانه‌.

ده‌ستگه‌ی فێڕگه‌کان به‌پێی ئانن فریسێل ئێلبوری ئێستا پێشنازی کردووه‌ که‌ سه‌رله‌نوێ پێوه‌ره‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنرێن و وه‌ک ئامانج، به‌ شێکی تاقیکردنه‌وه‌ی مامۆستایان پێکه‌وه‌ بنێن. به‌لای ئێلبورییه‌وه‌ گرینگ وایه‌ پێوه‌ر و به‌هاکانی بواری فێڕکاری دیاری بکرێن و بیر له‌وه‌یش بکرێته‌وه‌ که‌ کامانه‌ ڕه‌وتار ئاسایین و کامانه‌یان ڕه‌وتاری لان. به‌پێی ئێلبوری به‌ری ڕه‌وتاری ئاسایی یه‌کجار ته‌سکه‌ و ده‌بێت به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌رین بکرێت. هه‌موو لایه‌کیش به‌ به‌شداریی خوێندکار و منداڵه‌وه‌ ـ ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن ڕێی ته‌واوی گێچه‌ڵ و ڕیسواکارییه‌کان بگیرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".