Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی لاوان و وه‌رزش

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 mars 2009 kl 15.50
کاتارینا کۆرپ، سوله‌یمان ئاب ‌بین

”پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی لاوان و وه‌رزش”

ئه‌مه‌ ناوی خولێکی خوێندنه‌ که‌ به‌م زوانه‌ چه‌ند مامۆستایه‌کی سویدی و کورد، له‌ سه‌ر ئه‌رکی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ سویده‌وه ده‌چن و بۆ زیاتر له‌ دووسه‌د به‌شداری کورد‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان، له‌ باژاری شه‌قڵاوه‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ئامانجی ئه‌م کۆرسه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ دوایین زانیارییه‌ پێویسته‌کان بۆ سه‌رۆکگه‌نجان و گرووپه‌ وه‌رزشییه‌کاندا پێشکه‌ش بکرێت و ئه‌مه‌ یارمه‌تییان بدات چالاکیگه‌لی خۆبه‌خشانه‌ی ناو کۆمه‌ڵه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان، گوڕ و تینێکی دیکه‌ی تێبکه‌وێت. به‌ ڕای کاتارینا کۆرپ ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی دیمۆکراسی له‌ هه‌رێمدا و تۆوی ژیانێکی باشتری ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی لێبکه‌وێته‌وه‌.

کاتارینا کۆرپ و ئوولا لیندرگۆرد که‌ ساڵانی پێشتریش له‌ سه‌ر پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی سویدیی فێرگه‌ی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌وره‌ساڵان (فۆلک هوێگسکوولان) له‌ هه‌رێمی کوردستان کاریان کردووه‌، ئه‌م پرۆژه‌ی ئێستاش به‌ بناغه‌یه‌کی دیکه‌ ده‌زانن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م جۆره‌ فێرگانه‌ به‌ ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رپه‌رستێتی.

کۆرسه‌کان دوو هه‌فته‌ ده‌خایێنن، هه‌ڵبه‌ت له‌ ڕاستیدا دوو پێنج ڕۆژ. ژماره‌ی خوێندکاران و به‌شداربوانی خوله‌که‌ش به‌و جۆره‌ی کاتارینا کۆرپ ڕاده‌گه‌یێنێ و له‌ پلانی خوله‌که‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تییان دانراوه‌، ٢۴٠ که‌سه‌.

به‌شداربوان کێن؟ کاتارینا کۆرپ ده‌ڵێ ئه‌مه‌ خودی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان لێی به‌رپرسه‌ به‌ڵام ئێمه‌ داوامان لێکردووه‌ن که‌ کچ و کوڕ بن، له‌ هه‌موو شاره‌کانی کوردستان بن، له‌ بۆچوون و ڕوانگه‌ی سیاسییان دا فره‌چه‌شن بن و ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگییه‌مان وه‌ک بناغه‌یه‌کی دیمۆکراسی و گشتگری به‌لاوه‌ زۆر گرنگه‌.

شه‌قڵاوه‌، سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، له‌ گوێن قسه‌کانی کاتارینا کۆرپ بۆیه‌ بۆته‌ ناوه‌ندی خوله‌که‌، چونکه‌‌ ئیمکاناتی هوتێل و مانه‌وه‌ی هه‌یه‌‌ و شوێنی شیاوی بۆ به‌شدارانی ئه‌م خولانه‌، تێدا ده‌ست ده‌که‌وێ.

کاتارینا کۆرپ، سه‌رپه‌رستی پرۆژه‌که‌ ده‌ڵێ ئاواتی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م چه‌شنه‌ پرۆژانه‌ به‌ سه‌رنجدان به‌ ده‌ستپێکردنی خولێکی نوێی کابینه‌ی حوکوومه‌تی هه‌رێم له‌ ماوه‌ی داهاتوودا، ته‌نیا بۆ یه‌کجار نه‌بن و به‌رده‌وام بن تا بکرێ ئامانجه‌ گه‌وره‌کان بپێکرێن.

به‌رپرسانی پرۆژه‌که‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاگادارییه‌ک له‌ پلاتفۆرمی فه‌یسبووکدا داوایان له‌ گه‌نجه‌ کورده‌ سویدییه‌کان کرد که‌ به‌ هانای مامۆستایانی ئه‌و خولانه‌وه‌ بچن و ببنه‌ وه‌رگێڕی زمانی سویدی و ئینگلیزی به‌ کوردیی سۆرانی. ئه‌م ئه‌رکه‌، خۆبه‌خشانه‌ ده‌بێت و هیچ پاره‌یه‌کی قه‌ره‌بوویان نادرێتێ، به‌ڵام هه‌موو خه‌رجه‌کانی‌ سه‌فه‌ر، مانه‌وه‌ له‌ هۆتێل و خواردن ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان. هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌کی به‌کۆ له‌ ڕێوره‌سمی به‌ شکۆی نه‌ورۆز. یه‌کێ له‌و وه‌رگێڕه‌ کوردانه‌، سوله‌یمان ئاب بین، له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ زایه‌ڵه‌دا باسی هۆیه‌کانی به‌شداربوونی خۆبه‌خشانه‌ی خۆی له‌م‌ پرۆژه‌یه‌دا کرد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".